ئايني ئيسلام

ئايني ئيسلام ئێره‌ تایبه‌ ته‌ به‌ خزمه‌ ت كردنی ئاینی پیرۆزی ئیس? ئێره‌ تایبه‌ ته‌ به‌ خزمه‌ ت كردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام

29/04/2016
په‌روه‌ردگارا..بیكه‌یت به‌قسمه‌تی هه‌موومان، ئامین.
28/04/2016

په‌روه‌ردگارا..
بیكه‌یت به‌قسمه‌تی هه‌موومان، ئامین.

27/04/2016

يةكةم رؤژى رةمةزان2016/6/6 🌼
جـەژنی رەمـــــەزان 2016/7/6 🌹
یەکـەم رۆژی حــەج 2016/9/2 ☝
رۆژی عـــــەرەفــە 2016/9/10 🌸
جـەژنــی قــوربـان 2016/9/11 🌷
#اللهم بلغنا هذه الايام°خوایە بمانگەینە بەم ڕۆژانە> #ئامین ❤

برا جوانەکەم ؛ خوشکە نازدارەکەم ؛ حەزەکەم ئاگادارت بکەمەوە لە شتێک کە هەموومان بەزۆری تێی کەوتووین ؛ ئەزیزانم ؛ زۆر وریا...
21/04/2016

برا جوانەکەم ؛ خوشکە نازدارەکەم ؛ حەزەکەم ئاگادارت بکەمەوە لە شتێک کە هەموومان بەزۆری تێی کەوتووین ؛ ئەزیزانم ؛ زۆر وریابن و هەمیشە ئاگادارن ، شەیتان هەمیشە لەکەمیندایە ، ئامان چاوتان نەخەنە سەر وێنەی ناشەرعی ، ئامان ئەگەر توشبوون بەخێرایی استغفرالله بکەن و وێنەکان ڕەتبدەنەوەوبیسڕنەوە ، دەزانی بۆ ؟ چونکە لە ڕۆژی قیامەت دەستت ، قاچت ، چاوانت و هەموو جەستەت کە بۆ تاوان بەکارت هێناوە ، بێباکانە شایەتیت لەسەر دەدەن..دەی ئەزیزم ڕەحمەتت لێبێ تاوان مەکە بەو دەستانەی شایەتیت لەسەر دەدەن ،تاوان مەکە بۆ ئەو چاوانەی لەقیامەت ڕیسوات دەکەن ، قاچەکانت هەڵمەنێ بۆتاوان کە لە قیامەت بۆ دۆزەخ هەڵت دەنێن..زۆر سەرت نەیەشێنم خۆشەویستم؛هەمیشە خوات لەبیربێ و یاد و زیکری بکە..ئەگەریش دڵت بۆ تاوان چوو یادی مردن بکەرەوە و استغفرالله زۆر بکە . خودا ئاگادارتان بێت خوشک و براکانم

دژایەتی ئیسلام بەردەوامە لەلای علمانیەکان پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌گوایه‌ د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌...
18/04/2016

دژایەتی ئیسلام بەردەوامە لەلای علمانیەکان

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌گوایه‌ د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د، رابه‌ری بیری سه‌له‌فیه‌ت په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ خوێندكارێكی خۆی داده‌نێت، ناوبراو رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت" من و هه‌موو مسوڵمانانی عاقڵ و دڵپاك ده‌زانین كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ مه‌به‌ستیان دژایه‌تیكردنی ئه‌و ئیسلامه‌ راسته‌یه‌ كه‌ من بانگه‌وازی بۆده‌كه‌م".

نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چه‌ند وێبسایتێكی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ رابه‌ری سه‌له‌فیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌هاوكات ماموستای په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامیه‌كانه‌ له‌ شاری سلێمانی، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌كانی داده‌نێت كه‌ هاوسه‌ری هه‌یه‌ و ده‌وترێ‌ به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌وه‌ ئه‌و خوێندكاره‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جبابووه‌ته‌وه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خه‌ندان د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د سه‌له‌فی، ده‌ڵێت: "دڵنیام ناحه‌زانی من و ئیسلام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، جگه‌ له‌ وتیان و ده‌ڵێن، زۆر له‌وه‌ش دڵنیام ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیان هه‌بوایه‌ ره‌حمیان به‌من نه‌ده‌كرد و بڵاویان ده‌كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بڕوایان پێبكات".

وتیشی: "به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ گومانیشم نییه‌ هه‌رچی بكه‌ن تا من و ئیسلام ناشرین بكه‌ن، به‌ڵام من و هه‌موو مسوڵمانانی عاقڵ و دڵپاك ده‌زانین كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ مه‌به‌ستیان دژایه‌تیكردنی ئه‌و ئیسلامه‌ راسته‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كه‌م".

د.عه‌بدولـله‌تیف، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردكه‌ ئه‌مه‌ دوا رونكردنه‌وه‌ نابێت، به‌ڵكو قسه‌ی دیكه‌شی ده‌بێت وتیشی" رونكردنه‌وه‌ی زیاتر بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌".

‌ د. ئه‌نوه‌ر ئه‌بوبه‌كر، راگری په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامییه‌كان، ناوبراو رایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا ناتوانن بڵێن د.عه‌بدولـله‌تیف كارێی له‌و شێوه‌یه‌یی كردووه‌ وتیشی: "ده‌نگۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه‌مان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان به‌ بوهتان وه‌سفكرد، به‌ڵام وه‌ك رێكارێكی یاسایی لیژنه‌یه‌كمان بۆ ده‌نگۆكه‌ پێكهێناوه‌".

ئه‌و خوێندكاره‌ی كه‌ ده‌وترێت په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ د.عه‌بدولـله‌تیف داناوه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆكه‌ ده‌وامی ئاسایی خۆی له‌ په‌یمانگاكه‌ی نه‌كردووه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ راگری په‌یمانگاكه‌ ده‌ڵێت" تائێستا نازانم بۆچی ئه‌و خوێندكاره‌ نایه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هیچ سكاڵایه‌كیشی لای ئێمه‌ نه‌كردووه‌".

په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامییه‌كانی سلێمانی له‌ساڵی 2009 دامه‌زراوه‌ و تا ساڵی 2015 سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بووه‌ و له‌دوای ئه‌و ساڵه‌شه‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خوێندنی كچ و كوڕ تێیدا جیاكراوه‌ته‌وه‌ و به‌ به‌شی كچان ده‌وترێت په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و به‌ به‌شی كوڕانیش ده‌وترێت و پێش نوێژان و وتارخوێنان، كه‌ هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ له‌ دوو قۆناغی خوێندن پێكدێت و له‌ هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌شدا 10 وانه‌ ده‌خوێنرێت.

Adresse

ئێره‌ تایبه‌ ته‌ به‌ خزمه‌ ت كردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام
Barleben

Webseite

Benachrichtigungen

Lassen Sie sich von uns eine E-Mail senden und seien Sie der erste der Neuigkeiten und Aktionen von ئايني ئيسلام erfährt. Ihre E-Mail-Adresse wird nicht für andere Zwecke verwendet und Sie können sich jederzeit abmelden.

Verknüpfungen

Teilen

Kategorie