کەڵەشاخ و گیادەرمانی ئەیوبی

کەڵەشاخ و گیادەرمانی ئەیوبی پەڕەی " کەڵەشاخ و گیادەرمانی ئەیوبی " بۆ پێدانی زانیاری تەندروستی و پزیشکی ، دەستخستنی گیادەرمانی و بەرهەمی خۆراکی و بابەتی جوانکاری سروشتی.

🌿 ناوەندی ئەیوبی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بە گیادەرمانی و کەڵەشاخ 🌿ئێمە لێرەدا خزمەتگوزاری گیای پزیشکی و سەلامەتت پێش...
08/08/2026

🌿 ناوەندی ئەیوبی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بە گیادەرمانی و کەڵەشاخ 🌿

ئێمە لێرەدا خزمەتگوزاری گیای پزیشکی و سەلامەتت پێشکەش دەکەین ، دوور لە دەرمانی کیمیایی و کاریگەرییە لاوەکییەکانی.

✅ چارەسەرکردن بە گیای پزیشکی لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە
✅ کەڵەشاخ بۆ پیاوان و ئافرەتان (بەشی جیاواز بۆ پاراستنی تایبەتمەندی)
✅ ڕاوێژکاری پێش دەستپێکردنی چارەسەر
✅ هەنگوین ، سرکەی سروشتی ، زەیتی سروشتی ، گیراوە و بەرهەمی جوانکاری

ناونیشان :
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی مەجید بەگ - نزیک تاوەری تەندروستی سمارت
🕐 هەموو ڕۆژانی هەفتە کراوەیە جگە لە ڕۆژی هەینی
📞 07751061000

عربي

🌿 مركز أيوبي للعلاج بالأعشاب الطبية والحجامة 🌿

نقدّم لك رعاية صحية طبيعية وآمنة ، بعيدًا عن الأدوية الكيميائية وآثارها الجانبية.

✅ علاج بالأعشاب الطبية على يد مختصين
✅ حجامة للرجال والنساء (أقسام منفصلة تحفظ الخصوصية)
✅ استشارة قبل بدء العلاج
✅ عسل ، خل طبيعي ، زيوت طبيعية ، منتجات وأعشاب للعناية بالجمال

📍 السليمانية - الطريق العام مجيد بك - قرب برج سمارت الصحي
🕐 مفتوح كل أيام الأسبوع ما عدا الجمعة
📞 07751061000

پێش بەکارهێنانی دەرمان و گیادەرمان پێویستە چەند خاڵێک بزانرێتهەریەک لە دەرمان و گیادەرمانی لە چەند خاڵێکدا هاوشێوەن و لە...
24/03/2026

پێش بەکارهێنانی دەرمان و گیادەرمان پێویستە چەند خاڵێک بزانرێت

هەریەک لە دەرمان و گیادەرمانی لە چەند خاڵێکدا هاوشێوەن و لە چەند خاڵێکی تردا لێک جیاوازن ، یەکێک لەو خاڵانەی کە تێیدا هاوشێوەن ئەوەیە کە هەردووکیان ئەبێت بە هۆشیارییەوە بەکاربێن ، سەرەڕای ئەوەی بابەتی گیادەرمانی بەشێوەیەکی گشتی سەلامەتترە لە دەرمانی تر بەڵام وەکو حەکیمانی گیادەرمان هەر لە کۆنەوە فەرموویانە : ئەعشاب وەکو ئاگر وایە ئەبێت بزانیت چۆن سوودی لێ وەردەگریت.

+ بۆیە پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێکی سرووشتی جەخت لەم پرسیارانە بکەرەوە :

۱. ئایا نەخۆشی ڕەبوە خراپتر ئەکات ؟
۲. ئایا خوێن ڕوونئەکاتەوە ؟
۳. ئایا شەکرە و زەخت دائەبەزێنێت ؟ یاخود بەرزیان ئەکاتەوە ؟
٤. ئایا بۆ ئافرەتی دووگیان شیاوە ؟
٥. ئایا هیچ کێشەی هەیە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ ، چاو ، گورچیلە و جگەر ؟
٦. ئایا گونجاوە لە پێش نەشتەرگەری بەکاربهێنرێت ؟

بۆ نموونە :
- زەیتی گەرچک ( زيت الخروع ) شیاو نییە بۆ ئافرەتی دووگیان و مەترسی لەبارچوونی مناڵەکەی هەیە.
- دارچینی شەکری خوێن دائەبەزێنێت ، بەمەش ڕەنگە ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە و دەرزی ئینسۆلین بەکارئەهێنن بچن بڕێکی زۆر لە دارچینی بخۆن ، بەمەش تووشی دابەزینی تووندی شەکری خوێن ئەبن.
- ئەوانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە یاخود زەختیان بەرزە ، ئەبێت بەهۆشیارییەوە ڕەگی بەلەک بەکاربهێنن چونکە ئەگەری هەیە شەکری خوێن و پەستانی خوێن بەرزبکاتەوە.
- ئەوانەی ڕەبوەیان هەیە ئەبێ ئاگاداربن لە زۆر بەکارهێنانی سیر و پیاز چونکە دەبنە هۆی تەسکبوونەوەی بۆری و بۆریچەکەکانی هەوا ، بەمەش کرداری هەناسەدان بۆیان قورس دەبێت.
- ئەوانەی کە دەرمانی خوێن ڕوونکەرەوە بەکارئەهێنن وەکو ئەسپرین و وارفارین ، ئەبێت ئاگاداربن لە زۆر خواردنی سیر چونکە ئەویش خوێن ڕوونئەکاتەوە و مەترسی خوێنبەربوون هەیە.
- خواردنی زەنجەبیل بۆ ئەو کەسانەی کە برینی مەعیدەیان هەیە باش نییە.

+ وە هەروەها پێویستە شێوازی بەکارهێنان و ماوەی بەکارهێنان و بڕی بەکارهێنانیش زانراو بێت /
بۆ نموونە :
- زەیتی گەرچک دوو جۆری هەیە ، جۆرێکیان بۆ خواردن ناشێت و تەنیا بۆ مەبەستی چەورکردن بەکاردەهێنرێت ، جۆرێکی تریان شیاوە بۆ خواردن کە ئەخورێتەوە یەکێک لە سوودەکانی ڕەوانکردنی ڕیخۆڵەیە ، واتە ڕیخۆڵە نەرم ئەکات و غازات و قەبزی ناهێڵێت ، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆری لێ بەکاربهێنرێت بۆ نموونە سێ کەوچکی چێشتی لێ بخورێتەوە ئەوە ئەکرێ تووشی سکچوونێکی تووندی بکات.

- سینەمەکی کە ئەمیش بۆ غازات و قەبزی بەکاردێت ، نابێت لە حەفتەیەکدا زیاتر لە سێ جار بەکاربهێنرێت چونکە دواتر ڕیخۆڵە وای لێدێت ناتوانێت بەبێ ئەو ئەعشابە بە ئاسانی پیسایی بکاتە دەرەوەی لەش.

+ سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنان ، بۆ نموونە :
- ڕەشکە ، هەندێک کەس ئەچن ئەیهاڕن ئینجا دوای ماوەیەک بەکاریئەهێنن کە ئەمەش هەڵەیە ، چونکە ڕەشکە هەندێک لە زەیتی فڕیووی تێدایە volatile oil ، پاش ئەوەی هاڕیتت بەشێکی ئەو زەیتە لەدەست ئەدەیت بەمەش سوودی کەمتری لێ ئەبینیت ئیلا مەگەر ڕاستەوخۆ بەکاریبهێنیت ، بۆیە وا باشترە کە بەشێوەی دەنکۆڵە بخورێت یان زەیتەکەی بەکاربهێنرێت.

- هەر سەبارەت بە ڕەشکە ، هەندێک کەس ئەڵێن مادام شیفای تیایە و سرووشتییە ئیتر ڕۆژانە ئەیخۆن و بڕێکی زۆریشی لێ بەکارئەهێنن کە ئەمەشیان هەڵەیە ، چونکە ڕەشکە خواردن نییە بەڵکو چارەسەرە و بۆ مەبەستی چارەسەر بەکارئەهێنرێت نەک خواردن.

کەواتە گرنگە هەموو گیادەرمانییەکان وەکو دەرمان بزانرێت چۆن بەکارئەهێنرێن ، بە چ بڕێک و تا چەنێک بەکاربهێنرێن ، وە بۆ چ حاڵەتێک نەگونجاوە بەکارهێنانی وە بۆ چ حاڵەتێک زیاتر گونجاوە و ئەبێتە چارەسەر وە بە چ شێوازێکی بەکارهێنان زۆرترین سوودی دەبێت.

عربي

قبل استخدام الأدوية والأعشاب الطبية ، هناك أمور مهمة يجب معرفتها

الأدوية والأعشاب الطبية تتشابه في جوانب وتختلف في أخرى ، ومن أبرز أوجه التشابه بينهما أن كليهما يستوجب الحذر والتعقل في الاستخدام. وعلى الرغم من أن الأعشاب بشكل عام تُعدّ أكثر أماناً من الأدوية الكيميائية ، إلا أن الحكماء والعشّابين قديماً كانوا يقولون :
" الأعشاب كالنار ، يجب أن تعرف كيف تنتفع بها ".

لذلك قبل استخدام أي دواء طبيعي ، يجب التوقف عند هذه التساؤلات :

١. هل يُفاقم المرض الربوي ؟
٢. هل يُرقق الدم ؟
٣. هل يخفض السكر والضغط أم يرفعهما ؟
٤. هل يناسب المرأة الحامل ؟
٥. هل له تأثير على أمراض القلب ، العین ، الكلى والكبد ؟
٦. هل يناسب استخدامه قبل العمليات الجراحية ؟

أمثلة توضيحية :

- زيت الخروع غير مناسب للمرأة الحامل ، إذ يوجد خطر الإجهاض.
- القرفة تخفض سكر الدم ، وقد يتعرض مرضى السكري الذين يستخدمون الأنسولين لهبوط حاد في السكر عند تناول كميات كبيرة منها.
- مرضى السكري وارتفاع الضغط يجب أن يتعاملوا بحذر مع عرق السوس ، لاحتمال رفعه للسكر والضغط.
- مرضى الربو ينبغي أن ينتبهوا لكثرة استخدام الثوم والبصل ، إذ قد تسبب تضيقاً في مجاري الهواء ويصعّب التنفس.
- من يستخدم مميعات الدم كالأسبرين و وارفارین يجب أن يحذر من الإفراط في تناول الثوم ، لأنه أيضاً يرقق الدم وقد يؤدي إلى نزيف.
- تناول الزنجبيل غير مناسب لمن يعاني من قرحة المعدة.

+ طريقة الاستخدام والمدة والجرعة

من الضروري كذلك معرفة الطريقة الصحيحة للاستخدام والمدة والكمية المناسبة.

مثال على زيت الخروع :
له نوعان ؛ نوع للاستخدام الخارجي فقط كالتدليك ، ونوع صالح للشرب يفيد في تليين الأمعاء وعلاج الإمساك والغازات. غير أن تناول كميات كبيرة منه - كثلاث ملاعق طعام مثلاً - قد يسبب إسهالاً حاداً.

مثال على السنا :
يستخدم هو الآخر للإمساك والغازات ، لكن لا يجوز استخدامه أكثر من ثلاث مرات في الأسبوع ، وإلا اعتاد الأمعاء عليه وعجزت عن الإخراج دونه.

+ طريقة الاستخدام الصحيحة
مثال على حبة البركة (الحبة السوداء) :
بعض الناس يطحنونها ثم بعد مدة يستعملونها ، وهذا خطأ ، لأن الحبة السوداء تحتوي على زيوت طيارة تتبخر بعد الطحن فتفقد جزء من فوائدها. لذلك الأفضل تناولها كحبةً ، أو استخدام زيتها مباشرة.

وكذلك في ما يخص الحبة السوداء ، بعض الناس يقولون : " ما دامت فيها شفاء وهي طبيعية ، فلنتناولها يومياً وبكميات كبيرة " ، وهذا أيضاً خطأ ، لأن الحبة السوداء دواء لا غذاء ، وتُستخدم للعلاج لا للأكل.

خلاصة القول :
من الأهمية معرفة استعمال كل عشبة طبية ومعرفة محاذيرها مثل دواء.
يجب معرفة :
- كيفية استخدامه
- الجرعة المناسبة
- المدة الزمنية للاستخدام
- الحالات التي لا يناسب فيها
- الحالات التي يكون فيها الأنسب والأجدى

"الحجامة وأعشاب أيوبي"

سوودەکانی هاڕدراوی ناوکی خورماناوکی خورما تەنها ناوکێکی ئاسایی نییە کە بێ سوود بێت و فڕێ بدرێت ، بەڵکو ئەکرێ سوودی کەمتر...
16/03/2026

سوودەکانی هاڕدراوی ناوکی خورما

ناوکی خورما تەنها ناوکێکی ئاسایی نییە کە بێ سوود بێت و فڕێ بدرێت ، بەڵکو ئەکرێ سوودی کەمتر نەبێت لە خورماکە خۆی ، چونکە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک ماددەی بەسوود بەتایبەت مەگنسیۆم و ئاسن و کالسیۆم و ڤیتامین b5 کە ڕەگی مووی قژ بەهێز ئەکات.
هاڕدراوی ناوکی خورما هانی بەرهەمهێنانی میلانین ئەدات بەمەش گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە قژیان زوو سپیبووە.

شێوازی هاڕینی ناوکی خورما /
ناوکەخورماکان دەشۆردرێنەوە پاشان دوو سەعات لەناو ئاو دەکرێن تاوەکو تەواو پاکببنەوە و نەرم ببن پاشان وشک دەکرێنەوە و دەکرێنە ناو فڕن یان سوورەوە دەکرێن لەناو تاوەیەک بە وشکی پاشان لە تاحونەی دەدەن و دەهاڕدرێن یان دەکرێنە ناو ئاوانەوە ئینجا ورد دەکرێن.

لێرەوە :
- ئەتوانرێت وەکو خواردن هاڕدراوی ناوکە خورماکە تێکەڵی ماست و زەیتی زەیتوون بکرێت و بخورێت.
- وە ئەتوانرێت هاڕدراوەکە تێکەڵی شیر و مۆز بکرێت و بخورێتەوە وەکو شەربەتێکی سارد بخورێنەوە.
- وە ئەتوانرێت بەشێوەی قاوە بخورێتەوە.
- وەکو تەقشیری پێست بەکاردێت بۆ لابردنی پێستی مردوو
- ئەتوانرێت تێکەڵی زەیت بکرێت و لە قژ بدرێت وە ئەتوانرێت تێکەڵی مەشات و سیدریش بکرێت و پێکەوە بەکاربێن.

بەشێک لە سوود و بەکارهێنانەکانی هاڕدراوی ناوکی خورما :

۱. بەهێزکردنی ڕەگی مووەکان و درێژکردنی قژ :
کەوچکێک لە هاڕدراوی ناوکی خورما لەگەڵ چوار کەوچک لە زەیتی زەیتوون و یەک کەوچکی زەڵاتە لە زەیتی گەرچک پاشان لە ڕەگی مووەکانی قژ بدرێت ، سەعاتێک پێوەی بێت پاشان بشۆردرێت.
- حەفتەی دووجار ئەنجام ئەدرێت.

۲. بۆ شێدارکردنەوەی قژ :
سێ کەوچک لە هاڕدراوی ناوی خورما ، کەوچکێکی زەڵاتە لە زەیتی گوێزهیند ، کەوچکەچایەک لە جەلی ئەلۆڤێرا
هەرسێکیان تێکەڵ ئەکرێن پاشان لە تەواوی قژ ئەدرێت و نیو سەعات پێوەی بێت پاشان بشۆردرێت.
- ئەم ڕێگەیە حەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت.

۳. بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ :
کەوچکێکی زەڵاتە لە هاڕدراوی ناوکی خورما ، کەوچکێکی زەڵاتە لە زەیتی بادەم ، کەوچکەچایەک لە زەیتی ئەرگان
هەر سێکیان تێکەڵ ئەکرێن و پاشان لە قژ ئەدرێن ، سەعاتێک پێوەی بێت پاشان بشۆردرێت.
- حەفتەی دووجار ئەنجام ئەدرێت.

٤. بۆ پاککردنەوەی بێخی سەر و نەهێشتنی کڕێشک :
دوو کەوچکی زەڵاتە لە هاڕدراوی ناوکی خورما ، کەوچکێکی زەڵاتە لە زەیتی گەڵاچا ، کەوچکێک ماست
هەرسێکیان تێکەڵ ئەکرێن و لە قژ ئەدرێن پاشان نیو سەعات بە قژەوە بێت و ئینجا بشۆردێت.
- حەفتەی یەکجار ئەنجام ئەدرێت.

٥. بۆ پڕکردنی قژ :
کەوچکێک لە هاڕدراوی ناوی خورما ، دوو کەوچک لە زەیتی کونجی ، کەوچکەچایەک لە هەنگوین
هەرسێکین تێکەڵ ئەکرێت پاشان لە قژ ئەدرێت بۆ نزیکەی سەعاتێک ئینجا ئەشۆردرێت.
- حەفتەی یەکجار ئەنجام ئەدرێت.

٦. بەهێزکردنی مووی برۆ : تێکەڵکردنی هاڕدراوی ناوکی خورما لەگەڵ زەیتی گەرچک ئەبێتە هۆی بەهێزکردنی مووی برۆکان.

۷. بەسووده بۆ چرچی و پەڵەی پێست ، کاتێک هاڕدراوەکە لە پێست ئەدرێت لەگەڵ زەیتێکدا ، وە ئەتوانرێت تێکەڵی ماست و ئاوی لیمۆ و شەکر یان نیشاستە بکرێت و بەکاربهێنرێت وەکو تەقشیری پێست.

- سوودەکانی ناوکی خورما لە دوای چوار بۆ پێنج جار بەکارهێنان دەردەکەوێت.

+ خڵتەیەکی گرنگی ناوکی خورما : کەوچکێک لە هاڕدراوی ناوکی خورما لەگەڵ پێنج کەوچک زەیتی زەیتوون لەگەڵ کەوچکەچایەک لە ڕەشکەی هاڕدراو تێکەڵ ئەکەیت پاشان دایدەپۆشیت و هەڵیدەگریت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پاشان ئەتوانیت بەکاریبهێنیت و لە قژی بدەیت ، سەرەتا بەو خڵتەیە بۆ ماوەی پێنج دەقە مەساج بۆ سەرت ئەکەیت پاشان لێی ئەگەڕێیت بۆ ماوەی دە دەقە پێوەی بێت ئینجا ئەتوانیت بە ئاو و شامپۆ بیشۆیت.
- ئەم خڵتەیە خۆراکەماددە ئەدات بە قژ و پارێزی نەخۆشی لێدەکات.

بۆ داواکردنی هاڕدراوی ناوکی خورما نامە بنێرە ، گەیاندمان هەیە

فوائد مطحون نواة التمر

نواة التمر ليس مجرد نواة عادية لا فائدة منها تُلقى جانباً ، بل ربما فوائده لا تقل عن التمر نفسه ، إذ يتكون من مجموعة من المكونات المفيدة خاصة المغنيسيوم والحديد والكالسيوم وفيتامين B5 الذي يقوّي جذور الشعر
كما أن مسحوق نواة التمر يحفّز إنتاج الميلانين ، وهذا مهم بشكل خاص للأشخاص الذين يشيب شعرهم مبكراً.

طريقة طحن نواة التمر

تُغسل النواة جيداً ثم تُنقع في الماء لمدة ساعتين حتى تنظف تماماً وتلين ، ثم تُجفَّف وتوضع في الفرن أو تُحمَّص في مقلاة على نار جافة ، وبعد ذلك تُطحن في المطحنة أو تُوضع في الخلاط المناسب وتُجرش ناعماً.

يمكن استخدام المطحون بعدة طرق :

- يُخلط مع الزبادي وزيت الزيتون ويُؤكل.
- يُخلط مع الحليب والموز ويُشرب عصيراً بارداً.
- يُشرب على شكل قهوة.
- يُستخدم كقشّاب (مقشّر) للبشرة.
- يُخلط مع الزيت ويوضع على الشعر ، ويمكن خلطه مع المشاط والسدر للاستخدام المشترك.

بعض فوائد واستخدامات مطحون نواة التمر

١. تقوية جذور الشعر وإطالته :
ملعقة من مسحوق نواة التمر مع أربع ملاعق من زيت الزيتون وملعقة متوسطة من زيت الخروع ، يوضع على جذور الشعر ويُترك ساعة ثم يُغسل.
> يُطبَّق مرتين في الأسبوع.

٢. لترطيب الشعر :
ثلاث ملاعق من مسحوق نواة التمر ، ملعقة متوسطة من زيت جوز الهند ، ملعقة صغيرة من جل الألوفيرا ، تُخلط جميعها ثم توضع على كامل الشعر وتُترك نصف ساعة ثم تُغسل.
> يُستخدم مرة واحدة في الأسبوع.

٣. لمنع تساقط الشعر:
ملعقة متوسطة من مسحوق نواة التمر ، ملعقة متوسطة من زيت اللوز ، ملعقة صغيرة من زيت الأرغان ، تُخلط وتوضع على الشعر وتُترك ساعة ثم تُغسل.
> يُطبَّق مرتين في الأسبوع.

٤. لتنظيف فروة الرأس والقضاء على القشرة :
ملعقتان متوسطان من مسحوق نوى التمر ، ملعقة متوسطة من زيت الشاي ، ملعقة من الزبادي ، تُخلط وتوضع على الشعر نصف ساعة ثم تُغسل.
> يُطبَّق مرة واحدة في الأسبوع.

٥. لتكثيف الشعر :
ملعقة من مسحوق نواة التمر ، ملعقتان من زيت السمسم ، ملعقة صغيرة من العسل ، تُخلط وتوضع على الشعر لمدة ساعة تقريباً ثم تُغسل.
> يُطبَّق مرة واحدة في الأسبوع.

٦. تقوية شعر الحاجبين :
خلط مسحوق نواة التمر مع زيت الخروع يُقوّي شعر الحاجبين.

٧. مفيد للتجاعيد والترهل :
عند وضعه على البشرة مع زيت ، كما يمكن خلطه مع الزبادي وعصير الليمون والسكر أو النشا واستخدامه مقشراً للبشرة.

ملاحظة: تظهر فوائد نوى التمر بعد أربع إلى خمس مرات من الاستخدام.

خلطة مميزة من نواة التمر :
ملعقة من مسحوق نواة التمر مع خمس ملاعق من زيت الزيتون وملعقة صغيرة من حبة السوداء المطحونة ، تُخلط جميعها ثم تُغطَّى وتُترك لمدة ثلاثة أيام ، وبعدها يمكن استخدامها ووضعها على الشعر.
تبدأ بتدليك فروة رأسك بالخلطة لمدة خمس دقائق ثم تتركها عشر دقائق ، بعدها تغسلها بالماء والشامبو.
> هذه الخلطة تغذّي الشعر وتحميه من المرض.

للطلب إرسل رسالة ، لدينا خدمة التوصيل.

مەشاتی سوور ( مشاط أحمر أو الطيب اليماني )هاڕدراوی تێکەڵێک لە ئەعشابی پزیشکییە کە هەریەک لەو ئەعشابانە سوودی تایبەتی هەی...
07/03/2026

مەشاتی سوور ( مشاط أحمر أو الطيب اليماني )

هاڕدراوی تێکەڵێک لە ئەعشابی پزیشکییە کە هەریەک لەو ئەعشابانە سوودی تایبەتی هەیە بۆ قژ.

مشاط لە کۆمەڵێک ئەعشاب پێکهاتووە ، ئامانج لێی پارێزگاری کردنی تەندرووستی قژ و پێستە و پاراستنێتی لە هەر نەخۆشی و نەقسێک وە پێدانی جوانییە بە پرچ.
پێکهاتەی مەشات بەپێی کلتووری وڵاتان ئەگۆڕێت بەڵام پێکهاتەی سەرەکی بریتییە لە محلب ، لەگەڵ ئەمەشدا گوڵەزەردە ( گوڵەبەیبوون ) و ڕۆزماری و ڕەشکە و مێخەک و شمڵی و لاڤێندەر و شیکاکی ، ڕیتا ، گوڵی موحەمەدی ... تێدایە.

مشاط بابەتێک نییە کە تەنیا ترێندی سۆشیال میدیا بێت بەڵکو هەر لە کۆنەوە لە لایەن ئافرەتانی عەرەبەوە بەکارهێنراوە بەتایبەت لە وڵاتی مەغریب و سعوودییە و یەمەن سوودی لێ وەرگیردراوە.

دوو جۆر مشاط هەیە :
- مشاط أحمر: زیاتر بۆ گرینگی دانە بە پرچ ، بۆندارە.
- مشاط أخضر: زیاتر بۆ تەندروستی و پاککڕاگرتنی پێستی سەرە ، بۆنخۆشی لەچاو مەشاتی سوور کەمترە.

سوودەکانی :
۱. ڕەگی مووەکان بەهێز دەکات و ڕێگری لە هەڵوەرین دەکات.
۲. جوانی و درەوشاوەیی و خاوی بە قژ دەبەخشێت.
۳. بەسوودە بۆ ئەو قژانەی کە وشک و بژ و بڵاون.
٤. تاڵە لاوازەکان بەهێز دەکات و قژ پڕتر ئەکات.
٥. کەڕوو و بەکتریای پێستی سەر لەناو دەبات.
٦. بۆنێکی خۆش بە پرچ دەبەخشێت ، چونکە لە ئەعشابی بۆندار پێکهاتووە.

ئایا مشاط ڕەنگی قژ دەگۆڕێت ؟
مەشاتی سەوز ڕەنگی قژ ناگۆڕێت بەڵام مەشاتی سوور ئەکرێت ڕەنگی پرچ تۆزێک بگۆڕێت بەتایبەت ئەو خانمانەی کە پرچیان زەردە کە ئەویش بەشێوەیەکی کاتی تۆزێک ڕەنگەکەی ئەگۆڕێت ، ئەتوانن بڕێکی کەم لە مشاط لە بەشێکی پرچتان بدەن و بۆ تاقیکردنەوەی خۆتان بزانن تا چەنێک کاریگەری لەسەر ڕەنگی پرچتان هەبووە.

- وا باشترە ئەو کەسانەی کە قژیان ڕەنگکردووە مەشاتی سوور بەکارنەهێنن بەڵام مەشاتی سەوز کێشەی نییە.

- مەشات ئەتوانرێت حەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت.

شێوازی ئامادەکردن و گرتنەوەی مشاط :

۱. سێ کەوچکی چێشت لە مشاط تێکەڵی ماست ( دوو کەوچک ) و هێلکە ( یەک دانە ) و زەیت ( زەیتی زەیتوون یان زەیتی گوێزهیند یان زەیتی گەرچک ) ئەگەر کەوچکێک هەنگوینیشی تێبکرێت ئەوە باشترە پاشان جوان تێکیان ئەدەین و بۆ ماوەی نیو سەعات دادەنرێت تاوەکو هەڵبێت پاشان لە پرچتی بدە بۆ ماوەی دوو بۆ چوار سەعات با بە پرچەوە بمێنێتەوە پاشان بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ.

۲. سێ کەوچک لە مەشات ، زەیت ( زەیتی بادەم یان زەیتی گوێزهیند یان زەیتی گەرچک یان زەیتی زەیتوون ) ، ئاوی کوڵێنراوی تۆوی کەتان پاشان جوان تێکیان ئەدەیت و دوای هەڵهاتن لە پرچی ئەدەیت ، دوو بۆ چوار سەعات بەقژەوە بمێنێتەوە.

۳. ئەتوانرێت زەیتی مەشات بەکاربهێنیت ئەویش لە ڕێگەی خوساندنی پێکهاتەکانی مەشات لەناو زەیتی زەیتوون بۆ ماوەی حەفتەیەک پاشان بپاڵێورێت و زەیتەکەی لە قژ بدرێت ، ماوەی سەعاتێک پێوەی بێت پاشان بیشۆیت بە ئاو و شامپۆ. حەفتەی دووجار بەکاردێت.

٤. ئەتوانرێت پێکهاتەکانی مەشات بکرێتە ناو ئاوەوە تا بخوسێنرێت بۆ ماوەی ڕۆژێک پاشان ئەیپاڵێویت و ئەیکەیتە ناو پەمپێکەوە و ڕۆژانە لە پرچی ئەدەیت.

بۆ داواکردنی مەشاتی سعودی نامە بنێرە ، گەیاندمان هەیە

المشاط الأحمر (الطيب اليماني)

هو خلطة من الأعشاب الطبية ، لكل عشب منها فائدة خاصة للشعر.

يتكون المشاط من مجموعة من الأعشاب ، والهدف منه هو الحفاظ على صحة الشعر وفروة الرأس ، وحمايتها من كل مرض وعيب ، ومنح الشعر جمالاً ورونقاً.

تتفاوت مكونات المشاط بحسب ثقافة كل بلد ، إلا أن المكون الأساسي هي : المحلب ، إضافةً إلى ذلك ربما فيه : البيبون ، وإكليل الجبل (الروزماري) ، والحبة السوداء ، والقرنفل ، والشمر ، واللافندر ، والشيكاكاي ، والريتا ، وورد الطيف (الورد المحمدي)... وغيرها.

المشاط ليس مجرد ترند على وسائل التواصل الاجتماعي ، بل يُستخدم منذ القدم على يد الجدات ، ولا سيما في المغرب والمملكة العربية السعودية واليمن ، حيث جنت منه الفوائد عبر الأجيال.

نوعان من المشاط:

- المشاط الأحمر : يُعنى أكثر بتغذية الشعر وتقويته ، و له عطر أقوی من المشاط الأخضر.
- المشاط الأخضر : يُركز أكثر على صحة فروة الرأس وتنظيفها ، ورائحته أخف مقارنةً بالمشاط الأحمر.

فوائده :
1. يقوي جذور الشعر ويمنع تساقطه.
2. يمنح الشعر جمالاً ولمعاناً ونعومة.
3. مفيد للشعر الجاف والمتقصف والمتفرق.
4. يقوي الأطراف الضعيفة ويزيد كثافة الشعر.
5. يقضي على القشرة والبكتيريا في فروة الرأس.
6. يمنح الشعر رائحة طيبة ، لكونه مصنوعاً من بعض أعشاب عطرية.

هل يغير المشاط لون الشعر ؟

المشاط الأخضر لا يغير لون الشعر ، أما المشاط الأحمر فقد يُحدث تغييراً طفيفاً في اللون ، ولا سيما لدى السيدات ذوات الشعر الأشقر ، إذ قد يُغير لونه بشكل مؤقت وخفيف. ويُنصح بتجربته على خصلة صغيرة أولاً لمعرفة مدى تأثيره على لون شعرك.

- يُفضل أن تتجنب السيدات اللواتي صبغن شعرهن استخدامَ المشاط الأحمر ، في حين أن المشاط الأخضر لا يشكل أي مشكلة.
- يمكن استخدام المشاط مرة واحدة في الأسبوع.

طريقة التحضير والاستخدام :

الطريقة الأولى :
اخلطي ثلاث ملاعق كبيرة من المشاط مع الزبادي (ملعقتان) ، وبيضة واحدة ، وزيت (زيت زيتون أو زيت جوز الهند أو زيت خروع) ، ويُستحسن إضافة ملعقة من العسل. امزجي المكونات جيداً ثم ضعيها على الشعر لمدة ساعتين إلى أربع ساعات ، ثم اشطفيه بماء فاتر.

الطريقة الثانية :
اخلطي ثلاث ملاعق كبيرة من المشاط مع زيت (زيت لوز أو زيت جوز الهند أو زيت خروع أو زيت زيتون) ، وماء بذور الكتان المغلي ، ثم امزجيها جيداً وبعد تخميرها ضعيها على الشعر لمدة ساعتين إلى أربع ساعات.

الطريقة الثالثة :
يمكن تحضير زيت المشاط عن طريق نقع مكونات المشاط في زيت الزيتون لمدة أسبوع ، ثم تصفيته ووضع الزيت على الشعر لمدة ساعة ، ثم غسله بالماء والشامبو.
يُستخدم مرتين في الأسبوع.

الطريقة الرابعة :
يمكن وضع مكونات المشاط في الماء ونقعها ليوم كامل ، ثم تصفيتها ووضعها في بخاخة ، واستخدامها يومياً على الشعر.

موجود المشاط الأحمر السعودي — لدينا خدمة توصيل

نەهێشتنی تاڵە سپییەکانی قژ بە وەسمە و کەتم ( الوسمة و الكتم )وەسمە و کەتم دوو بەرهەمی سروشتی جیاوازن بۆ ڕەنگکردنی قژ بەک...
04/03/2026

نەهێشتنی تاڵە سپییەکانی قژ بە وەسمە و کەتم ( الوسمة و الكتم )

وەسمە و کەتم دوو بەرهەمی سروشتی جیاوازن بۆ ڕەنگکردنی قژ بەکاردێن ، ڕەنگی قژ ڕەش یان قاوەیی تاریک دەکەن.
بێجگە لە بابەتی جوانکاری هەریەکە لە وەسمە و کەتم خۆراکن بۆ قژ ، دژە ئیلتیهابات و دژی کەڕووی پێستن ، کڕێشکی سەر ناهێڵن.

جیاوازییەکەیان ئەوەیە کە :
وەسمە بە هاڕدراوی ڕەنگێکی سەوزی کراوەیە بەڵام کەتم سەوزێکی داخراوە هەروەها وەسمە زیاتر قژ ڕەش دەکات بەڵام کەتم لەگەڵ ڕەشییەکەدا سورییەکی تێکەڵە.
هەروەها وەسمە زیاتر گونجاوترە بۆ قژی وشک.

- هەریەک لە وەسمە و کەتم حەفتەی جارێک یان دە ڕۆژ جارێک بەکاردەهێنرێن.

- باشتر وایە کە وەسمە و کەتم دوای بەکارهێنانی خەنە بەکاربهێنرێن ، باشتر وایە 24 سەعات بەسەر خەنە تێگرتندا ڕۆیشتبێت ئینجا یەکێک لەو دوو بەرهەمە بگریتەوە و بەکاریبهێنیت ، بەمشێوازە خەنەکە ڕەنگی تاڵە سپییەکان سوور دەکات ، دواتر وەسمە یان کەتمەکە ڕەنگە سوورەکە ئەگۆڕێ بۆ ڕەش یان قاوەیی تاریک.

شێوازی گرتنەوەی وەسمە و کەتم بەجیا /

۱. دوو کەوچک لە وەسمە یان کەتم ، ئاوی پێویستی تێکەڵ بکە ئینجا جوان تێکی بدە پاشان زەیتی زەیتوون یان زەیتی گوێزهیندی تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی سەعاتێک دایبپۆشە پاشان لەو تاڵە قژانەی بدە کە مەبەستە. دوو سەعات بە پرچتەوە بێت پاشان بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ ، نابێت بە ئاوی گەرم بیشۆی تاوەکو ڕەنگەکەی لێنەبێتەوە.

۲. دوو کەوچکی چێشت لە وەسمە یان کەتم ، ماست و ئاوی لیمۆ و زەیتی تێکەڵ ئەکەیت سەعاتێک دایبپۆشە و دایبنە تاوەکو جوان هەڵدێت پاشان لەو تاڵە قژانەی بدە کە مەبەستە ، با دوو سەعات بە پرچەوە بمێنێتەوە پاشان بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ.

۳. بۆ ئەو کەسانەی کە نایانەوێت کە ڕەنگی قژیان تەواو ڕەش ببێت ( لە ترسی گومانی گوناحباربوون بەهۆی ڕەنگگردنی قژ بە ڕەش ، لە کۆمێنت زانیاری زیاتر دانراوە ) ، ئەوە ئەتوانن کەوچکێک لە خەنە و کەوچکێک لە کەتم تێکەڵ بکەن ، پاشان ماست و ئاوی لیمۆ و ئاوی پێویست و زەیت تێکەڵی بکەن. ئەم شێوازە ڕەنگی قژ تێکەڵ دەرئەچێت لە ڕەش و قاوەیی و سوور.
ئەم ڕێگەیە هیچ کێشەی نییە لە ڕووی شەرعەوە و لە پێغەمبەر ( عليه الصلاة والسلام ) و هاوەڵانیش گێڕدراوەتەوە کە خەنە و کەتمیان پێکەوە بەکارهێناوە.

- هەریەکە لە وەسمە و کەتم ئەتوانرێت تەنیا لە بەشێکی دیاریکراوی پرچی بدەیت وە ئەتوانیت لە تەواوی پرچی بدەیت.
- دوای تێگرتنی وەسمە یان کەتم کاتێک کە قژت ئەشۆیت تەنیا بە ئاو بیشۆ و شامپۆ بەکارمەهێنە هەروەها با ئاوەکەش شلەتێن بێت نەکا ڕەنگەکەی لێببێتەوە.

بۆ داواکردنی كەتم نامە بنێرە ، گەیاندمان هەیە

عربي
الوسمة والكتم منتجان طبيعيان مختلفان يُستخدمان لتلوين الشعر ، حيث يمنحانه اللون الأسود أو البني الغامق.
فضلاً عن فائدتهما الجمالية ، كلٌّ من الوسمة والكتم مغذٍّ للشعر ، ومضاد للالتهابات ، ومضاد لقشرة الرأس ، ويمنع تساقط الشعر.

الفرق بينهما :
الوسمة نبات ذو لون أخضر فاتح ، أما الكتم فأخضر داكن.
الوسمة تُسوِّد الشعر أكثر ، بينما يُضفي الكتم مع السواد لوناً أحمرياً قليلا.
الوسمة أكثر ملاءمةً للشعر الجاف.

طريقة الاستخدام :
- تُستخدم كلٌّ من الوسمة والكتم مرةً في الأسبوع أو مرةً كل عشرة أيام
- يُستحسن استخدام الوسمة والكتم بعد الحناء ؛ إذ يُفضَّل أن يمضي 24 ساعة على وضع الحناء ثم تضعين أحد المنتجَين ، وبهذه الطريقة تُحوِّل الحناءُ الشعرَ الأبيض إلى لون أحمر ، ثم تُغيِّر الوسمةُ أو الكتمُ اللونَ الأحمر إلى أسود أو بني غامق.

وصفات التحضير :
۱. ضعي ملعقتَين من الوسمة أو الكتم ، وأضيفي الماء اللازم وامزجيهما جيداً ، ثم أضيفي زيت الزيتون أو زيت جوز الهند ، وغطّيهما لمدة ساعة ، ثم ضعيهما على الشعر المراد تلوينه. دعيهما ساعتَين على الشعر ، ثم اشطفيه بماء فاتر — لا بماء ساخن — حتى لا يزول اللون.

۲. اخلطي ملعقتَي طعام من الوسمة أو الكتم مع الزبادي وعصير الليمون والزيت ، وغطّيهما جيداً لمدة ساعة ، ثم ضعيهما على الشعر المراد تلوينه واتركيهما ساعتَين ، ثم اشطفي بماء فاتر.

۳. ( لمن لا تُريد أن يكون شعرها أسود تاماً خوفا للأحاديث التي تنهی عن تغير لون الشعر إلی سواد ) :
يمكن خلط ملعقة حناء مع ملعقة كتم ، ثم إضافة الزبادي وعصير الليمون والماء والزيت. هذه الطريقة تُعطي الشعر لوناً مزيجاً من الأسود والبني والأحمر. وهذه الطريقة لا حرج فيها شرعاً ، وقد وردت أحاديث عن النبي ﷺ وصحابته في استخدام الحناء والكتم معاً.

ملاحظات مهمة
يمكن وضع الوسمة أو الكتم على جزء معين من الشعر أو على الشعر كله.
بعد وضع الوسمة أو الكتم ، عند غسل الشعر اكتفي بالماء فقط ولا تستخدمي الشامبو، وليكن الماء فاتراً حتى لا يزول اللون.

لطلب الكتم أرسلي رسالة — لدينا خدمة توصيل

شێوازەکانی بەکارهێنان و گرتنەوەی خەنە بۆ قژخەنە دەتوانرێ بەتەنیا بەکاربهێنرێت لەگەڵ ئاوی شلەتێن یان تێکەڵبکرێ لەگەڵ شتی ...
19/02/2026

شێوازەکانی بەکارهێنان و گرتنەوەی خەنە بۆ قژ

خەنە دەتوانرێ بەتەنیا بەکاربهێنرێت لەگەڵ ئاوی شلەتێن یان تێکەڵبکرێ لەگەڵ شتی تر وەکو زەیت ، هێلکە ، ئاوی لیمۆ ، جەلی ئەلۆڤێرا ، ...

شێوازەکانی گرتنەوەی خەنە/
۱. دوو کەوچک لە خەنەی سرووشتی هاڕدراو لەگەڵ بڕێک ئاوی شلەتێنی گونجاو تێکەڵ بکە و جوان تێکی بدە تاوەکو جوان تێکەڵ دەبن ، پاشان دایبپۆشە بۆ ماوەی دوو بۆ چوار سەعات لە شوێنێکی تاریک ، تاوەکو جوان نەرم ئەبێتەوە و وەکو کرێمی لێدێت ئینجا لە تەواوی قژتی بدە و قژت لوول بکە لە بانی سەرت و بە سەرپۆشێکی تایبەت یان نایلۆنێک دایبپۆشە و بۆ ماوەی چوار بۆ هەشت سەعات پێوەی بێت پاشان بشۆردرێ ، ئەشتوانرێ دوای شووشتنەکە و وشککردنەوەی قژ بە زەیتێکی وەکو زەیتی زەیتوون یان زەیتی گوێزهیند یان زەیتی ئەڤۆگادۆ چەوربکرێ بۆ خاوکردنەوە و بریقەدارکردنی ، وە ئەکرێ هەر لەکاتی حازرکردنی خەنەکە یەکێک لەو سێ زەیتە تێکەڵی خەنەکە بکرێ و پاشان لە سەر بدرێت.

۲. تێکەڵکردنی خەنە و هێلکە و زەیتی ئەڤۆگادۆ و ( بڕێکی ئاو ئەگەر پێویست بوو ) ، دوای ئامادەبوون پاشان لە قژ بدرێت بۆ ماوەی چوار سەعات ، ئەم شێوازە پرچەکە بەهێز ئەکا و ڕێگری لە قرتان یان هەڵوەرین دەگرێ چونکە خۆراک بە پرچ دەبەخشێت.

۳. تێکەڵکردنی خەنە و ماست و ئاوی لیمۆ و ( بڕێک ئاو ئەگەر پێویست بوو ) ، لە پاش ئامادەبوون لە قژ بدرێت بۆ ماوەی سەعاتێک پاشان بشۆردرێت ، بۆ شێدارکردنەوەی قوڵایی پێستی سەر بەسوودە.

٤. تێکەڵکردنی خەنە لەگەڵ گەڵای سیدری هاڕدراو و مەشاتی سوور ( مشاط أحمر ) بەیەکسانی ، لێرەدا ڕەنگی قژ زۆرناگۆڕدرێ و زیاتر بۆ چارەسەر بەکاردێ بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە هەڵوەرینێکی توندی قژیان هەیە ، ئەتوانی لە هەر جۆرێک کەوچێکی چێشتی تێبکەی و پاشان تێکەڵیان بکەی و بیانگریتەوە بەڵام ئەو کەسانەی کە پرچیان زۆر وشکە ئەبێ زەیتێکی وەکو زەیتی زەیتوون یان زەیتی گوێزهیند لەگەڵیاندا بەکاربهێنن چونکه پرچ کەمێک وشکدەکاتەوە ئەم ڕێگەیە.

ئایا دەتوانرێ ڕەنگی پرچ بەشێوەیەکی سرووشتی بگۆڕدرێ بۆ ڕەنگی دڵخواز ؟
بەڵێ دەتوانرێت ڕەنگی پرچ بگۆڕدرێ بەڵام ڕەنگە هێندەی خەنە دەستکردەکان دڵی تۆ ڕازی نەکەن بەو پێیەی ئەوانە ڕەنگی دەستکردیان تێکراوە بۆیە زیاتر گۆڕانی ڕەنگی قژەکە هەستپێدەکرێ لە چاو خەنەی تەواو سرووشتی.

نموونە بۆ گۆڕینی ڕەنگی قژ بەشێوەیەکی سرووشتی:
- تێکەڵکردنی خەنە لەگەڵ چایی یان قاوە ، ڕەنگی قژ تاریک یان قاوەیی دەکات.
- تێکەڵکردنی خەنە لەگەڵ ئاوی کەرکەدی یان ئاوی چەوەنەر ، ڕەنگی قژ سوورێکی بورگەندی دەکات.
- تێکەڵکردنی خەنە لەگەڵ ئاوی گوڵەبەیبوون و زەردەچەوە ، ڕەنگی قژ زەرد دەکات

چەند تێبینییەک /
- ئەو بەشەی پێستت کە ناتەوێ ڕەنگی خەنەکەی بەربکەوێ ئەوا بە زەیتی گوێزهیند چەوری بکە.

- وا باشترە پێش ئەوەی خەنەکە لە پرچت بدەیت بە پەمپێک ئاو قژت تەڕ بکەی تاوەکو جوان خەنەکەی پێوە بنوسێ‌.

- بۆ ئەوەی خەنە بەجوانی هەڵبێ و ئامادەبێ وا باشترە دوای ئەوەی خەنەکەت گرتەوە نزیکەی چوار سەعات بە نایلۆنێک دایبپۆشیت لە شوێنێکی تاریک تاوەکو جوان یەکئەگرن و هەڵدێ پاشان کە لە قژتی ئەدەی وا باشترە نزیکەی هەشت سەعات بە پرچەوە بمێنێتەوە.

- ئەو کەسانەی کەوا قژیان وشکە وا باشە زەیتێک لەگەڵ خەنەکە بەکاربهێنن وەکو زەیتی زەیتوون ، زەیتی گوێزهیند ، زەیتی ئەڤۆگادۆ ، زەیتی گەرچک یان ئەتوانرێ جەلی ئەلۆڤێرای تێکەڵ بکرێت.

- ئەو کەسانەی قژیان چەورە وا باشترە زەیت بەکارنەهێنرێ لەگەڵ خەنەکەدا ، ئەتوانرێ هاڕدراوی توێکڵی هەنار یان جەوت ( کڵاوەی بەڕوو ) تێکەڵی خەنەکە بکرێت لە کاتی گرتنەوەی خەنەکەدا و بۆ بەکتریا و کەڕووی سەریش ئیسفادەی لێدەکرێت.

خەنەی هیندی تەواو سرووشتی بەردەستە
گەیاندنمان هەیە
------------

طرق استخدام الحناء للشعر

يمكن استخدام الحناء بمفردها مع الماء الدافئ أو خلطها مع مواد أخرى كالزيت، البيض، عصير الليمون، جل الألوفيرا، وغيرها.

طرق تحضير الحناء:

۱. اخلطي ملعقتين من الحناء الطبيعية المطحونة مع كمية مناسبة من الماء الدافئ وامزجيهما جيداً حتى يتجانسا، ثم غطّيهما لمدة ساعتين إلى أربع ساعات في مكان مظلم حتى تنضج وتصبح ناعمة كالكريم.
ثم ضعيها على كامل شعرك، ولفّي شعرك فوق رأسك وغطّيه بغطاء مخصص أو نايلون لمدة أربع إلى ثماني ساعات، ثم اشطفيه. بعد الشطف والتجفيف يمكن تدليك الشعر بزيت كزيت الزيتون أو زيت جوز الهند أو زيت الأفوكادو لترطيبه وإضفاء اللمعان عليه. ويمكن أيضاً عند تحضير الحناء إضافة أحد هذه الزيوت الثلاثة إلى الخليط ثم وضعه على الشعر.

٢.خلط الحناء مع البيض وزيت الأفوكادو (وكمية من الماء إذا لزم الأمر)، ثم وضعه على الشعر لمدة أربع ساعات. هذه الطريقة تقوي الشعر وتمنع تساقطه لأنها تغذيه.

٣. خلط الحناء مع الزبادي وعصير الليمون (وكمية من الماء إذا لزم الأمر)، ثم وضعه على الشعر لمدة ساعة ثم شطفه. مفيد لترطيب فروة الرأس بعمق.

٤.خلط الحناء مع مسحوق عشبة السدر المطحونة والمشاط الأحمر بنسب متساوية. هنا لا يتغير لون الشعر كثيراً وتُستخدم أكثر للعلاج، خاصةً لمن يعانون من تساقط حاد للشعر. يمكن إضافة ملعقة طعام من كلٍّ منها ثم خلطها معاً. أما أصحاب الشعر الجاف جداً فيُنصح باستخدام زيت كزيت الزيتون أو زيت جوز الهند معها، لأن هذه الطريقة تُجفف الشعر قليلاً.

هل يمكن تغيير لون الشعر بشكل طبيعي إلى اللون المرغوب؟

نعم، يمكن تغيير لون الشعر، لكن الألوان لن ترضيك بالقدر الذي ترضيك به الحناء الصناعية لأنها تحتوي على أصباغ اصطناعية، لذلك يكون تغيير اللون أكثر وضوحاً مقارنةً بالحناء الطبيعية الخالصة.

أمثلة علی تغير لون الشعر طبيعيا:
- خلط الحناء مع الشاي أو القهوة ← يجعل الشعر داكناً أو بنياً
- خلط الحناء مع ماء الكركديه أو ماء شمندر ← يعطي الشعر لوناً أحمر برغندي
- خلط الحناء مع الكركم ← يجعل الشعر أصفر

ملاحظات مهمة:

- المناطق من الجلد التي لا تريدين أن تصبغها بالحناء، دهنيها بزيت جوز الهند.

- من الأفضل قبل وضع الحناء على شعرك تبليله قليلاً بالماء حتى تلتصق الحناء به بشكل أفضل.

- لأفضل نتيجة، بعد تحضير الحناء غطّيها بنايلون في مكان مظلم لمدة أربع ساعات تقريباً حتى تنضج وتتجانس، وبعد وضعها على الشعر يُفضّل تركها قرابة ثماني ساعات.

- أصحاب الشعر الجاف يُنصح باستخدام زيت مع الحناء كزيت الزيتون أو زيت جوز الهند أو زيت الأفوكادو أو زيت الخروع، أو يمكن إضافة جل الألوفيرا.

- أصحاب الشعر الدهني يُفضّل عدم استخدام الزيت مع الحناء، ويمكن إضافة مسحوق قشر الرمان أو جفت البلوط إلى الخليط، وهي مفيدة أيضاً للبكتيريا وقشرة الرأس.

الحناء الهندية الطبيعية الخالصة متوفرة لدينا مع خدمة التوصيل

سوودەکانی خەنە بۆ پرچ و پێستخەنە لە گەڵای داری خەنە بەرهەم دەهێنرێ ، گەڵاکانی سەوزە کە وشکیش دەکرێتەوە و لە پرچ دەدرێ ڕە...
12/02/2026

سوودەکانی خەنە بۆ پرچ و پێست

خەنە لە گەڵای داری خەنە بەرهەم دەهێنرێ ، گەڵاکانی سەوزە کە وشکیش دەکرێتەوە و لە پرچ دەدرێ ڕەنگی پرچەکە سوور دەکات بەشێوەیەکی سرووشتی. بێجگە لە بابەتی جوانکاری چەندەها سوودی تەندرووستیشی هەیە.

خەنە ڤیتامینی E زۆر تێدایە هەربۆیە قژەکە نەرم و شێدار دەکات.
هەروەها بەسوودیشە بۆ نەهێشتنی ئیلتیهابات و کەڕووی پێستی سەر.

دوو جۆر خەنە هەیە:
۱. خەنەی جوانکاری کە ڕەش و قاوەیی تۆخ یان چکلێتی و بورگەندی ، ... دەگرێتەوە کە ئامانج لێیان جوانکارییە چونکە ڕەنگی مووەکان دەگۆڕێ بەڵام زەرەری لاوەکیشی هەیە
۲. جۆری دووەم کە خەنەی چارەسەرییە و خۆراکە بۆ پرچ ئەویش بریتییە لە خەنەی سروشتی بەبێ زیادکردنی هیچ ماددەیەکی کیمیایی ، ئەم جۆرە خەنەیە ڕەنگی پرچەکە سوور دەکات بەڵام ئەتوانرێ بە تێکەڵکردنی لەگەڵ پێکهاتەی تردا ڕەنگەکەی بگۆڕدرێ بۆ ڕەنگی دڵخواز.


+ سوودەکانی خەنەی سرووشتی بۆ پرچ و مووەکان :

۱. تاڵە مووەکانی سەر بەهێز ئەکات بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ زەیتی خەردەل بەکاربهێنرێ.
٢. نەهێشتنی کڕێشکی سەر
۳. ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات
٤. شێدارکردنی قوڵایی پێستی سەر
٥. خاوکردنەوەی پرچ
٦. پێدانی ڕەنگێکی سرووشتی بە پرچ دوور لە هەڵوەرینی قژەکە

+ سودەکانی خەنە بۆ پێست :

۱. نینۆکەکان بەهێز ئەکا بەتایبەت ئەو نینۆکانەی کە لاوازن و زوو دەشکێن.
۲. چارەسەری هەوکردنی کەڕوویی یان بەکتریایی پەنجەکان دەکا
۳. یارمەتی زوو چاکبوونەوەی برین و سوتاوی و سوتانەوە ئەدا
٤. زەیتی خەنە یارمەتی گەنجهێشتنەی پێست ئەدات
٥. ژانەسەر کەم دەکاتەوە و فێنکایی بە سەر دەبەخشێ بەو پێیەش خەوێکی قووڵ بە نەخۆشەکە دەبەخشێ بەتایبەت ئەگەر خەنەکە سرووشتی بێ و هیچ ماددەیەکی کیمیایی بۆ زیاد نەکرابێ
٦. یارمەتی دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش دەدات.
۷. بۆ ئازاری جومگەکان بەسوودە کاتێک بە شێوەی ڕووپۆشی لێی دەدرێت.
٨. بۆ مەبەستی جوانکاری پێست بەکاردێ کە نەخش و شێوەکاری پێ درووست دەکرێ لەسەر پێستەکە.

ئایا ئاوی گەڵای خەنە دەخورێتەوە ؟
بەڵێ دەتوانرێ گەڵای خەنە بکرێنە ناو ئاوەوە و چەند سەعاتێک تێیدا بێ پاشان بپڵێورێ و بخورێتەوە یارمەتی دەرکردنی ژەهرەکانی لەش دەدات بەڵام بۆ ئافرەتی دووگیان پێویستی بە ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ هەیە.

خەنەی سرووشتی بە شێوەیەکی گشتی بێ زیانە و کاریگەری خراپ درووست ناکا بەڵام ئەو جۆرە خەنانەی کە ڕەنگی دەستکردی تێکراوە وەکو ڕەنگی ڕەش ئەگەری هەیە هەستیاری درووست بکات یان ببێتە هۆی قرتاندنی تاڵە مووەکان بەهۆی بوونی ماددەی پاڕا فێنیلین دای ئەماین paraphenylene diamine یان PPD.

خەنەی هیندی املا بۆ چارەسەر و جوانکاری قژ و پێست بەبێ بوونی هیچ ماددەیەکی کیمیایی

گەیاندمان هەیە
------------

فوائد الحناء للشعر والبشرة

الحناء أو الحنة تُنتج من أوراق شجر الحناء، أوراقها خضراء تُجفف وتُطحن وتوضع على الشعر فتصبغه باللون الأحمر بشكل طبيعي. بالإضافة إلى الجانب التجميلي، لها عشرات الفوائد الصحية.

تحتوي الحناء على فيتامين E بكميات كبيرة، مما يجعل الشعر ناعماً ولامعاً، وهي مفيدة أيضاً في منع الالتهابات وقشرة فروة الرأس.

يوجد نوعان من الحناء:
١. الحناء التجميلية التي تشمل الأسود والبني الداكن أو الشوكولاتي والبرغندي، ... والتي الهدف منها التجميل لأنها تغير لون الشعر لكن لها أضرار جانبية
٢. النوع الثاني وهو الحناء العلاجية والمغذية للشعر، وهي الحناء الطبيعية دون إضافة أي مواد كيميائية، هذا النوع من الحناء يصبغ الشعر باللون الأحمر لكن يمكن بخلطها مع مكونات أخرى تغيير لونها إلى اللون المرغوب.

+ فوائد الحناء الطبيعية للشعر:

١. تقوي جذور الشعر خاصة إذا استُخدمت مع زيت الخردل
٢. منع قشرة الرأس
٣. تمنع تساقط الشعر
٤. ترطيب عمق فروة الرأس
٥. تنعيم الشعر
٦. إعطاء لون طبيعي للشعر بعيداً عن تساقطه

+ فوائد الحناء للبشرة:

١. تقوي الأظافر خاصة الأظافر الضعيفة والتي تنكسر بسرعة
٢. تعالج التهاب الأصابع الفطري أو البكتيري
٣. تساعد على الشفاء السريع من الجروح والحروق والالتهابات
٤. زيت الحناء يساعد على تجديد شباب البشرة
٥. يقلل من الصداع ويهدئ الأعصاب وبالتالي يمنح نوماً عميقاً للمريض خاصة إذا كانت الحناء طبيعية ولم تُضف لها أي مواد كيميائية
٦. تساعد على خفض درجة حرارة الجسم
٧. مفيدة لآلام المفاصل عندما توضع مباشرة عليها
٨. تُستخدم لأغراض تجميل البشرة حيث يتم رسم النقوش والزخارف على البشرة

هل يُشرب ماء أوراق الحناء؟
نعم، يمكن نقع أوراق الحناء في الماء لعدة ساعات ثم تصفيتها وشربها، فهي تساعد على إخراج السموم من الجسم، لكن بالنسبة للمرأة الحامل تحتاج إلى استشارة طبيب مختص.

الحناء الطبيعية بشكل عام آمنة ولا تسبب آثار جانبية سلبية، لكن تلك الأنواع من الحناء التي أُضيفت لها ألوان صناعية مثل اللون الأسود قد تسبب الحساسية أو تكون سبباً لتساقط الشعر بسبب احتوائها على مادة بارا فينيلين داي أمين paraphenylene diamine أو PPD.

حناء هندية أملا للعلاج والتجميل للشعر والبشرة دون وجود أي مواد كيميائية

يتوفر لدينا خدمة التوصيل

Address

شەقامی سەرەکی مەجید بەگ ، نزیک تاوەری تەندرووستی سمارت
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 21:00
Tuesday 13:00 - 21:00
Wednesday 01:00 - 21:00
Thursday 13:00 - 21:00
Saturday 13:00 - 21:00
Sunday 13:00 - 21:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کەڵەشاخ و گیادەرمانی ئەیوبی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share