Kurdish Scotland کوردانی سکۆتلاند

Kurdish Scotland کوردانی سکۆتلاند ئەم پەیجە بۆ خزمەتی کوردانی سکۆتلەنداو یوکەی دانراوە.ت

Two rabbits for sale including their cage. £60 only. no offers please.ئەم دوو کەروێشکە جوانە بۆ فرۆشتنن بە قەفەزەکەوە تە...
22/07/2022

Two rabbits for sale including their cage. £60 only. no offers please.
ئەم دوو کەروێشکە جوانە بۆ فرۆشتنن بە قەفەزەکەوە تەنها 60 پاوەند. 07843701592

12/06/2022

پشتوان بە خوا سەعات دەی ئەوشەو بەئۆنڵاین دەست بەکۆرسێکی نوێ جنسیە دەکەین
07843701592

07/02/2022

‎ Britain daily news |
یەکشەمە : ٦/۲/۲٠۲۲ 🇬🇧🌐
🔺بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەفتەیەکی دیکەی سەختی بەڕێکرد لەژێر فشاری بەشێک پەرلەمانتاران و وەزیرەکان و شەقامی بەریتانیدا ، بە پێچەوانەی بۆچونەکانەوە کواسی کوارتینگ وەزیری کار دەڵێت پێویستە دەرفەت بە جۆنسن بدرێت تاوەکو ڕوبەڕوی قەیرانەکان ببێتەوە،تائێستاش ۱٤ پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران داوایان لە سەرۆکوەزیران کردووە دەست لەکار بکێشێتەوە.

🔺بەبۆنەی بەدەستهێنانی یۆبیلی پلاتینییەوە کە ماوەی ۷٠ ساڵە ئیلیزابێسی دووەم لەسەر تەختی شاهانەیە و شاژنی هەموو وڵاتانی کۆمۆنوێڵشە ، شای وێڵز پیرۆزبایی ئاراستە کرد و ووتی : دڵسۆزی دایکی بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک هێشتا سەرسامییەکی مەزنە لەگەڵ تێپەڕینی هەر ساڵێکدا ، ئیلیزابێسی دووەم یەکەم شاژنە ئەوەندە ساڵ تاجی شاهانە لەسەر سەری بمێنێتەوە، کە ٦ ی ۲ ی ئەمساڵ ببوە ۷٠ ساڵ.

🔺بەگوێرەی نوێترین زانیاری لە وەزارەتی ناوخۆ ئەو کەسانەی (خۆیان بەریتانین و هاوژینەکەیان ئەوروپییە) مامەڵەی نیشتەجێبونی هەمیشەییان لە بەریتانیا پێشکەش کردووە و ماوەیەکی زۆرە چاوڕێی وەڵامن پێویست ناکات دوو دڵ و نیگەران بن چونکە دواکەوتنی مامەڵەکانیان کاریگەری لەسەر مافەکانیان ناکات ، وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت : ئەوانەی پێش وادەی خۆی تا ۲۹ ی ۳ داوایان پێشکەش کردوە سەرەتا کار لەسەر ئەوانە دەکەین.

🔺تادێت نرخی شتومەک و کەرەستەی ڕۆژانە و پسوڵەی مانگانەی هاوڵاتییان بەرز دەبێتەوە ، سوتەمەنیش یەکێک دەبێت لەوانە ، بەگوێرەی بەدواداچونێک بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە لە جیهاندا پێشبینی دەکرێت نرخی گاز و بەنزین لە بەریتانیا جارێکی تر بەرز ببێتەوە ،شارەزایان پێیان وایە هاوردەکردنی گاز و بەنزین لە جاران قورستر دەبێت .

🔺لەناوچەی گیسبرۆی نزیک میدلیسبرۆ مناڵێکی تەمەن ۲ ساڵ دۆزرایەوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا پۆلیسی ناوخۆیی ناوچەکە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە، ژنێکی تەمەن ۳۹ ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی مناڵە ۲ ساڵەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە ، چاوەڕێ دەکرێت لە دادگا تەواوی تۆمەتەکە یەکلایی بکرێتەوە .

🔺نوێترین زانیاری دەزگای تەندروستی بەریتانیا دەری دەخات کە ئەمڕۆ یەکشەمە ٥٤٠۹٥ توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمار کراون و ۷٥ کەسیش بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە ،کۆی گشتی کۆچکردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ۱۸٠ هەزار کەس، تائێستا زیاتر لە ملیۆنێک و ۷٥٠ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون.

🔺دوایین هەواڵیشمان ڕێسایەکی نوێی فەیسبووکە ،مارک زوکەربێرگی خاوەنی کۆمپانیای مێتای بازرگانی کە پێشتر ناوی فەیسبوک بوو دەڵێت : لەمەودوا هەر کەسێک لە ماسینجەر وێنەی چاتی هاوڕێکەی بگرێت ئاگادارینامەیەک بۆ هاوڕێکەی دەچێت و فەیسبووک ئاگاداری دەکاتەوە کە چاتی قسەکردنەکەی وێنە گیراوە ، بۆیە فەیسبووک هەموو بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە کە لەو ڕێسا تازەیە بە ئاگا بن.

بمبورن کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان درەنگ کەوت 🙏

🔖 لینکی پەیج : https://www.facebook.com/Britain-news-هەواڵی-بەریتانیا-620091144713008/

♦️مافی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە تەنیا بۆ ئەم پەیجە پارێزراوە .

✳️ هاوڕێ یان کەسێکت لەبەریتانیا تاگ بکە تاکو ئاگاداری گۆڕانکاری و زانیارییەکان بن

_____________
ئامادەکردن : کێوان عومەر

پشتیوان بەخوا (13)ی ئەومانگە یەک شەم دەست بە کۆرسێکی نوێی جنسیە دەکەین.07843701592Omedgul@yahoo.com FB. Mamosta Omed kak...
05/02/2022

پشتیوان بەخوا (13)ی ئەومانگە یەک شەم دەست بە کۆرسێکی نوێی جنسیە دەکەین.
07843701592
[email protected]
FB. Mamosta Omed kaka

05/02/2022

‎ Britain daily news |
هەینی ٤/۲/۲٠۲۲ 🌐🇬🇧
🔺بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە بەریتانییەکان بەشێک لە پەنابەرانی ئەفگانی کە بە ڕێگەی ڕەسمی لە وڵاتەکەیانەوە لەبەر ترسیان لە تاڵیبان هێنراونەتە بەریتانیا تائێستا و زیاتر لە ٦ مانگە چاوەڕوانی وەرگرتنی جێگا و ناونیشانی هەمیشەیی دەکەن ، وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت فشارێکی زۆرمان لەسەرە و ڕۆژانەش بۆ هەر پەنابەر یان پەناخوازێک حکومەت بڕی ۱۲۷ پاوەن خەرج دەکات.

🔺نیک جیب وەزیری پێشوو و پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران دەڵێت : لەئێستادا پێویستمان بەوەیە سەرۆکوەزیران بگۆڕین چونکە متمانەی لەدەستداوە و ناکرێت بەرگری لێبکەین، وتیشی پێویستمان بە ڕوبەڕوبونەوەی حەقیقەتێکی سەخت هەیە ئەویش وازهێنان و دەست هەڵگرتن لەم سەرۆکوەزیرانەی کە ئێستا هەیە .

🔺بەشێک لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا پێیان باشە باج لەسەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکان دابنرێت کاتێک شۆفێران و هاوڵاتییان بیر لە گۆڕینی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ کارەبایی و نیمچە کارەبایی دەکەنەوە ، هەروەها سنور بۆ دووری ئۆتۆمبێلەکانی گاز و بەنزین هەبێت واتە بەپێی دوری و کیلۆمەتر پارە لە شۆفێران وەربگیرێت.

🔺دانیشتوانی سنوری شارەوانی ساندوێڵ لەمساڵدا هەروەک زۆرینەی شارەوانییەکانی دیکە دوچاری بەرزبونەوەی نرخی کرێی شارەوانی دەبنەوە کە ڕێژەکەی ساڵانە ۳،۹۹ پاوەنە و کرێی مانگانەیان لەنێوان ۳۹ بۆ ۱۱۹ پاوەندایە، بۆ نمونە بەندی A ساڵانە دەبێت ۳۹ پاوەنی زیادە بدەن بە شارەوانی و بەندی H دەبێت ۱۱۹ پاوەن بدەن.

🔺دەزگای کەشناسی بەریتانی پێشبینی دەکات لە پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سبەی و دووسبەی پلەکانی کەشوهەوا لە سکۆتلەندا و بەشێکی باکوری ئینگلاند بۆ (-4) دابەزن ، ئەمە لەکاتێکدایە نرخی غاز و کارەبا بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکان لە مانگی نیسان (٤)دا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە ، شارەزایان لە سکۆتلەندا هۆشداری لە سەفەر نەکردن و مانەوە لە ماڵەوە دەدەن بە هاوڵاتییان.

🔺خێزانێکی پێکهاتوو لە پێنج سەر خێزان لە ڕۆزەرهام بەهۆی نەدانی کرێی خانووەکەیان لە ماڵەکەیان دەکرێنە دەرەوە دەسەڵاتی خۆجێی شارەوانیش ئامادە نییە هاوکارییان بکات ، ئەو خێزانە لەسەر سیستەمی قازانجی کارنەکردنن (universal credit) خاوەنی خانوەکە پێی ووتن لەماوەی ۷ ڕۆژدا دەبێت خانووەکەم چۆڵ بکەن.

🔺ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا کە پاڵێوراو نییە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا لە مانگی نیسان دەڵێت : کار دەکەین بۆ بەهێزتر کردنی ناوچەی شینگن و سنورەکانی توندتر دەکەین ، وتیشی : ڕێگە نادەین وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و شینگن قۆرخکاری و یاری بە پرسی کۆچبەرانەوە بکەن کە مەبەستی بەریتانیا بوو.

🔺کۆمپانیای گەورەی پۆستە و گەیاندن لێکۆڵینەوە لەگەڵ کارمەندێکی دەکات ئەگەر هاتوو دەرکەوێت لەکاتی کارەکەیدا مادەی هۆشبەری حەشیشی خواردبێت ئەوا سزای دەدات و لە کارەکەش دەری دەکات ، بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە چەند ڕۆژێکە بڵاوبوەتەوە کارمەندەکەی ڕۆیاڵ مەیڵ جوڵە و ڕێڕۆشتنی لە کەسێکی ئاسایی ناچێت و وەک سەرخۆشێک ڕەفتار دەکات.

🔖 لینکی پەیج : https://www.facebook.com/Britain-news-هەواڵی-بەریتانیا-620091144713008/

♦️مافی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە تەنیا بۆ ئەم پەیجە پارێزراوە .

✳️ هاوڕێ یان کەسێکت لەبەریتانیا تاگ بکە تاکو ئاگاداری گۆڕانکاری و زانیارییەکان بن

_____________
ئامادەکردن : کێوان عومەر

۱- چاى كه‌مێک سارد بخۆنه‌وه‌ تا تووشى سه‌ڕه‌تانى سورێنچک نه‌بن .۲- له‌گه‌ڵ سير و پياز ببنه‌ هاوڕێ .۳- چپس و بیبسی و خوار...
02/02/2022

۱- چاى كه‌مێک سارد بخۆنه‌وه‌ تا تووشى سه‌ڕه‌تانى سورێنچک نه‌بن .
۲- له‌گه‌ڵ سير و پياز ببنه‌ هاوڕێ .
۳- چپس و بیبسی و خواردنەوە گازیەکان به‌ دوژمنى خۆتان بزانن .
٤- له‌ گياخۆرى ئاگاداربن لاشه‌تان پێويستى به‌ گۆشتيش هه‌يه‌ .
٥- زۆر ميوه‌ بخۆن . 🍇🍉🥑🍒🍌
٦- ئاوى زۆر بخۆنه‌وه‌ .
۷- ماسى خواردن به‌جدى وه‌رگرن . 🐠
٨- خواردنه‌كان به‌ باشى بجون .
۹- باينجان به‌ هاوڕێى باشى خۆتان بزانن.🍆
١٠- داوا له‌ ميوانى يه‌كتر مه‌كه‌ن كه‌ نانى زۆر تر بخۆن.
١١- نيو كاتژمێر پياده‌ڕۆى له‌ ڕۆژيكدا به‌سه‌ .🚶‍♂️
١۲- عاده‌ت له‌ سه‌ر خواردنى سه‌وزه‌وات بكه‌ن.🥕🍆🥦🥒

ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ واده‌كه‌ن هه‌ميشه‌ ماندووبن :

🔷 نانى به‌يانى به‌ته‌واوى ناخۆن .
🔷 بڕێكى باش ئاو ناخۆنه‌وه‌ .
🔷 ماده‌ى ئاسن كه‌م ده‌خۆن .
🔷 زياد له‌ پێويست كار ده‌كه‌ن .

بۆ سه‌لامه‌تى زياتر :

❗️گۆشت که‌متر ، سه‌وزه‌وات زياتر .
❗️خوێ كه‌متر ، سرکه زياتر .
❗️شه‌كر كه‌متر ، میوه‌ زياتر .
❗️خواردنى كه‌متر ، جوين زياتر .
❗️چاوچنۆكى كه‌متر ، به‌خشين زياتر .
❗️نيگه‌رانى كه‌متر ، خه‌و زياتر .
❗️لێخوڕين كه‌متر ، پیاده ڕۆى زياتر .
❗️توڕه‌یی كه‌متر ، پێكه‌نين زياتر .

پێنج ڕێگه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بێتاقه‌تى :

1- سێو خواردن .
2- قه‌يسى خواردن .
3-چاى سه‌وز خواردنەوە .
4- خواردنى ئاوى ليمۆ و هه‌نگوين .
5- خواردنى ئاوى گێزه‌ر و سێو .

نانى به‌يانى بۆ جوانبوونى پێست :

✨ شیر : دژه‌ لۆچى .
✨ چای سه‌وز : چاكکبوونى په‌ڵه‌ .
✨ هێلكه‌ى كوڵاو : ڕێگرى له‌ شۆڕبوونه‌وه‌ى پێست .
✨ هێلكه‌و ڕۆن : سپى كردنه‌وه‌ى پێست .

لا‌يه‌نه خراپه‌كانى هه‌ناسه‌دان به‌ ده‌م :

زياد بونى ڕزينى ددانه‌كان .
وشکبوونه‌وه‌ى ده‌م .
وشك بونه‌وه‌ى لێو .
هەوکردن (ئیلتهاب) و نه‌خۆشيه‌كانى پووک .
بۆن ناخۆشى ده‌م .
وە كاريگەرى خارپى له‌سه‌ر چه‌ناكه‌ و ده‌مو‌چاو هه‌يه‌ .

به‌هێزتربن ئه‌و شتانه‌ى كه‌
ده‌بنه‌ هۆى به‌هێزبوونى سيسته‌مى به‌رگرى لاشه‌ و به‌رگرى له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشيه‌كان : 💉

(هه‌نار ، ماست ، سیر ، پیاز ، چای سه‌وز ، كوله‌كه‌، بڕوكلی) .

سێ شت جه‌سته‌ نه‌خۆش ده‌خات : 💊
١- زۆر قسه‌كردن .
٢- زۆر خه‌وتن .
٣- زۆر خۆرى .

چوار شت جه‌سته‌ وێران ده‌كه‌ن :
۱- خەم .
۲- ناڕەحه‌تى .
۳- برسييه‌تى .
٤- بێ خه‌وى .

نوسینی :
دکتۆر ڕۆژین مەهدی .

06/01/2022

پشتیوان بەخوا (9)ی ئەومانگە یەک شەم دەست بە کۆرسێکی نوێی جنسیە دەکەین.
07843701592
[email protected]
FB. Mamosta Omed kaka

قەڵای موسوڵمان دابەزێنن بەڕێزان زۆر بەسودەو خێرێکی باشتان دەستدەکەوێ
01/01/2022

قەڵای موسوڵمان دابەزێنن بەڕێزان زۆر بەسودەو خێرێکی باشتان دەستدەکەوێ

28/12/2021

خەسووم لەتەنیشتمەوە دەخەوت !!!
هەرچی دەینووسم ، ڕاستەقینەیە و ڕۆژێک لە ڕۆژان بەسەر خۆمدا ڕوویداوە ...
وەرە یەکەم کۆمێنت

Address

Glasgow
G11

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdish Scotland کوردانی سکۆتلاند posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdish Scotland کوردانی سکۆتلاند:

Shortcuts

Share