Kchana Beauty

Kchana Beauty یەکەم پەیجی جوانکاری خانمان

28/08/2022
‎لە١٠ دەقیقەدا پێست سپی دەکاتەوە‎ھەرچەندە پێشتر پێکھاتە کیمیاییەکان بەکارھاتون بۆ سپیکردنەوەی پێست بەڵام دەکرێ ماسکی سرو...
13/03/2022

‎لە١٠ دەقیقەدا پێست سپی دەکاتەوە

‎ھەرچەندە پێشتر پێکھاتە کیمیاییەکان بەکارھاتون بۆ سپیکردنەوەی پێست بەڵام دەکرێ ماسکی سروشتی بەکاربھێنیت کەلەم رێگەیەوە دەتوانیت ماسکێک دروست بکەیت بۆ سپیکردنەوەی پێست لەماوەی ١٠ دەقیقەدا کەدەکرێ بەر لەبۆنە تایبەتەکان بەھەفتەیەک پەیڕەوی بکەیت.
‎لەوانەش:
‎١. ماسکی قاوە : سەرەتا قاوە لەگەڵ کەمێک زەیتی زەیتون و شەکر تێکەڵ بکە تا تێکەڵەیەکی ھاوسەنگ دەبێت پاشان بیدە لەدەم و چاوت و با ١٠ بۆ ١٥ دەقیقە پێوەی بمێنێتەوە.
‎٢. ماسکی شیر: کەوچکێک شیری وشک و کەوچکێک ھەنگوین و کەوچکێک ئاوی لیمۆ تێکەڵی بکەو بیدە لەمل ودەم و چاو تا ١٠ دەقیقە.
‎٣. ماسکی نیشاستە: کەوچکێک نیشاستە و کەوچکێک بۆدرەی شیر و کەوچکێک بۆدرەی تلک و کەوچکێک گوڵاو و کەمێک زەیتی بادەم تێکەڵی بکە، سەرەتا دەم و چاو بشۆ بەئاوی شلەتێن پاشان جوان وشکی بکەرەوە و ماسکەکەی لێ بدەو با ١٠ بۆ ١٥ دەقیقە پێوەی بێت.
‎٤. ماسکی ئارد: دوو کەوچک ئارد، دوو کەوچک زەردەچەوە ، شیر، جوان تێکەڵی بکە بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە کەمێک ئاوی لیمۆی تێبکە و بیدە لەپێست و با ١٠ دەقیقە پێوەی بێت

Address

As Sulaymaniyah
964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kchana Beauty posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share