25/05/2026
•فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن
•کۆمەڵە وتار /کۆمەڵە نووسەر /کۆمەڵە وەرگێڕ
•چاپی دووهەم
•ناوەندی خانی
▫️ئه‌م کتێبه، له کۆمه‌ڵێک ده‌ق و وتاری تایبه‌ت له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق پێک‌هاتووه، که به مشوورێکی زۆر و تێبینییه‌کی وردبینانه له بیرمه‌ندان و فیلسووفانی خاوه‌ن‌ڕێچکه و به‌دیهێنه‌ر هه‌ڵاوێژگه‌مان کردووه.
کاتێک له پانتایی ئه‌خلاق‌دا، فه‌لسه‌فه‌گێڕی ده‌که‌ین له به‌ها و پڕه‌نسیپه‌کان پرسیار ده‌که‌ین. به‌ها و نرخاندن، لایه‌نێکی به‌رچاو و به‌رینه له پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ جیهان. ته‌واوی مێژووی مرۆڤ وا له ڕه‌نگاوی به‌هاکان هه‌ڵکێشراوه، که هیچ کارێک و کاردانه‌وه‌یه‌ک نادۆزینه‌وه که ڕه‌نگی ئه‌م به‌هایانه‌ی پێوه دیار نه‌بێ. ئه‌م بایه‌خانه، نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌شێکن له فاکته‌ره‌کانی فۆڕمده‌ر به ئاکار و عاده‌ته‌کانمان، به‌ڵکوو له جیهانی ئاڵۆزی سه‌رده‌م‌دا، پێکهاتن و تێگه‌یشتن بێ ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر ناکرێ. که‌وابوو له ڕاستی‌دا تاقیکردنه‌وه‌ی به‌هاکان، به‌شێکی گرینگ له ژیانی ئێمه‌ن و به‌شدارن له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانمان. یانی هه‌روه‌کوو سوکرات ده‌ڵێ: ناوه‌رۆکی باسه‌که کێشه‌یه‌کی که‌م‌نرخ نییه، به‌ڵکوو باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌سه‌ربردنی ژیانه. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق بیرکردنه‌وه و تێبینییه‌کانمان بۆ لێکدانه‌وه‌ی کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژیان و بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه.
🔻پێڕستی کتێبەکە بەمجۆرەیە:
▫️پێش گوتار
1️⃣ فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن
▫️جی ئی ئێم ئانسکام/ وەرگێڕ: ڕەحمان فەرازی
2️⃣ شۆپێنهاوێر: ڕەخنەی ئەخلاقی کانتی
▫️مەتیۆ ژیروور/ وەرگێڕ: ئاکۆ عەباسی
3️⃣ نەخۆشی تا مردن: ڕەخنەی سەردەمی مودێڕن
▫️لوویس دۆپێرێ/ وەرگێڕ: ئەحمەد غوڵامی
4️⃣ وتارێک سەبارەت بە ئەخلاق وتاری لۆژیکی-فەلسەفی
▫️لوودویگ ویتگنشتاین/ وەرگێڕ: ڕەزا سۆهرابی
5️⃣ ڕەخنەیەک لەسەر ڕێژەیی بوونی ئەخلاقی
▫️لووییس پۆیمێن/ وەرگێڕ: نەسیم غوڵامی
6️⃣ ئەخلاق لە جیهانی ڕوو لە گۆڕان
▫️پۆل تیلیش/ وەرگێڕ: ئەحمەد غوڵامی
7️⃣ مرۆڤی بێ خودای سەردەمی مۆدێڕن و پۆست مۆدێڕن
▫️جان کۆرتنی مۆڕی/ وەرگێڕ: ئەحمەد غوڵامی
8️⃣ فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن و ڕەخنەی مەک ئینتایەر
▫️ج. ل. ئا. گارسیا/ وەرگێڕ: مەحموود محەمەدیان
9️⃣ شوناسی ئەخلاقی و سەربەخۆیی تایبەتی
▫️ڕیچارد ڕۆرتی/ وەرگێڕ: هاجەر هووشیار
🔟 ئەخلاق: بیرۆکە سەرەکییەکان و کێشەکانی ئەمڕۆ
▫️نیکۆلا ئۆفرێ/ وەرگێڕ: ئاکۆ عەباسی
کۆمەڵەوتار وەرگێڕان