Bakhtiary Bookshop کتێبخانەی بەختياری

Call Directions Contact the business

Bakhtiary Bookshop کتێبخانەی بەختياری کتێبخانەی بەختياری_ سلێمانی
شەقامی مەولەوی_بەرامبەر قاوەی مەولەوی

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٧)بە متمانە بە خؤبوونەوە قسە بکەچۆن لە هەرجێگەيەك و هەر کاتێکدا قسە بکەين لەگەڵ هەر کەسێک...
12/10/2026

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٧)
بە متمانە بە خؤبوونەوە قسە بکە
چۆن لە هەرجێگەيەك و هەر کاتێکدا قسە بکەين لەگەڵ هەر کەسێکدا؟
نووسينی/ئێرنيستن ميشێڵس
وەرگێڕانی/هۆگر ياسين

کاتێک خەڵکی زیاتر هەست بە بڕوابەخۆبوون دەکەن، لە دەربڕینی بیرۆکەکانیاندا بە شێوەیەکی ڕوونتر باشتر دەبن، زیاتر پەڕۆشی ئەوە دەبن کە بە بێ ترس لە شکست تێکەڵی گفتوگۆکان ببن، ئەگەری زیاتریان هەیە تاوەکو دڵی خۆیان بکەنەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی راستەقینە بونیات بنێن.
توانای گفتوگۆکردن بەم شێوەیە —لە رێگەی زالبوونەوە بەسەر گومان لە خۆکردندا— کلیلیکە بۆ خەڵکی تاوەکو لە کۆمەڵگادا پێکەوە پەیوەست بن و پەیوەندی بکەن و لە کارەکانیاندا سەرکەوتوو بن. کۆمپانیاکان پێویستیان بەو کارمەندانە هەیە کە دەتوانن بە روونی قسە بکەن، بە بێ ئەوەی بیانەوێت وازبهێنن قوربانی بدەن، راستگۆیانەش پەیوەندی بە هاوکارەکانیانەوە بکەن.

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب
🗓️لە بەرواری ۱٠/۲۱ تا ۱٠/۳۱ ی ۲٠۲٦
📍لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر
📍پارکی سامی عەبدوڕەحمان⁩
⏱️لە کاتژمێر ۱٠ ی بەيانی بۆ ۸ی شەو

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٦)لەگەڵ خۆت بمێنەرەوەنووسينی/سکای ڕيدسوەرگێڕانی/زیلان ئازادبە ماندوویی لە خەو هەڵدەستیت. ...
11/10/2026

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٦)
لەگەڵ خۆت بمێنەرەوە
نووسينی/سکای ڕيدس
وەرگێڕانی/زیلان ئازاد

بە ماندوویی لە خەو هەڵدەستیت. نەک ئەو ماندووییەی بە خەوتن چاک دەبێتەوە، بەڵکو ئەو ماندووییە قوولەی ناو ئێسقانەکانت کە لەوەوە دێت هەموو شتیکت پێکەوە گرتووه لە کاتیکدا لە ناوەوە خەریکیت پارچە پارچە دەبیت.
هەموو شتیک بە ڕێکی دەكەیت، بۆ نموونە بە ڕێکی دەردەکەویت، پێدەكەنیت، و دەبەخشیت. بەڵام کەس ناپرسیت ئایا تۆ باشیت؟ کەس ئە و قورساییە نابینیت کە هەڵتگرتووه.
تۆ هینده لە شاردنەوەی ئەو قورساییە لێهاتوويت، تەنانەت هەندیک جار خۆشت لەبیری دەكەیت، تا شەو دێت و لەگەڵ ڕاستییەکاندا تەنها دەمینیتەوە.
ئەم کتێبە چاکت ناکاتەوە، بەڵکو دەتبینیت. ڕێک بەو شێوەیەی کە هەیت. ماندوو، ڕاستەقینه، شایسته.
تۆ پێویستت بە لیستیکی تری "ئەنجامدانی شتەکانی تر" نییە. پێویستت بەوەیە کەسیک پێت بلیت ئاساییە ئەگەر بوەستی ئەوە شکست نییە. نازانم چییە، بەڵام شکست نییە.

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب
🗓️لە بەرواری ۱٠/۲۱ تا ۱٠/۳۱ ی ۲٠۲٦
📍لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر
📍پارکی سامی عەبدوڕەحمان⁩
⏱️لە کاتژمێر ۱٠ ی بەيانی بۆ ۸ی شەو

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر (٥)ته‌مبه‌ڵ نییم, له‌ دۆخى پاشه‌كه‌وتكردنى وزه‌دام!نووسینى: دانسین سنه‌یڵوه‌رگێڕانى: هۆگر...
10/10/2026

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر (٥)
ته‌مبه‌ڵ نییم, له‌ دۆخى پاشه‌كه‌وتكردنى وزه‌دام!
نووسینى: دانسین سنه‌یڵ
وه‌رگێڕانى: هۆگر یاسین

لە یەكێك لە سەختترین ماوەكانی ژیانمدا, كاتێك ئاستی میزاج و وزەم بێئەندازە نزم بوون, تەنانەت لە خوێندنەوەی یەك تاقە دێڕی كتێبێكیشدا لە ململانێدا بووم. دەمویست ناوەڕۆكی بابەتێك دروست بكەم كە بە ئاسانی بگات بەو كەسانەی وەك خۆم بە ماوەیەكی سەختدا تێدەپەڕن, بۆیە دەستم بە نووسینی ئەم كتێبە كرد.
ئەم كتێبە تۆماری سێ بۆ چوار ساڵی تەمەنمە, كە لە نێوان ناوەڕاستی بیستەكانی تەمەنم تاوەكو كۆتایی بیستەكانی تەمەنم, ئەو دەمەی لە نزمترین ئاستی وزەی خۆمدا بووم. ئەو كاتەی دەمنووسی، هێشتا لە چاكبوونەوەدا بووم و هێشتا ڕۆژانێكی خراپم تێدەپەڕاند. هەرچەندە چەندین ساڵم بە هەوڵدانەوە بۆ گۆڕینی شێوەی بیركردنەوەم بەسەربردبوو، كەچی هەر ناوە ناوە دڵم بۆ قوڵایی سیی نهۆمی ژێر زەوی شۆڕدەبووەوە.⁩

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٤)کۆپێک لە ئارامی۲۱ کورته چیرۆکی ئارام بەخش بۆ دوورکەوتنەوە له ڕەشبینی و بەدەستهێنانی ژیا...
09/10/2026

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٤)
کۆپێک لە ئارامی
۲۱ کورته چیرۆکی ئارام بەخش بۆ دوورکەوتنەوە له ڕەشبینی و بەدەستهێنانی ژیانێکی ئاسووده
نووسینی: کای تسوکیمی
وەرگێڕانی: زیلان ئازاد
ئينگليزی_کوردی

ئەو ساتە بهێنه پێش چاوی خۆت که پیاڵەيەك چات بەدەستەوەیە. پیاڵەکە تا بڵێی پڕ بووه، ئەوەنده پڕه کە ئەگەر هەوڵ بدەیت چای زیاتری تێبکەیت، ئەوا لێی دەڕژێت. گرنگ نییە چایەکە تا چەند خۆش و بەتامە، تۆ ئیتر ناتوانیت چای زیاتری تێبکەیت. ئێستا، وێنەی ئەوە بکه کە ئەو پیالەیە مێشکت بێت. پڕ بێت له ڕاو بۆچوون، دڵەڕاوکێ، سەرقاڵی و ئەو شتانەی کە پێتوایه "دەیانزانیت". هیچ شوێنێک بۆ تێگەیشتنی شتی نوێ نییە، هیچ دەرفەتێک بۆ ڕوونی نامێنێتەوە. لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە تا چەند دەست بەو شتانەوە بگریت کە پێشتر مێشکتيان پڕ کردووە، ئەوا ئەزموونکردنی شتی تازه ئەستەمتر دەبێت. ئەم کتێبه فێرمان دەکات چۆن ژاوەژاوەکان بڕەوێنینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ساتی ئێستا.

هەژدەيەمين پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب
🗓️لە بەرواری ۱٠/۲۱ تا ۱٠/۳۱ ی ۲٠۲٦
📍لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر
📍پارکی سامی عەبدوڕەحمان⁩
⏱️لە کاتژمێر ۱٠ ی بەيانی بۆ ۸ی شەو

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٣)هونه‌ری جه‌نگنوسينی/ نيکۆلۆ ماکياڤێلیوەرگێڕانی/دانيار عوسمانخاڵێکی گرنگی فیکری ماکیاڤێل...
08/10/2026

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٣)
هونه‌ری جه‌نگ
نوسينی/ نيکۆلۆ ماکياڤێلی
وەرگێڕانی/دانيار عوسمان

خاڵێکی گرنگی فیکری ماکیاڤێلی، جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌خلاقه‌ له‌ سیاست و جه‌نگ. لێره‌دا فێڵ، چه‌واشه‌کاریی ده‌روونی و توندوتیژی، وه‌ک چه‌کێکی پراکتیکی سه‌یر ده‌کرێن بۆ تێکشکاندنی دوژمن و پاراستنی قه‌واره‌ی نیشتمان. لای ئه‌و، له‌ کاتی جه‌نگدا تەنها یه‌ک ئامانج و ئه‌خلاق هه‌یه‌، ئه‌ویش سه‌رکه‌وتن و ڕزگارکردنی ده‌وڵه‌ته‌ به هه‌ر شێوازێک بێت. کرۆکی په‌یامی ماکیاڤێلی له‌م کتێبه‌دا بریتییه‌ له‌ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ”میلیشیا، هێزی حیزبی و به‌کرێگیراو“. ئه‌و پێمان ده‌ڵێت که هێزی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ ”سوپایه‌کی نیشتمانیی یه‌کگرتوودا“ کورت ده‌بێته‌وه که له‌ هاووڵاتیانی خۆی پێکهاتبێت و له‌پێناو خاک و کەرامەتی خۆیاندا بجەنگن نەک بۆ پارە و بەرژەوەندیی حیزبی.

هەژدەيەمين پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب
🗓️لە بەرواری ۱٠/۲۱ تا ۱٠/۳۱ ی ۲٠۲٦
📍لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر
📍پارکی سامی عەبدوڕەحمان⁩
⏱️لە کاتژمێر ۱٠ ی بەيانی بۆ ۸ی شەو

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٢)سەرکرده‌کان له کۆتاییدا نان دەخۆننوسينی/سايمۆن سنيكوەرگێڕانی/زيلان ئازادسایمۆن سنیک لەم...
07/10/2026

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(٢)
سەرکرده‌کان له کۆتاییدا نان دەخۆن
نوسينی/سايمۆن سنيك
وەرگێڕانی/زيلان ئازاد

سایمۆن سنیک لەم کتێبەیدا، تیۆرییەکی نوێی سەرکردایەتی یان بنەمایەکی سەرەکی ناخاته ڕوو، بەڵکو ئامانجێکی زۆر باڵاتری لە پشت نووسینەکەیەوە هەیە؛ ئەو دەیەوێت جیهان بکاته شوێنێکی باشتر بۆ هەمووان. دیدگای ئەو ساده‌یه: پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ له ژنان و پیاوان که تێبگەن سەرکەوتن یان شکستی ڕێکخراوێک، بەندە به لێهاتوویی و باڵايی له سەرکردایەتیدا، نە‌ک تەنها به لێزانينی بەرێوەبردن.
رێکەوت نییه کە سایمۆن سوپای ئەمریکا، به تایبه‌تیش هێزەکانی مارینز (هێزی دەریایی) وە‌ک نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ ڕوونکردنەوەی گرنگیدانی سەرکرده‌کان به کارمه‌ند و سەرنشینەکانیان. ئەم دامەزراوانه خاوه‌ن کولتوورێکی به هێز و بەهای هاوبەشن، له گرنگیی کاری به کۆمه‌ڵ تێدەگەن، متمانه له نێوان ئەندامەکانیاندا دروست دەکەن، سەرنجیان دەپارێزن و له هەموویان گرنگتر، تێدەگەن کە مروڤەکان و پەیوەندییەکان کلیلن بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکەیان.

هەژدەيەمين پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب
🗓️لە بەرواری ۱٠/۲۱ تا ۱٠/۳۱ ی ۲٠۲٦
📍لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر
📍پارکی سامی عەبدوڕەحمان⁩
⏱️لە کاتژمێر ۱٠ ی بەيانی بۆ ۸ی شەو

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(۱)ئاساییە لەگەڵ هەمووان نەگونجێیتنووسينی/دانسين سنەيڵوەرگێڕانی/هۆگر ياسينئێستا، چیتر هەوڵ...
06/10/2026

بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگای هەولێر(۱)
ئاساییە لەگەڵ هەمووان نەگونجێیت
نووسينی/دانسين سنەيڵ
وەرگێڕانی/هۆگر ياسين

ئێستا، چیتر هەوڵ نادەم "کەسێکی باش" بم یان هەمووان خۆشیان بوێم. لەوەش زیاتر، دەمەوێت تەرکیزی وزەکەم بخەمە سەر بەسەربردنی ژیانێکی شادتر کە تێیدا بە ڕاستی لەنێو جەستەی خۆمدا ئاسوودە بم. دەمەوێت کاتەکەم لە کردنی ئەو کارەدا بەسەر ببەم کە پێم خۆشە، ئەو کەسانە ببینم کە خۆشم دەوێن، دەربارەی ئەو شتانه بنووسم کە حەزم لێیانه، ئەو هونەرە بخولقێنم کە خولیامە. کاتێک کات و وزەم لەو کارانەدا بچووک دەکەمەوە کە "دەبێت" بیانکەم، لەو کەسانەی "ناچارم" بیانبینم, یان ئەو نووسین و هونەرانەی "دەبێت" تەواویان بکەم, هەست دەکەم ژیان واتادارترە.

هەژدەيەمين پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب
🗓️لە بەرواری ۱٠/۲۱ تا ۱٠/۳۱ ی ۲٠۲٦
📍لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر
📍پارکی سامی عەبدوڕەحمان⁩
⏱️لە کاتژمێر ۱٠ ی بەيانی بۆ ۸ی شەو

⁨ ناوەندی بەختياری بە کۆمەڵێك کتێبی نوێ بەشدارەلە هەژدەيەمين پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب🗓️لە بەرواری ۱٠/۲۱ تا ۱٠/...
03/10/2026

⁨ ناوەندی بەختياری بە کۆمەڵێك کتێبی نوێ بەشدارە
لە هەژدەيەمين پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب
🗓️لە بەرواری ۱٠/۲۱ تا ۱٠/۳۱ ی ۲٠۲٦
📍لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر
📍پارکی سامی عەبدوڕەحمان⁩
⏱️لە کاتژمێر ۱٠ ی بەيانی بۆ ۸ی شەو

نێودەوڵەتی_هەولێر

‏THINK LIKE A PSYCHOLOGISTوەك دەروونناسێك بيربکەرەوەناسینی خۆت و هەبوونی هۆشیاری دەربارەی خۆت، ڕێگەت پێدەدات ئەو بڕیارە ...
20/09/2026

‏THINK LIKE A PSYCHOLOGIST
وەك دەروونناسێك بيربکەرەوە

ناسینی خۆت و هەبوونی هۆشیاری دەربارەی خۆت، ڕێگەت پێدەدات ئەو بڕیارە هۆشیارانانە بدەیت کە بۆت گونجاوە. تا زیاتر ئاشنای خۆت بیت، زیاتر دەبینیت کە ناسنامە و ئامانجەکەت بەتەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی خۆتدایە. ئەگەر ئەمە سوودێکی لاوەکی بێت دەربارەی تێگەیشتن لە چۆنیەتی باشتر شیکردنەوەی خەڵک، ئەوا ئەوە سوودێکی زۆر بەهێزە.
جاریکیان ئەلبێرت ئەنيشتاين گوتی «ئەگەر یەک کاتژمێرم بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک هەبێت، ئەوا 55 خولەک بۆ بیرکردنەوە لە کێشەکە و پێنج خولەک بۆ بیرکردنەوە له چارەسەرەکان تەرخان دەکەم».

Address

شەقامی مەولەوی
As Sulaymaniyah
44964

Opening Hours

Monday 09:00 - 18:00
Tuesday 09:00 - 18:00
Wednesday 09:00 - 18:00
Thursday 09:00 - 18:00
Friday 09:00 - 18:00
Saturday 09:00 - 18:00
Sunday 09:00 - 18:00

Telephone

+9647505000122

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bakhtiary Bookshop کتێبخانەی بەختياری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Bakhtiary Bookshop کتێبخانەی بەختياری:

Shortcuts

Share

Category