25/08/2024
🔺 کاتێک ژن لە ژیانی هاوسەریدا، ئاڵتوونەکانی (کچێنی یا هدیەکانی یا پێشەکیەکەی) بۆ مێردەکەی دەفرۆشێت، یا پارەی خۆی دەدات بە مێردەکەی، پارەی (مووچە، کاری سەربەخۆ، میراتی) بێت، پیاویش سەرفی دەکات، بۆ کڕینی خانوو و سەیارە یان هەر پێداویستیەکی تری خێزانەکەیان.
ئایا ئەمە ئەرکی سەرشانی ژنە کە پارەو ئاڵتوون بدات بە مێردەکەی؟ حاڵەتەکە لەڕووی یاساییەوە چۆنە؟ ژن دەتوانێ داوایان بکاتەوە، ئایا یاسا بۆی دەگەڕێنێتەوە؟؟؟
🔶وەڵام / لەڕووی یاساییەوە ئەم کارە ئەرکی سەرشانی ژن نیە، لەکاتێکدا ئەگەر کردی ئەوە لەڕووی یاسایی و شەرعی و کلتوری کۆمەڵایەتیمانەوە کارێکی پیرۆز و ڕێز لێگیراوە.
بەڵام لە یاسادا ژن هەر ئاڵتوون و پارەیەک بداتە مێردەکەی، هەمووی دەبێتە قەرز لەسەر مێرد، دەبێت بیداتەوە بە ژنەکەی هەرکات داوای کردەوە، واتە هەم لە کاتی هاوسەریدا هەم (خوانەکا) دوای جیابوونەوە دەتوانێ داوای بکاتەوە لە مێردەکەی.
ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایەی، ئەرکی بەڕێوەبردنی دارایی ماڵ و مەسرەف بە تەواوی لە ئەستۆی پیاوە، بە بژێوی ژن و منداڵەکانیشیەوە، هەر پارەیەکی ژن، خۆی ئازادە چۆن و لەچیدا سەرفی دەکات.
🔆ئەگەر ژن و مێردیش پارەیان تێکەڵ بێت، ئەوا ژن دەتوانێت داوای ئەو بەشەی خۆی بکاتەوە، کە سەرفی کردووە یان داویەتی بە مێردەکەی لە کاتی ژیانی هاوسەری.
تێبینی/ ئەگەر ژنەکە وەک دیاری (هدیە) ئاڵتوون یان پارە بدات بە مێردەکەی ناتوانێ وەریبگریتەوە.
له واڵی هاوپیشه ئالان ژاژڵەیی وهرگیراوه