23/12/2025
زەیتی گوێزی هیندی زەیتێکی خاوێنە کە لە گۆشت و شیری گوێزی ھیندی دروستدەکرێت، ڕەنگی سپییە و لە دۆخی ڕەقیدایە، لە پلەی گەرمی نزیکی 25 پلەی سیلیزیدا دەتوێتەوە، لە مانگە گەرمەکانی وەرزی هاویندا لە دۆخی شلیدایە، جۆرە پوختە نەکراوەکەی بۆنێکی خۆش و ناسراوی هەیە، لە خواردن دروستکردن، بابەتی جوانکاری خانمان و پاککەرەوەدا بەکاردێت، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە چەوری تێر زۆربەی شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری دەدەن لە زۆر بەکارنەهێنانی ئەم جۆرە زەیتە بۆ خواردن.�
پێکهاتەکانی زەیتی گوێزی ھیندی لەڕوی زانستیەوە:
یەک کەوچکی چێشت لە زەیتی گوێزی ھیندی ئەم پێکهاتانەی تێدایە:
121 کالۆری.
13.5 گرام چەوری، کە 11.2 گرامی بریتییە لە چەوری تێر.
زەیتی گوێزی ھیندی ڤیتامین E تێدایە، هیچ ڕیشاڵ و کانزا و ڤیتامینێکی دیکەی تێدانییە.
زەیتی گوێزی ھیندی نزیکەی %100 چەورییە و زۆربەی ئەو چەورییەش لە جۆری چەوری تێرە.
دەوڵەمەندە بە (MCT Medium chain triglycerides) کە چەورییەکی دەستکردە و لە زەیتی گوێزی ھیندییەوە بەرهەمدەهێنرێت و وەک دەرمان بەکاردێت.
سودەکانی زەیتی گوێزی ھیندی لەڕوی زانستیەوە:
ڕێژەی چەوری سوودبەخش لە لەشدا بەرزدەکاتەوە:
دو جۆری کۆلیسترۆڵ هەیە لە لەشدا high-density lipoprotein (HDL) کە چەوری سودبەخشە، low-density lipoprotein (LDL) کە چەوری زیانبەخشە، چەوری سودبەخش ڕێژەی چەوری زیانبەخش لە لەشدا کەمدەکاتەوە، زۆری ڕێژەی چەوری سودبەخش دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستیی دڵ.
کۆنترۆڵی شەکرەی خوێن دەکات:
بەسودە بۆ کۆنتڕۆڵی شەکرەی خوێن، ئەو MCTیەی کە لە زەیتی گوێزی ھیندیدا هەیە، لەوانەیە یارمەتی پاراستنی هەستیاریی هۆرمۆنی ئەنسۆلین بدات.
نائارامی دەرون کەمدەکاتەوە:
زەیتی گوێزی ھیندی ڕەسەن بە ئەگەری زۆرەوە دژەئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو نائارامییانە دەدات کە لە ئەنجامی ڕاهێنانێکی زۆر و سەرماوە توشی لەشدەبێت.
تەندروستی ددانەکان دەپارێزێت:
ڕاکێشانی ڕۆن بۆ ددانەکان بریتییە لە پڕژاندنی زەیت بە دەوری کلۆربونی دداندا کە لە کۆندا بەکاردەهات بۆ شۆردن و چارەسەرکردنی ددانەکان، زەیتی گوێزی ھیندی زەیتێکی باشە بۆ ددانەکان ئەگەر بەم شێوەیە بەکاربێت.
تاڵەکانی موی قژ بەهێز و درەوشاوە دەکات:
لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر بەکارهێنانی زەیتی گوڵەبەڕۆژە و گوێزی ھیندی و کانزاکان کراوە بۆ قژێک کە تاڵەکانی زبر و باریک و بێهێزبوە، بە مەبەستی دیاری کردنی باشترین زەیت بۆ تەندروستی قژ، توێژەرەوەکان بڕی ئەو پڕۆتینەیان پێوا کە قژ لەدەستی دەدا بە بەکارهێنانی هەریەک لەو زەیتانە پێش یاخود پاش شۆردنی قژ، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە زەیتی گوێزی ھیندی لە هەردو زەیتەکەی تر زیاتر ڕێگربو لە لەدەستدانی پرۆتینی قژ دوای بەکارهێنانی، کە ئەمەش خاڵێکی گرنگە بۆ دیاری کردنی باشی زەیتی گوێزی ھیندی بۆ تەندروستی قژ.
چەورکردنی قژ بە زەیتی گوێزی ھیندی پێش شۆردنی دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە تێکچونی تاڵەکانی قژ، چونکە قژ کاتێک کە تەڕە زیاتر ئەگەری لاوازبونی تاڵەکانی هەیە ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە چەند پێکهاتەیەکی تاڵەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت کاتێک ئاو هەڵدەمژن.
زەیتی گوێزی ھیندیش بڕی ئەو ئاوە کەمدەکاتەوە کە قژ هەڵیدەمژێت لە کاتی شۆردنیدا، هەروەها چەورکردنی قژ بە زەیتی گوێزی هیندی دوای شۆردنی دەبێتە هۆی نەرم بون و خاوبونەوەی قژ، ڕێگری دەکات لەو زیانانەی کە بە قژ دەگات لە کاتی داهێنان و خاوکردنەوەدا.
ئێستا زەیتی گوێز هندی ڕەسەن بەردەستە لامان و گەیاندنمان هەیە.
زانای حاجی طیب .
٠٧٧٠١٥٨٥٣٤٤