13/05/2020
نوێژی سەلات و تەزبیح
(1) حوكمه‌كه‌ی:
سونه‌تێكی گه‌وره‌و پیرۆزه.
(2) ژماره‌ی ڕكاعه‌ته‌كانی:
چوار ڕكاعه‌ته‌و به یه‌ك ته‌حیات ده‌خوێنرێت - ته‌نها ته‌حیاتی كۆتایی -.
(3) كاته‌كه‌ی:
هه‌موو كات دوسته ئه‌نجام بدرێت، جگه له‌و كاتانه‌ی كه نوێژ تێیدا قه‌ده‌غه‌یه.
(4) پاداشته‌كه‌ی:
بێسنوره و (10) جۆر گوناهو تاوان ده‌سڕێته‌وه‌و لای ده‌بات.
(5) شێوازه‌كه‌ی:
* سوننه‌ته به‌ته‌نها بكرێت، نه‌ك به‌جه‌ماعه‌ت.
* لە هەموو ركاعەتێكدا سورەتی فاتيحەو سورەتێكی تر دەخوێنرێت هەر وەک نوێژی ئاسایی
* لە دوای خوێندنی فاتيحە و سورەتێکی قورئان و پێش چونە ڕکوع (١٥) جار بڵێ:
( سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ )
* لە رکوع (١٠) جاری تر بڵێ :
( سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ )
* دوای هەستانەوە لە رکوع و پێش سمع الله لمن حمده (١٠) جاری تر بڵێ:
( سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ )
* دواتر (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ)، بڵێ و ڕاستەوخۆ برۆ بۆ سوجدەو لە كاتێكدا لە سوجدەدايت(١٠) جاری تر بڵێ:
( سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ)
* كە سەرت لەسوجدە بەرز كردەوە و نێوان هەردوو سوجدەکەدا (١٠) جاری تر بڵێ:
( سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ )
* پاشان سوجدەی دووەم بەرەو لە سوجدەکەدا (١٠) جاری تر بڵێ:
( سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ )
پاشان سەرت لە سوجدی دووەم بەرز كردەوە (١٠) جاری تر بڵێ:
( سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ ).
* پاشان سێ ڕکاتەکەی تریش هەر بەم جۆرە بکە، ژمارەی ئەو زیکرانەی کرردووتە دەكاتە (٧٥) جار لە يەك ركاعەتیكدا و کەواتە لە چوار رکاتدا 300 جاری دەڵێیت.
تێبینی : بەڵام ئەوە بزانن تایبەت نیە بە ڕەمەرانەوە هەرکاتێ بتەوێ دەتوانی بیکەی،نەک وابزانن لەڕەمەزاندا سونەتە