دەنگی قوشتەپە - Dange qushtapa

دەنگی قوشتەپە - Dange qushtapa دەنگی قوشتەپە دەنگی نێوان حکومەت و هاوڵاتییە
هەواڵی ڕۆژانە
دەنگی هاوڵاتیان
پەیامی حکومەت
خزمەت گوزاریەکان
کێشەکان
بیر و ڕا
پەیوەندی

دەنگی قوشتەپە / ئاگادارییەکی بڕیاردار و بەپەلە بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی سنووری قوشتەپەبەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەو...
30/08/2026

دەنگی قوشتەپە / ئاگادارییەکی بڕیاردار و بەپەلە بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی سنووری قوشتەپە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی فەرمی و گرنگ ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکاتەوە و تێیدا ڕادەگەیەنێت، کە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە پێش بەنزینخانەکان و سەر شەقامەکان بە مەبەستی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی بەنزین—پێش ڕۆژێک لە دابەشکردنی و بەتایبەتی لە کاتی شەواندا—بە هەموو شێوازێک قەدەغەیە.

بەپێی ئاگادارییەکە، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ چاودێریی شەقامەکان دەکەن و ژمارەی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەو مەبەستە ڕادەگیرێن یان بەجێدەهێڵدرێن تۆمار دەکەن و سزای پێبژاردنی داراییان بۆ دەنووسرێت.

ئاگاداری تایبەت بۆ شۆفێرانی سنووری قوشتەپە:
لەبەر ئەوەی بەنزینخانەی قوشتەپە دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکی و لە ئێستاشدا کارەکانی نۆژەنکردنەوە لەسەر ڕێگاکە بەردەوامن، راگرتنی ئۆتۆمبێل و نۆرەگرتنی پێش وەختە ئاستەنگی زۆر سەخت بۆ هاتووچۆ دروست دەکات و ئەگەری ڕووداوی نەخوازراوی هاتووچۆ زیاد دەکات.

لێرەوە داوا لە تەواوی شۆفێران و هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری قوشتەپە دەکەین، لە پێناو ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلەکانتان لەسەر شەقامی سەرەکی بۆ نۆرەگرتن بەجێ مەهێڵن.

پەیجی فەرمی دەنگی قوشتەپە

بۆنەیەکی پیرۆزی ئایینی لە مزگەوتی گەڕەکی ژین بەڕێوەچووئەمشەو، لە شەوی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل و لەگەڵ هاتنەوەی یاد و مانگی لەدا...
24/08/2026

بۆنەیەکی پیرۆزی ئایینی لە مزگەوتی گەڕەکی ژین بەڕێوەچوو

ئەمشەو، لە شەوی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل و لەگەڵ هاتنەوەی یاد و مانگی لەدایکبوونی فەخری کائینات، پێغەمبەری مرۆڤایەتی حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی ئایینیی بەڕێز و خەڵکی بڕواداری گەڕەکی قوشتەپەی کۆن و گەڕەکی ژین، ئاهەنگێکی پیرۆزی مەولودنامە لە مزگەوتی گەڕەکی ژین بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە کلامی خوای مەزن دەستی پێکرد. دواتر لەلایەن مامۆستا محەممەدەوە وتاری بەخێرهاتن ئاڕاستەی ئامادەبووان کرا. پاشان مامۆستا مەلا سەدیق وتارێکی بەپێزی سەبارەت بە گەورەیی و ئاکاری بەرزی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، مەولودخوێنان بە دەنگە خۆشەکانیان بەند و سەڵاوات و زیکریان بەسەر ڕوحی پاکی پێغەمبەردا (دروودی خوای لەسەر بێت) خوێندەوە و دڵ و دەروونی ئامادەبووانیان پێ ڕووناک کردەوە. لە کۆتاییشدا بە دابەشکردنی شیرینی بەسەر میوانان و ئامادەبوواندا کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.

ئاگاداری:
بەیانی ڕۆژی سێشەممە، لە مزگەوتی «شەهید تەلعەت» لە کاتژمێر ٩:٤٥ی بەیانی مەراسیمی پیرۆزی
مەولودخوێندنەوە بەڕێوەدەچێت.
هەمووان بەخێر بێن.

وێنە -

 #ئاگاداری #دۆزراوەتەوەئەم منداڵە لە سەنتەری قەزای قوشتەپە دۆزراوەتەوە هەر کەسێک خاوەنێتی یاخوود خانەوادەی دەناسێت با سە...
14/08/2026

#ئاگاداری
#دۆزراوەتەوە
ئەم منداڵە لە سەنتەری قەزای قوشتەپە دۆزراوەتەوە هەر کەسێک خاوەنێتی یاخوود خانەوادەی دەناسێت با سەردانی مارکێتی جەنەت بکات بەرانبەر ترافیک لایتی قوشتەپە

ئاگاداری گشت هاولاتیان دەکەینەوە لەم بەنزینخانانەی خوارەوە لە بەیانیەوە رێکەوتی ٢٠٢٦/٧/٢٨ بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی سوو...
27/07/2026

ئاگاداری
گشت هاولاتیان دەکەینەوە لەم بەنزینخانانەی خوارەوە لە بەیانیەوە رێکەوتی ٢٠٢٦/٧/٢٨ بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت بۆیە داوا لە هاولاتیان دەکەین کارتی ئەلیکترۆنی لەگەل خۆیان بهێنن بۆ وەرگرتنی بەشە بەنزین

بە کارتی ئەلیکترۆنی:

24/07/2026

پڕۆژە و گرنگیپێدانەکانی جەنابی کاک مەسرور بارزانی بۆ قەزای قوشتەپە ✨
ئەلەند هێرش مشیر گەنجێکی قەزای قوشتەپەیە ئەم بابەتەی وڕوژا ندووە دەست خۆشی لێ دەکەین.

قەزای قوشتەپە هەمیشە لە ناوەند و جێی بایەخی تایبەتی جەنابی برا گەورە ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی کابینەی نۆیەم بڕیارداوە.

کاروان و دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەکان بۆ پەرەپێدانی زیاتری ناوچەکە بەردەوامن.

🎥 لەم گرتە ڤیدیۆییەدا—کە بە ژیری دەستکرد (AI) دروستکراوە—خزمەتگوزاری و دیدگای جەنابی سەرۆکی حکومەت بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی زیاتری قەزای قوشتەپە دەبینن.

دڵسۆزی و دیدگای گەشەپێدانی جەنابیان، گەرەنتی پاشەڕۆژێکی ئاوەدانترە بۆ قوشتەپە و تەواوی کوردستان. ☀️

نامەیەکی کراوە بۆ: بەڕێز کاک بژاربابەت: سکاڵا و داواکاری گەنجانی قوشتەپە لەبارەی پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپەسڵاوی ڕێز و پێزا...
29/06/2026

نامەیەکی کراوە بۆ: بەڕێز کاک بژار

بابەت: سکاڵا و داواکاری گەنجانی قوشتەپە لەبارەی پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپە

سڵاوی ڕێز و پێزانین..

وەک دەزانن، ئێمە وەک کۆمەڵێک گەنجی قەزای قوشتەپە لە ڕێگەی متمانەی بەڕێزتانەوە دەرفەتی کارکردنمان لە کەمپ و پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپە بۆ ڕەخساوە.

بەداخەوە، ماوەیەکە لەلایەن سەرپەرشتیاران و ئەندازیارانی پڕۆژەکەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک پێشێلکاری و ناهەقی بووینەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین:

١. پشتگوێخستنی گەنجانی ناوچەکە: لە کاتێکدا بەڵێن درابوو پێشینە بۆ گەنجانی قوشتەپە بێت، ئێستا کارمەند و شۆفێری دەرەوەی قەزاکە (هەولێر، کۆیە و شوێنانی تر) دەهێنرێن و دەرفەتی کار لە گەنجانی ئێمە دەسێنرێتەوە.

٢. مامەڵەی نەگونجاو: تیمەکانی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە مامەڵەیەکی نادروست و سووکایەتی ئامێز بەرامبەرمان دەکەن، بە جۆرێک هەست دەکەین وەک خزمەتکار مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت.

٣. گوشاری پیشەیی: بە ئەنقەست ئەرکی زیادە و کاری تاقەتپڕووکێنمان پێ دەسپێردرێت بۆ ئەوەی ناچار بین دەست لە کار بکێشینەوە و ناوچەکە چۆڵ بکەین.

بۆیە، وەک گەنجانی قوشتەپە، داواکارین لە بەڕێزتان بە زووترین کات بە دەنگمانەوە بێن، لێکۆڵینەوە لەم مامەڵە نەشیاوانەی کارمەندانی پڕۆژەکە بکەن و مافی گەنجانی ناوچەکە بپارێزن.

ئێمە تەنها داوای دەرفەتی کار و ڕێزگرتن لە کەرامەتمان دەکەین، نەک سووکایەتی و بێکاری.

بە هیوای وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی بەپەلە.
لەگەڵ ڕێزدا،

21/06/2026

بژار مەلا خدر؛ لە کابینەی نۆ لەسەر دەستی جەنابی سەرۆک وەزیران ڕێزدار ( مەسرور بارزانی ) گرێی بەختی قوشتەپە کرایەوە.

ئایا قوشتەپە هیچ پڕۆژەیەکی تری ماوە بۆ بکرێت.؟
چیت هەیە بۆ قایمقامی قوشتەپە.؟

16/06/2026

نموونەیەک لە دەستپاکی و کاسبیی حەڵاڵ

کاک سامان گەڵاڵی، شوفێری تەکسی و کەسایەتی خۆشەویستی قەزای قوشتەپە، لە ڕەفتارێکی پڕ لە دەستپاکی و مرۆڤایەتیدا، بڕە پارە و جزدانێکی دۆزییەوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا جێمابوو. دەستبەجێ بەدوای خاوەنەکەیدا گەڕا و سەرجەم پارە و پێداویستییەکانی بەشێوەیەکی ئەمانەتدارانە
ڕادەستکردەوە.

ئەم هەڵوێستە بەرزە، نیشانەی خوداترسی، پاکی و دڵسۆزیی ئەم کاسبکارە بەڕێزەیە.

له‌ خوای گەورە داواکارین لێی ڕازی بێت و بەرەکەت بخاتە تەمەن و ڕزق و ڕۆزی خۆی و ماڵ و منداڵی.

﴿إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری قەزای قوشتەپە...
15/06/2026

﴿إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾

بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری قەزای قوشتەپە (مام کاکە ڕەش) ڕادەگەیەنین.
کۆچکردوو باوکی بەڕێزان:
عەلی، یاسین، گۆران، سۆران، کاروان، و ئومێدـە.
خودای گەورە سێبوریان بدات ان شاءالله

Address

Kurdistan
Irbil
QUSHTAPAH

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەنگی قوشتەپە - Dange qushtapa posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share