Karzan.A Abdulrahman

Karzan.A Abdulrahman رۆژنامەنووسی سەربەخۆ / نووسینی بواری میدیایی و فەلسەفەیی

08/06/2026
https://www.facebook.com/share/p/1FeLo5qLf6/?mibextid=wwXIfr
02/06/2026

https://www.facebook.com/share/p/1FeLo5qLf6/?mibextid=wwXIfr

کاتێک زانست بێنازیی نەوەکان دەڕەوێنێتەوە

https://knwe.org/KU/ArticleDetails/10459
کارزان عەزیز عەبدولڕەحمان
لە فەلسەفەی پەروەردەی مۆدێرندا، قوتابخانە و پەیمانگەکان تەنیا ژینگەیەک نین بۆ گواستنەوەی زانیاری، بەڵکو دەبێت ببنە ناوەندێک بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی. لەم سۆنگەیەوە، هەندێک لە ناوەندە پەروەردەییەکان لە شارەکەماندا، نموونەیەکی جوانیان پێشکەش کردووە کە شایستەی هەڵوەستە لەسەرکردنە، ئەویش تێکەڵکردنی پرۆسەی خوێندنە بە ئەرکە نەتەوەیی و مرۆییەکان.

https://dengekan.info/archives/52371 aljazeerasharqiyatv
03/05/2026

https://dengekan.info/archives/52371
aljazeera
sharqiyatv

جەستەی غەزاڵ لەنێوان درۆنی جەنگ و دۆگمای ئایندا؛ کایەی پزیشکی وەک سەنگەر.. کارزان عزیز عبدالراحمن 0Be First! byDengekan ئایار 2, 2026 General پێشەکیئەگەر کەرتی تەندروستی لە جیهانی ....

بەداخەوە دووبارە قەڵامێکی کە لەناو جوو. بۆ لەدەست دانی کەسایەتی نێو کورد فەلسەفەو رووناکبیر بەیەکجاری چاوەکانی لێک نا ..
28/04/2026

بەداخەوە دووبارە قەڵامێکی کە لەناو جوو. بۆ لەدەست دانی کەسایەتی نێو کورد فەلسەفەو رووناکبیر بەیەکجاری چاوەکانی لێک نا ..

١٤ ڕۆژ بۆ تاران؛ ئایا پاکستان ڕێگری لە زریانەکە دەکات؟لە پێشهاتێکی کتوپڕدا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لەسەر داوای سەرۆکو...
08/04/2026

١٤ ڕۆژ بۆ تاران؛ ئایا پاکستان ڕێگری لە زریانەکە دەکات؟
لە پێشهاتێکی کتوپڕدا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی پاکستان، وادەی دیاریکراوی بۆ ئێران بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژی دیکە درێژ کردووەتەوە. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە لێواری تەقینەوەدایە، بەڵام ئەم "مۆڵەتە" تەنها کات نییە، بەڵکو پەیامێکی سیاسیی قووڵە.
١. دیپلۆماسییەت لەژێر پەستانی ئیسلام ئاباد
پاکستان وەک "کلیلێکی ئارامی" لە ناوچەکە دەرکەوت. داواکەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان بۆ درێژکردنەوەی وادەکە، نیشانەی ئەوەیە کە وڵاتانی دراوسێی ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن ڕێگری لە پێکدادانی ڕاستەوخۆ بگرن. پاکستان دەزانێت هەر زریانێکی سەربازی لە تاران، کاریگەرییەکەی سنوورەکان دەبڕێت.
٢. پەیامی ترەمپ: "فشار بە نەرمی"
ڕەزامەندیی ترەمپ نیشانەی ئەوە نییە کە فشارەکان کۆتاییان هاتووە، بەڵکو دەیەوێت بیسەلمێنێت کە "بژاردەی ئاشتی" هێشتا لەسەر مێزە. ئەم دوو هەفتەیە تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ تاران؛ ئایا لەم ماوە کورتەدا دەتوانرێت گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستەکاندا بکرێت؟
٣. دوو هەفتەی پڕ لە گۆڕانکاری
لە جیهانی سیاسەتدا، ١٤ ڕۆژ دەکرێت بەس بێت بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان. ئەم مۆڵەتە دەرفەتێکە بۆ کەناڵە نهێنییەکانی گفتوگۆ تا دوور لە چاوی کامێراکان بگەنە ئەنجام. ئەگەرنا، دوای ئەم دوو هەفتەیە ئەگەری زریانەکە زۆر زیاتر دەبێت.
کۆتایی:
ئێستا جیهان چاوەڕوانی هەڵوێستی داهاتووی تاران دەکات. ئایا پاکستان توانی دیپلۆماسییەت بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوەکەی، یان تەنها زریانەکەی بۆ دوو هەفتە دواخست؟

فەرەنسا لە  هەرێمی کوردستان هێرشی مووشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات.لە هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکد...
26/03/2026

فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان هێرشی مووشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات.

لە هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کردووە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی مووشەکە بالیستییەکەی ئێرانی بۆ سەر فیرقەکانی 5 و 7ـی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی سۆران کرد.
لە نامەکەدا هاتووە، کە ئەو هێرشە بووەتە هۆی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگە و برینداربوونی 30ـی دیکە. کونسوڵی فەرەنسا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواستووە.
یان برێم، لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە: "دڵنیابن لە هاوسۆزیی فەرەنسا بەرانبەر ئەم کردەوە دوژمنکارانەیە لە دژی هەرێمی کوردستان و بەرپرسان و دانیشتووانەکەی."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و هەوڵدان بۆ پاراستنی ئاشتی و دابینکردنی ئاسایش بۆ گەلی کورد.

ئێران بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا: چاوه‌ڕوانی هێرشی زیاتربن ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ڵێنیدا  هه‌ر هێرشێك له‌ خاكی ئێران  بێت و...
21/03/2026

ئێران بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا: چاوه‌ڕوانی هێرشی زیاتربن
ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ڵێنیدا هه‌ر هێرشێك له‌ خاكی ئێران بێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بكاته‌ ئامانج و نیازی خۆی بۆ هێرشی زۆر زیاتر له‌ هێرشه‌كانی پێشوتر دوپاتكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی به‌رده‌وامدایه‌.
ئێران له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان زیاتر له‌ 55 شوێنیان كردوه‌ته‌ ئامانج كه‌ به‌ هی دوژمنی ئیسرائیل-ئه‌مریكی وه‌سفیكردوه‌، وه‌ك به‌شێك له‌ شه‌پۆلی 70ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ڵێنی ڕاسته‌قینه‌ی 4".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر 5 بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌، له‌نێویاندا شوێنه‌كانی كه‌نداو، زه‌فره‌، عه‌لی سالم و هه‌ولێر، جگه‌ له‌ كه‌شتی پێنجه‌می ئه‌مریكا".
كاریگه‌ری هێرشه‌كانیش به‌ به‌كارهێنانی سیسته‌می موشه‌كی قیام و عیماد، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراون".
ئێران بۆ سێهه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك ڕوبه‌ڕوی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی تاران و ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ گۆڕا بۆ بۆردومن کردنی ئاشكرای ناوچه‌كه‌ كاردانه‌وه‌كانی بۆ عێراق و لوبنان و سوریا و كه‌نداو درێژبوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا ترسه‌كان بۆ ئاسایشی وزه‌ و كه‌شتیوانی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندوه‌.

17/07/2021

(بوون) هه‌مه‌كیترین وێنایه.
هایدگه‌ر له‌ رێگه‌ی ئه‌م وته‌یه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات بۆچوونێك له‌ ناو فه‌لسه‌فه‌دا له‌ باره‌ی (بوون)ه‌وه‌ داڕێژیته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌مجار ئه‌رستۆ له‌ باره‌ی (بوونه‌وه‌ر)ه‌وه‌ پێشنیاری كردووه‌و ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای لۆجیكه‌كه‌ی خۆی دامه‌زاروه‌. ئه‌و بڕیاره‌ی له‌ رێگه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌وه‌ له‌ باره‌ی بوونه‌وه‌ره‌وه‌ ده‌یدات، به‌ پشت به‌ستن به‌ په‌یوه‌ندی لۆجیكی نێوان كاتیگۆریه‌كان ده‌یداو له‌مه‌شدا ڕه‌گه‌ز و جۆر وه‌ك دوو چه‌مكی بنچینه‌یی لۆجیك ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌وه‌دا كه‌ ئه‌رستۆ له‌ باره‌ی بوونه‌وه‌ره‌وه‌ بگات‌ به‌و بڕیاره‌.
ئه‌رستۆ له‌ڕاستیدا بڕیاره‌كه‌ی له‌ باره‌ی بوونه‌وه‌ره‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ش بابه‌تی كتێبی (لۆجیك)ه‌كه‌كه‌‌یه‌تی -كه‌ هایدگه‌ر به‌ ئۆنتۆلۆجیای ده‌بینێ- بونه‌وه‌ره‌ نه‌ك بوون. ئه‌وه‌ی ده‌توانین له‌ رێگه‌ی ڕه‌گه‌زو جۆرو كاتیگۆریه‌كانی لۆجیكی ئه‌رستۆوه‌ دیاری بكه‌ین و پێناسه‌ی بكه‌ین بوونه‌وه‌ره‌كانن. ئه‌و له‌ باره‌ی بوونه‌وه‌ره‌وه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ بوونه‌وه‌ر له‌ ڕەگه‌ز هه‌مه‌كیترو گشتگیرتره‌، گه‌ر ره‌گه‌ز مانایه‌كی هه‌مه‌كی له‌ خۆی بگرێت كه‌ تیایدا مانا جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ جۆرێك ببنه‌وه‌ به‌یه‌ك وه‌ك: زینده‌وه‌ره‌ كه‌ هه‌ڵگری مانه‌یه‌كی هه‌مه‌كییه‌و مانا جیاوازه‌كانی مرۆڤ و ڕوه‌ك و ئاژه‌ڵ ..هتد له‌ خۆیدا كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یانكاته‌وه‌ به‌یه‌ك، ئه‌وه‌ بوونه‌وه‌ره‌ هه‌ڵگری مانایه‌كی هه‌مه‌كیتره‌ له‌و مانایه‌ی كه‌ زینده‌وه‌ره‌ یان ڕه‌گه‌زه‌كانی تر له‌ خۆیاندا هه‌ڵیانگرتووه‌، چونكه‌ بوونه‌وه‌ر مانای هه‌موو ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هه‌یه‌. له‌مه‌وه‌یه‌ ده‌گات به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌: ( بوونه‌وه‌ره‌ هه‌مه‌كیترینی هه‌مه‌كیه‌كانه‌) واته‌ له‌ هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كان هه‌مه‌كیتره‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ نه‌توانین بڵێین بوونه‌وه‌ر ڕه‌گه‌زێكه‌ له‌ ڕه‌گه‌زه‌كان‌.
هایدگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ فه‌لسه‌فه‌ پرسیی بوونی وه‌لاناوه‌، سود له‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌رستۆ وه‌رده‌گرێت كه‌ ده‌ڵێت: بوونه‌وه‌ر ڕه‌گه‌ز نییه‌، له‌ ڕاستیدا گه‌ر بونه‌وه‌ر‌ باڵاترینی ڕه‌گه‌زه‌كان نه‌بێت، ئه‌مه‌ ئه‌وه ‌ده‌گه‌یێنێ كه‌ به‌پێی لۆجیك و كاتیگۆریه‌كانی یان ڕاستر به‌پێی بنه‌مای ڕه‌گه‌ز و جۆر ناكرێت پێناسه‌ بكرێت و ڕوونبكرێته‌وه‌. به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌وه‌ی به‌پێی لۆجیكی ئه‌رستۆ پێناسه‌ ناكرێت و لێكنادرێته‌وه‌، (بوون)ه‌ نه‌ك (بوونه‌وه‌)ر. بوونیش بوونه‌وه‌ر نییه‌و ئه‌مه‌ش دواتر هایدگه‌ر له‌ ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری پرسی بووندا هه‌ر له‌ده‌روازه‌ی كتێبه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا كێشه‌ دروستده‌كات بۆ به‌ڵگه‌كاریه‌كه‌ی هایدگه‌ر له‌ باره‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ فه‌لسه‌فه‌ پرسی بوونی فه‌رامۆشكردووه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌رستۆ پێی گه‌یشتووه‌ له‌ بارەی بوونه‌وه‌ره‌وه‌یه‌ نه‌ك بوون، به‌ڵام هایدگه‌ر وا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌رستۆدا ده‌كات كه‌ له‌ باره‌ی بوونه‌وه‌ بێت نه‌ك بوونه‌وه‌ره‌.
هایدگه‌ر له‌ رێگه‌ی تێڕوانینه‌ ئه‌رستۆییه‌كه‌وه‌ بۆ بوونه‌وه‌ر كه‌ به‌ هه‌مه‌كیترینی هه‌مه‌كیه‌كان پێناسه‌ی ده‌كات له‌گه‌ڵ تێڕوانینی تۆما ئه‌كوینی بۆ تیگه‌یشتن له‌ بوون بۆچوونی یه‌كه‌م دیاری ده‌كات. له‌سه‌ره‌وه‌ تێروانینه‌كه‌ی ئه‌رستۆمان روون كرده‌وه‌ و به‌ پێی تێروانینی تۆما ئه‌كوینیش بۆ بوون تێگه‌یشتنێكی دیاریكراو نییه‌و هه‌مووجارێك مرۆڤ ده‌رك به‌ بوونه‌وه‌رێك بكات تیگه‌یشتن بۆ بوون له‌ ناو ده‌رككردنیه‌تی به‌و بوونه‌وه‌ره‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ هه‌مه‌كیه‌تی بوون وه‌ك هه‌مه‌كیه‌تی ڕه‌گه‌ز دیاریكراو نه‌بێت و هه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌ین پێویستمان به‌وه‌ بێت بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ بوونه‌وه‌ره‌كان.
ئه‌م دوو تێڕوانینه‌ له‌گه‌ڵ تێروانینی هیگڵ له ‌لۆجیكه‌كه‌یدا بۆ كاتیگۆریای بوون كه‌ ده‌ستپێكی دیالیكتیكی كتێبی لۆجیكه‌كه‌یه‌تی و له‌ باره‌ی بوونه‌وه‌ وه‌ك هه‌ر تێزێك كه‌ دیالیكتیك لێیه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ده‌ڵێت : (ناپه‌یوه‌ستبوو و نادیاریكراوه‌). هایدگه‌ر له‌مه‌وه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ فه‌لسه‌فه‌ بوون به‌ هه‌مه‌كترین وێنا داده‌نێ و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینی كه‌ بوون شتێكی ناروون و نا ئاشكراو نادیاره‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یێنێ كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م دیاریكردنه‌وه‌ وێنای بوون روونكرابێته‌وه‌و ماناكه‌ی خرابێته‌روو. ئه‌و ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و تیڕوانینانه‌ ده‌گوترێت: ((بوون)) هه‌مه‌كتیترین وێنایه‌، ئه‌مه‌ش ناكرێت مانای ئه‌وه‌ بێت كه‌ زۆر ڕوون و ئاشكرایه‌ پێویستی به‌ ڕۆشنكردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێ كه‌ وێنای ((بوون)) ته‌مومژاویترین مانایه،
كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان ئه‌و سێ تێروانینه‌ كه‌ هایدگه‌ر ده‌یانهینێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی بنه‌مای ئه‌و سێ تێروانینه‌ پێی ده‌گات هه‌یه‌و لێره‌دا به‌ شوێن كێشه‌كه‌دا ناڕۆین و زیاتر پابه‌ند ده‌بین به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ كه‌ هایدگه‌ر ده‌یه‌وێت لێره‌دا ساغی بكاته‌وه.‌ واته‌ مه‌سه‌له‌ی به‌پرس نه‌بوونی مانای بوون له‌ فه‌لسه‌فه‌دا. ئه‌و خۆی پێشتر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ به‌شوێن ئه‌و سه‌ركوتكردنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ بۆ پرسی بوون بڕوات كه‌ ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بتوانیت مانای بوون بكات به‌ پرس و به‌شوێنیدا بڕوات تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پرسه‌كه‌ ده‌یخوازێت.
هایدگه‌ر مه‌به‌ستی له‌ هێنانه‌وه‌ی ئه‌م سێ تێروانینه‌وه‌ داڕشتنه‌وه‌یان له‌ و بڕیاره‌دا كه‌ ده‌ڵێت: ((بوون)) هه‌مه‌كیترین وێنایه‌. ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بكاته‌وه‌ دیاریكردنی بوون به‌وه‌ی كه‌ هه‌مه‌كییه‌كه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو هه‌مه‌كییه‌كانی تره‌وه‌یه،‌ ئه‌وه‌ نیشانده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ كه‌ هه‌مه‌كیترینه‌ ئیتر ڕوون و دیارو ئاشكرایه‌و پێویست به‌هیچ ڕوونكردنه‌وه‌و دیاریكردنێك ناكات. به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌یه‌، چوونكه‌ بوون به‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت به‌و وێنایه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو وێناكانی تر هه‌مه‌كیتره‌، ده‌بێت به‌ وێنایه‌كی ته‌واو ته‌موومژاوی و نادیار كه‌ توانای دیاریكردنیمان نابێت.
ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ شتیك گه‌وره‌ بكه‌ین و بڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانین بیبینین و پیویست به‌ خۆماندووكردن ناكات و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ بینینیا نییه‌. به‌ڵام كاتێك شتێك به‌گه‌وره‌یه‌یه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌وره‌ی ده‌كه‌ین كه‌ بینینمان توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت سنوره‌كانی ببینێ، ئه‌و كاته‌ به‌ هۆی گه‌وره‌ كردنه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر نا‌توانین باشتر بیبینین به‌ڵكوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین سنوره‌كانی ببینین تابتوانین له‌ ناو زه‌ینماندا وێنای بكه‌ین و لێی تیبگه‌ین. به‌پێی تێگه‌یشتنی هایدگه‌ر بوون به‌وه‌ی كه‌ كراوه‌ به‌ هه‌مه‌كیترینی وێناكان ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ كراوه‌ وێناكردنی ئێمه‌ ناتوانێت سنوره‌كانی دیاری بكات تا وێنای بكات، بۆیه‌ له‌ به‌رده‌م وێناكردنی ئێمەدا‌ به‌ نادیاریكراوه‌ی و شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌. وێنای بوون لێره‌دا وه‌ك وێنای خودای لێدێت له‌ كتێبه‌ كه‌لامیه‌كاندا كه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ سنوری گه‌وره‌یی و زانایی و هه‌موو ئه‌وه‌ی چاكه‌ تیده‌په‌رینێ مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی نابێت وێنای بكات.
كاتێك هایدگه‌ر ده‌ڵیت له‌ تێگه‌یشتنی لاهوتی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌كانی ناویندا هه‌مه‌كیه‌تی بوون هه‌موو هه‌مه‌كیه‌تێك كه‌ ڕه‌گه‌زه‌ تێده‌په‌ڕێنی و ده‌بێت به‌ وێنایه‌كی باڵا. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و میراته‌ فه‌لسه‌فیه‌دا وێنای بوون هه‌موو سنوره‌كانی ئه‌و توانا لۆجیكیه‌ی مرۆڤ تیده‌په‌رینێ كه‌ له‌ رێگه‌ی كاتیگۆریه‌ لۆجیكیه‌كانه‌وه‌ بوونه‌وه‌ره‌كانی پێ دیاریده‌كات. كه‌واته‌ هایدگه‌ر ده‌یه‌ویت پێمان بڵێت فه‌لسه‌فه‌ به‌وه‌ی كه‌بڕیاری له‌سه‌ر بوون داوه‌ كه‌ هه‌مه‌كیترین وێنایه‌ وایكردووه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌ست له‌وه‌ هه‌ڵگرێت به‌ شوێن وێناكردنیدا بروات، نه‌ك له‌ به‌ره‌ ئه‌وه‌ی كه‌ وێناكه‌ی به‌ ئاسانی له‌ ناو زه‌ینی مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك وێنای به‌ردێك یان مرۆڤێك یان هه‌رشتێكی تر كه‌ له‌گه‌ڵ ناوهێنانیدا وێناكه‌ی له‌ زەیندا یه‌كسه‌ر ئاماده‌ ده‌بێت، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وێنای بوون ئه‌وه‌نده‌ هه‌مه‌كییه‌ ناكرێت توانای وێناكردنی ئێمه‌ وێنای بكات و له‌گه‌ڵ باسكردنیدا له‌ ناو زه‌ینماندا حازری بكات. لای هایدگه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ی كه‌ فه‌لسه‌فه‌ له‌سه‌ر بوون دروستی ده‌كات نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه‌ له‌ با‌ره‌ی بوونه‌وه‌ شتێكمان بۆ روون بكاته‌وه،‌ به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وایكردووه‌ كه‌ مرۆڤ بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ پرسیار له‌ باره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ بكات و بپرسێت مه‌به‌ست له‌ بوون چییه‌؟

ئه‌و ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و تیڕوانینانه‌ ده‌گوترێت: ((بوون)) هه‌مه‌كتیترین وێنایه‌، ئه‌مه‌ش ناكرێت مانای ئه‌وه‌ بێت كه‌ زۆر ڕوون و ئاشكرایه‌ پێویستی به‌ ڕۆشنكردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێ كه‌ وێنای ((بوون)) ته‌مومژاویترین مانایه،

Address

As Sulaymaniyah
46004

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Karzan.A Abdulrahman posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category