28/08/2025
منێک
لەھەرشوێنێکی کار کەمێک کاری باش ھەبوبێت بەزۆربومەتە شەریکی، سەرانە وەرگرتن لەم ولەو بوبوە کاری ڕۆژانەم ھەزاران دۆنم زەوی داگیربکەم وتاپۆی بکەم بەناوی خۆمەوە حکومەتیش نەتوانێت ڕامبگرێت لەترسی پایەو دەسەڵاتە ھەڵتۆقیوەکەمەوە ھەرچیەکم خوازی بێت بۆمکراوە بێ سێ و دوو ،
سەدان پێشانگالەسەرزەوی حکومەت دروست بکەم وەبەزۆری زۆرداری بێم و بیفڕۆشم بەبازرگانەکان دانەی بە پێنج ملێۆن دۆلار و کابراش بۆی نەبێت نقەبکات لەترسا و سەدان کەس بتۆقێنم وکونەمشکیان لێ بکەم بەقەیسەری ھەموی بەزەبری پلەوپایەیەکی ھەڵتۆقیوم کەتادوێنێ خاوەنی ھیچی نەبوم بەقوەتی قادر ھێنامیان ولەسواڵکەرییەوەکردمیان بە پاشاو خاوەنی ھەموشتێک جگەلەویژدان و دادپەروەری.
ئیتربۆخەڵکی ئەبێت من بکات بەپاڵەوان ،و بڵێم من بۆخزمەت کردنی ئێوەھاتوم وگەرمن زیندانی بکرێم یان لەناوبچم لەسەرتاوانەکانم بۆئەبێت بڵێم ئێوەش خەڵکی کوردستان ھەمولەناوئەچن گەرمن نەمێنم.
ئاخر من تادوێنێ بەو ھەمودەسەڵاتەی کەھەم بوە ھیچم بۆئێوەوخەڵکی سادەونیشتمانپەروەر نەکردوە ،
تەنھاخزمەتی ئەوکەسانەم کردوە کە ماستاوچی بون بۆم جۆرەھاکەتنم پێکردون لەبەرامبەر مشتێک پارەوەک داشی دامە جوڵاندومن بۆخزمەتکردنی خۆم وپاوانخوازییەکانم.
حەقەئیترخەڵکی ئێمەچیتر بەھەڵا ھەڵاو دروشمی بریقەداروبێ کەڵک وبێ بنچینەی ئەم وئەوھەلنەخەڵەتێ کەمێک زیاتر ھۆشدارتربێت لەبەرخەڵکی نا تەنھا لەبەرخۆی
ئەوئێستائەوەی کەخاوەنێتی بەدزی وفزی وجۆرەھا ڕێگای نادروست و حەرام سەد پشتی بیخوات تەواو نابێت ....مەگەر بەقومار نەبێت.
دڵنیاش بن ئەوماڵەی کەبەبابێت ھەربەباش ئەڕوات.
مانەوەش ھەربۆخوای گەورەودلۆڤانە.
بمێنن بەخێروخۆشی