02/04/2019
بەڕاستی جوانە !
خەدیجە بنت قەننا بێژەری کەناڵی ئەلجەزیرە لە پەیجەکەی خۆیدا نووسیبووی:
لەسەردانەکەمدا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆیشتم بۆ یەکێ لە بازاڕە گەورەکان تاهەندێ شت بکڕم، لەوکاتەدا کە من چاوەڕوانیم دەکرد بۆ ئەوەی نۆرەم بێت و پارەی شمەکەکان تەسلیم بکەم، خانمێکی موسوڵمان هات کە بەرگێکی باڵا پۆشی پەسەندی لەبەردا بوو، بەهۆی راکێشانی کارتۆنێکی قورسەوە نیشانەی ماندووبوونی پێوە دیار بوو! پێدەچوو مەکینەیەکی گیابڕینی تێدابێت..
ئافرەتە باڵاپۆشەکە رۆیشت بۆ لای ئەو ئافرەتە کاشیەرەی لەسەر کورسییەک و لە بەردەم مەکینەی حساب کردن دانیشتبوو بەم جۆرە کەوتنە وتو وێژ:
خانمە موسوڵمانەکە بەئەدەبێکی جوانەوە گوتی: خانمەکەم! من دوێنێ ئەم مەکینەیەم لێ کڕیویت بە پێنچ سەد دۆلار، لەگەڵ چەند شتێکی تردا..
خانمی کارمەند سەرقاڵ بوو وتی: دەتەوێ بیگێڕیتەوە بۆمان؟
خانمی باڵا پۆش وتی: نەء، دەمەوێ پارەکەیتان پێ بدەم!!
خانمی کارمەند هێشتا سەرقاڵ بوو گوتی: تێ ناگەم! تۆ ناڵێیت: دوێنێ لێم کڕیون؟! ئەگەر مەبەستت ئەوەیە لەشوێنێکی تر بە هەرزانتر لەمەی ئێمە دەستت کەوتووە، ئێمە دەتوانین ئەو زیدەیەت بۆ بگێڕینەوە بەمەرجێ بەڵگەی سەلمێنەرت پێ بێت!! بەڵگەیەکت پێیە ئەوە بسەلمێنیت؟!
خانمی باڵا پۆش وتی: خانمەکەم! نەئەمەو نە ئەوەش.. من دوێنێ بەکرێدت کارت ئەم ماشینە وهەندێ شمەکی ترم لێ کڕیون، و بردومەتەوە بۆماڵ خۆمان لە فڵان گەڕەک،(ئەوگەڕەکەش نزیکەی دوو سەعاتێک لەم دوکانەوە دورە) کە گەیشتمە ماڵەوەو سەیری لیستی شتەکانم کرد، دیتم تۆ قیمەتی ئەم ماشینەت لەناو لیستەکەدا نەنووسیوە، منیش چەند جارێک ویستم بە تەلەفونی پەیوەندیتان پیوە بکەم، بۆ ئەوەی تۆ بەهۆی ئەو لەبییر چونەتەوە بەرپرسیار نەبیت و زیانت پێ نەگات، بەڵام کەس تەلەفونەکەی هەڵ نەدەگرت، پێ دەچێت دوکانتان داخستبێت.. منیش بڕیارم دا ئەمڕۆ لە سەرکارەکەی خۆم ئیجازە وەر بگرم و ئەم ماشینەت بۆ بێنمەوە تا تۆماری بکەیت و منیش قیمەتەکەی بدەم، تا بەهۆی منەوە تۆ زیانت پی نەگات ومنیش شتێ بەکار نەهێنم کە قیمەتەکەیم نەدابێت!!
خانمی کارمەند کاتێ ئەم قسانەی گوێ لی بووچاوی بڕییە ناوچاوی خانمە موسوڵمانەکە، وهەردوو جاوی پڕبوو لە فرمێسک وهەستایە سەرپێتاهێزی تیابوو باوەشی پیا کرد و بەخۆیەوە گووشی و ئەملاو لای ماچ کرد، و پێی وت: نازانم تۆ چۆن بڕیارت داوە بگەڕێیتەوە، بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بدەیتەوە کە هەڵەی من بووە؟! زیاد لەوە ئەم کارتۆنە قورسە بێنیتەوە، سەرباری هەمووی واز لەکارکەت بێنی و ئیجازا وەربگریت بۆ ئەوی بیهینیتەوە!! زیاد لەمان چوار سەعات ئەمسەر و ئەو سەر رێگا ببڕیت، ئاخر تۆ پیم ناڵێیت چی پاڵنەرت بوو تا ئەم هەمو زەحمەتە لە پێناویا بکێشیت؟!
خانمە باڵاپۆشەکەش بەئینگلیزییەکی رەوان گوتی:(� It is AMANA)ئەوە ئەمانەتە.. ئینجا واتای ئەمانەتی بۆ شرۆڤەکرد کە لەئیسلامدا چ بایەخێکی پیدراوە!!
خانمی کارمەند رۆیشت بۆلای کارگێڕەکەی لەنووسینگەکەی خۆیدا، ئێمە لەم دیو شووشەکانی نوسینگەکەوە چاومان لێیان بوو، بەس گوێمان لە دەنگیان نەبوو، بەڵام دەردەکەوت کە خانمە کاشیەرەکە باسی خانمە موسوڵمانەکەی بۆ دەکرد قسەکان زۆر کاریگەری لەسەر دڵ و دەروونی دادەنا، بۆیە پاش چەند دەقیقەیەک کارگێڕەکە هەموو کارمەندەکانی لەیەک شوێندا کۆ کردەوەوبەیەک ریز وەستاندنی و لەبارەی هەڵوێستی ئەو خانمە موسوڵمانەوە دەدوا بۆیان، و دەیوت: ئەوخانمە موسوڵمانە دەبینن کە بەوپەڕی ئەدەب وحەیاوە وەستاوە، و ئەو هەموو زەحمەتەی لەپێناو گەڕاندنەوەی ئە و بڕە پارەیەدا کێشاوە، بۆ ئەوەی خانمە کاشیەرەکە زیانی پێ نەگات، لەگەڵ ئەودەدا خۆش حاڵە چونکە هەست بەوەدەکات کارێکی ئەنجام داوە کە ئاینەکەی فێری کردووە ئەنجامی بدات، واهەست دەکات ئەم کارەی کردویەتی واجبێکی ئەنجام داوە کە ئاینەکەی داوای لێ دەکات.
�ئینجا کارمەندەکان زۆر بەشەوق و شۆرەوە روویان تێکرد و یەک بەیەک لەبارەی ئیسلام و رێنوێنییەکانی ئیسلامەوە پرسیاریان لێ دەکرد.. ئەویش بەشێوەیەکی بەهێز و متمانە بەخۆ بوون وەلامی دەدانەوە.. پاشئەوە کەتەواوبوون لە پرسیار و وەلام.. کارگێری بازاڕەکە سوور بوو لەسەر ئەوە کە ماشینەکەی بەخۆڕایی پێ بدات، وەک دیارییەک لەلایەن کارمەندانی بازاڕەکەوە.. بەڵام ئەو مەعزەرەتی هینایەوە و قبووڵی نەکرد، وگوتی: من پاداشتی ئەوکارەم لەپەروەردگار دەوێت،و هەرگیز ئەوپاداشتە ناگۆڕمەوە بە ماشینێک، ونامەوێ بۆ ماشینێک ئەوپاداشتەم لە کیش بچیت!! چونکە ئەوپاداشتە خوداییە زۆر گەورەتر وچاترە بۆمن..
بێگومان ئەم هەڵوێستەی تری ئافرەتە موسوڵمانەکە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی لای خەڵکەکە زیاتر خۆشەویستی بکات... پاش ئەوە خانمە باڵا پۆشەکە زۆر بەئارامی رۆیشت، ومنیش کە ئەو دیمەنە جوانەم بینی لە دەروونی خۆمدا هەستم بەشانازی دەکرد کەخانمێکی موسوڵمان هەڵوێستێکی وەها جوامێرانەی هەیە، هەستم دەکرد خەڵکەکە پاش رۆیشتنی ئەوخانمەش لەناو خۆیاندا باسیان دەکرد و پێی دڵخۆش بوون. ئەمە نەک تەنیا لەناو کارمەندەکاندا، بەڵکو مشتەرییەکانیش بەو هەڵوێستەی ئەوخانمە سەرسام ببون!
ئاینی ئیسلام جوانترین پاکترینە........
تکایە ئەگەر خوێندتەوە چەند کۆمێنتێک بنووسە بۆ ئەوەی بگاتە زۆرترین کەس