مایکی دەربەندیخان Maiky Darbandikhan

مایکی دەربەندیخان Maiky Darbandikhan پێگەی فەرمی مایکی دەربەندیخان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی دەربەندیخان بەبێ جیاوازی

🔺 قائیمقامیەتی دەربەندیخان لەسەر کاتی کارکردنی سەرتاشخانەکان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە🔺 کاتی کارکردن لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی...
06/09/2026

🔺 قائیمقامیەتی دەربەندیخان لەسەر کاتی کارکردنی سەرتاشخانەکان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

🔺 کاتی کارکردن لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی تا بانگی عیشا دەبێت

🔶 ئاگادارییەکەی قائیمقامیەت لە کۆمێنت دانراوە 👇

بەشێک لە خاوەن سەرتاشخانەکانی دەربەندیخان بڵاویان کردەوە کە بڕیاریانداوە کاتی کارکردنیان لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی تـا بانگی...
06/09/2026

بەشێک لە خاوەن سەرتاشخانەکانی دەربەندیخان بڵاویان کردەوە کە بڕیاریانداوە کاتی کارکردنیان لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی تـا بانگی مغریب بێت

مەولوودێکی لە جۆش و خرۆش ئەمڕۆ لە مزگەوتی خولەفای ڕاشدین لە دەربەندیخان بە ئامادەبوونی هەزاران لە شارو شارۆچکە جیاوازەکا...
05/09/2026

مەولوودێکی لە جۆش و خرۆش

ئەمڕۆ لە مزگەوتی خولەفای ڕاشدین لە دەربەندیخان بە ئامادەبوونی هەزاران لە شارو شارۆچکە جیاوازەکان و بەشێک لە مامۆستایان و موسوڵمانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەس یادی مەولوودی پێشەوامان حەزرەتی محمد المصطفی (صلی الله علیە وسلم) بەڕێوەچوو

شەوی سەری ساڵ 1_1- 1996لەگەرمەی جەوی گەنجێتیا خەریک بو سجن کرێین 30ساڵ لەمەوبەر شەوی سەری ساڵەو دونیا ساردەو وەکو ئێستاش...
05/09/2026

شەوی سەری ساڵ 1_1- 1996
لەگەرمەی جەوی گەنجێتیا خەریک بو سجن کرێین
30ساڵ لەمەوبەر شەوی سەری ساڵەو دونیا ساردەو وەکو ئێستاش نیەو شوێنی زۆرهەبێ و گرانیەکەیە گیرفانیمان وەزعی خراپە ماخۆلانمانە چی بکەین، باوکی فەرەیدونی خاڵۆم کە ئێمە پێمان ئەوت مامە حەمەڕەزام لەمەکتەبی سەریاڵە کە حەرەسی شەو بو لەگەڵ فەرەیدون ڕێکەوتین ئەوشەوە بینێرینەوە بەبیانوی بێتاقەتی گوایە من ئەو حەرەسیەکەی بگرین و قەناعەتی کردو ئێمەش خەوەرمانداوە جەماعەت ،گۆشت وعەشیای خراو حازربو دەمەو مەغریب چوین ولەگەرمەی جەوی خۆمانابوین درالەدەرگا دوسێ جاربەتوندی بیرم نایە کێ دەرگای کردەوە سەیرەکەین مامۆستا وەهابە مودیری مەکتەبەکە خەڵکی کفری بو وەزعەکەی بینی قیامەت هەڵسا چونکەلە ژوری ئیدارەکا دانیشتبوین ئێمەش چی بڵێین ووتی ئێستا ئاسایش ئەهێنم وسبەی شکاتتان لێئەکەم و کاحەمەڕەزا فەسڵ ئەکەم دەی هەرچۆن هەبو بە چ هەلاکەتێ زاکیرەم باش نیە ڕەنگە برادەرا باشتر بزانن وازی لێهێناین و ئێمەش تادەمەو بەیانی ماینەوە دواتر نازانم چۆن بو هیچی خراپ ڕوی نەدا ،
وێنەکەش دانیشتوەکانی پشتەوە لە ڕاستەوە بۆچەپ
موزەفەری کاکە حەمە، والی کاک ئەحمەد . بەهادینی پورە سەی حلاو خوا لێی خۆش بێت، دکتۆر فلاح
دانیشتوەکانی پێشەوە لە ڕاستەوە بۆ چەپ
دکتۆر ساڵح، مامۆستا حەمەی ملا محمود، فەرەیدونی حەمەڕەزا کەخاڵۆمە، شێرکۆی کاک عێزەت .
دکتۆر ساڵح و کاکە بەهادین وکاکە شێرکۆ لە خاریجن وئەوانی ترمان لێرەین. هیوای لەش ساغی وئارامیتان بۆئەخوازم.
یەکێک لەخۆشترین یادگاریەکانمانە.
وێنەکەش هاڕێ بوخی ئازیز گرتویەتی دەست وپەنجەی خۆش بێت

وەرگیراوە لە د.فلاح احمد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژنێک لە دەربەندیخان بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداهاوڵاتییەکە ناوی (شادان احمد حسین ) تۆڤگەییە و ...
05/09/2026

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژنێک لە دەربەندیخان بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

هاوڵاتییەکە ناوی (شادان احمد حسین ) تۆڤگەییە و دانیشتووی دەربەندیخانە

بەبڕیاری قائیمقامی دەربەندیخان ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کە چەن جارێک بەنزینیان وەردەگرت دەستیان بەسەرداگیراقائیمقامیەتی قەزای د...
04/09/2026

بەبڕیاری قائیمقامی دەربەندیخان ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کە چەن جارێک بەنزینیان وەردەگرت دەستیان بەسەرداگیرا

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند : لە دوای جێبەجێکردنی سیستەمی تاک و جووت بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتی‌کراو و بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و درێژی ڕیزی ئۆتۆمبێلەکان تێبینی کرا کە قەرەباڵغییەکە بەردەوامە و لە هەندێک کاتدا زیاتر بووە

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە : ئامانج محەمەد قایمقامی دەربەندیخان ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی گرتە ئەستۆ و بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ڕێککاریی توندتری بۆ ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی پرۆسەکە گرتەبەر لە چاودێرییەکاندا دەركەوت کە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل چەندین جار دەهاتنەوە سەر ڕیز و بەنزینیان وەردەگرت کە ئەمە بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و درێژبوونی ڕیزی شۆفێران لەسەر ئەم بنەمایە قایمقامی دەربەندیخان فەرمانی دا دەست بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دا بگرن و جەختی کردەوە کە بە توندی کۆتایی بەو دیاردەیە دەهێنرێت و ڕێگە نادرێت هیچ شۆفێرێک بەشی بەنزینی شۆفێرێکی تر وەربگرێت.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند : هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لە نزیکترین کاتدا چارەسەرییەکی بنەڕەتی و تەواو بۆ ئەم گرفتە دەدۆزرێتەوە.

ئامانج محەمەد جەختی کردەوە: بڕی بەنزینی پاڵپشتی‌کراو تەنها تایبەتە بە شۆفێرانی دەربەندیخان و هیچ شۆفێرێک لە دەرەوەی سنووری دەربەندیخان مافی وەرگرتنی ئەم بەنزینەی نییە و دەتوانن سود لەبەنزینی پاڵپشتی کراوی سنورەکەی خۆیان ببینن.

ئایا ئەمە گەورەترین ماری ژەهراوی بوو کوژرا ؟وێنەی ئەو مارەی  پێش چەن ساڵێک لە دەربەندیخان  لە گوندی کوێرەکی نزیک  لە جەم...
03/09/2026

ئایا ئەمە گەورەترین ماری ژەهراوی بوو کوژرا ؟
وێنەی ئەو مارەی پێش چەن ساڵێک لە دەربەندیخان لە گوندی کوێرەکی نزیک لە جەمی میرزا بە دەستی ئەم جوتیارە کە ناوی مام مەحمودە کوژرا...
جۆری مارەکە ماری ترسناکی ژەهراویە ..
وێنەکە پێش سیانزە ساڵ گیراوە
ڕاستە مام مەحمود کەمێ لەودیوتری مارەکە وەستاوە بەڵام کەسانی ناوچەکە باسی گەورەیی مارەکە دەگێڕنەوە
بۆ جۆری کوڵەکوێرە ئەم قەبارە زۆر گەورەیە .
جۆری مارەکان زۆرن و قەبارەیان جیاوازە بەڵام جۆری کوڵەکوێرەی پڵنگی وەها لەهیچ کوێیەکی تر بەرچاو کەوتووە ؟
Look at the big venomous snake in Kurdistan
انظر إلى الثعبان السام الكبير في كردستان

تایبەت بە پەیجی حەوتەوانەی سروشت

موسوڵمانانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە دوای نوێژی عیشا لە مزگەوتی ( کـــانـــی تــــوو ...
01/09/2026

موسوڵمانانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە دوای نوێژی عیشا لە مزگەوتی ( کـــانـــی تــــوو ) کۆڕێک بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بۆ پێشەوامان حەزرەتی محمد المصطفی ( صلی الله علیە وسلم ) بەڕێوە دەچێت

ئیدارەی مزگەوتی کانی توو

“چوارشەممە بەنزین دێت”سبەی چوارشەممە ٢-٩-٢٠٢٦ بەنزینی ٧٥٠ دیناری حکومی لە بەنزینخانەی کوردستانی گەورە لە دەربەندیخان داب...
01/09/2026

“چوارشەممە بەنزین دێت”

سبەی چوارشەممە ٢-٩-٢٠٢٦ بەنزینی ٧٥٠ دیناری حکومی لە بەنزینخانەی کوردستانی گەورە لە دەربەندیخان دابەش دەکرێت بۆ ژمارەی جووت لە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی تا کاتی تەواوبوونی بەشە بەنزین

لێژنەی چاودێریکردنی بازاڕی قائیمقامیەت لەماوەی مانگی هەشت بڕی نیو طەن خۆراکی ماوەبەسەرچووی لەناو برد 🔺ڕاگەیاندراوی قائیم...
30/08/2026

لێژنەی چاودێریکردنی بازاڕی قائیمقامیەت لەماوەی مانگی هەشت بڕی نیو طەن خۆراکی ماوەبەسەرچووی لەناو برد 🔺

ڕاگەیاندراوی قائیمقامیەت لە کۆمێنت دانراوە 👇

Address

Darbandikhan

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مایکی دەربەندیخان Maiky Darbandikhan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share