10/05/2026
ئەم نیوەڕۆیە لەگەڵ دەسگیرانەکم چووینە مەتعەمێکی زۆر ڕاقی، شتەکانیان زۆر گران بوو نەموێرا خواردنی زۆر داوابکەم وەلحاڵ هەمووی 60 دۆلاری کرد، دەسگیرانەکەم وتی گیانەکەم من حسابەکە ئەیەم، منیش زۆرم پێ خۆشبوو وتم دەی باشە مادەم تۆ ئەیدەی من لە دەرەوە چاوەڕێت ئەکەم، کە هاتە دەرەوە زۆر توڕە بوو وتی داوەشێی عەمرت نەمێنێ تخوا تۆ پیاوی، ئەڵقەکەی فڕێداو ڕۆشت، نازانم بۆ وای کرد زۆر لە دڵی دام هەستی بریندار کردم، ئێستا نازانم چیبکەم بلۆکی بکەم یا نا ؟ 💔