ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند

ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند ناوەندێکی ڕۆشنبیریی ئەهلییە پێکهاتووە لە کتیبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە

سێ لە کتێبەکانی زنجیرەی سینەماییچاپکراوی ناوەندی ڕەهەندوەرگێڕانی شڤان نەوزادئێستا بەردەستن.. #گەیاندن بۆ هەموو کوردستان ...
18/08/2026

سێ لە کتێبەکانی زنجیرەی سینەمایی
چاپکراوی ناوەندی ڕەهەند
وەرگێڕانی شڤان نەوزاد
ئێستا بەردەستن..
#گەیاندن بۆ هەموو کوردستان هەیە
بۆ داواکردن نامە بۆ پەیج بنێرە
یان پەیوەندی بکە بە ژمارە مۆبایلی 07709309121 .

تیماجبەیان سەلمانئەم ڕۆمانە بە دوو بەرگە، پێداچوونەوەیەکی مێژووییە بە سیاسەت و ئایین لە ناوچەی نێوان هەردوو ڕووبار (میسۆ...
18/08/2026

تیماج
بەیان سەلمان

ئەم ڕۆمانە بە دوو بەرگە، پێداچوونەوەیەکی مێژووییە بە سیاسەت و ئایین لە ناوچەی نێوان هەردوو ڕووبار (میسۆپۆتامیا)، لەگەڵ یەکەم هەنگاوەکانی بڵاوبوونەوەی ئایینی مەسیحی و گەیشتنی بۆ ئەم ناوچانە، لە سەدەی یەکەمی زایینی، هەتا دەگەینەوە بە سەردەمی گەیشتنی ئایینی ئیسلام.
ئەو سیاسەت و ئایینە تێکەڵە بە مێژووی ئەو دەستەنووسانەی لەسەر پێستەی ئاژەڵ داڕێژراون (تیماجەکان)، ئەمەش تێکەڵە بە خۆشەویستی، قوربانیدان و ئاکامی قین و هەڕشە و تێنەگەیشتن ''لەوی تر''... ڕووداوەکانی هەردوو بەرگەکە بە بێ لایەنگرتن خراونەتە بەر دیدی خوێنەران.

#تیماج #ڕۆمان #میسۆپۆتامیا #رەهەند

📍ئێستا لە پێشانگای کتێبی کوردی لە سلێمانی، لە خانەی ناوەندی ڕەهەند بەردەستە.

لەیادتان بێت، سێ لە چالاکترین هاوڕێی پەیج لە ماوەی پێشانگاکەدا دەبنە براوەی کتێبێک. 🎁📖

18/08/2026

بەیانیتان باش ئازیزانی ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند🌿📚

لە ڕەهەند، باوەڕمان وایە هەر کتێبێک دەرگای دونیایەکی نوێیە. بۆیە هەڵبژاردەیەک لە باشترین شاکارە ئەدەبی و فکریی کوردی و جیهانییەکانمان بۆ هەڵبژاردوون.📖💐

ئەگەر نەتانتوانی سەردانی ناوەندەکەمان بکەن، هیچ کێشەیەک نییە؛ کتێبەکانتان بۆ دەگەیەنینە شوێنی مەبەستت. 📦✨

📩 بۆ داواکردنی کتێب، نامەمان بۆ بنێرن یان پەیوەندی بکەن بە: 07709309121

📍 سلێمانی، تەلاری کاسۆ مۆڵ، نهۆمی دووەم، دوکانی ژمارە ٤١ :::

ڕۆمانی ''بانگی ئازادی'' نووسینی میران ئه‌براهام لە جیهانێکدا کە هەمووان خەریکی سڕینەوەی مێژووی یادەوەرییەکانن، ئازایەتی ...
17/08/2026

ڕۆمانی ''بانگی ئازادی''
نووسینی میران ئه‌براهام
لە جیهانێکدا کە هەمووان خەریکی سڕینەوەی مێژووی یادەوەرییەکانن، ئازایەتی ئەوە نییە پەنا بۆ تۆڵە ببەیت، بەڵکوو پێویستە بە مەرەکەب، لە پەراوێزی فەرامۆشیدا، مێژووی بوونی خۆت هەڵبکۆڵیت.
ڕۆمانی "بانگی ئازادی"، گەشتێکە بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕاستییەی کە مێژوو تەنیا موڵکی براوەکان نییە، بەڵکوو هیی ئەوانەیە کە ڕەتی دەکەنەوە بێدەنگ بن. لەنێوان تۆزی قاهیرە و ساردیی جنێڤدا، پرسیارێک دەزرنگێتەوە: ئایا مرۆڤ کەی دەمرێت؟ کاتێک دڵی دەوەستێت، یان کاتێک زمانەکەی لە بیر دەچێتەوە؟

📚 بانگی ئازاد: نوێترین ڕۆمانی میران ئەبراهام
#شانەدەر ‌براهام
📍ئێستا لە پێشانگای کتێبی کوردی لە سلێمانی، لە خانەی ناوەندی ڕەهەند بەردەستە.

لەیادتان بێت، سێ لە چالاکترین هاوڕێی پەیج لە ماوەی پێشانگاکەدا دەبنە براوەی کتێبێک. 🎁📖

17/08/2026

📚 هەردوو كتێبە شیعرەکانی شاعیر: پشتیوان عەلی، لە پێشانگای کتێبی کوردی لە خانەی ڕەهەند بەردەستن. 💚📖

ئەگەر ئارەزووی شیعری نوێ و دەنگی شیعری تازە دەكەیت، سەردانی خانەی ڕەهەند بکە، ئەم دوو دیوانەکە بخوێنەوە. ✨

📍 فاملی مۆڵ ـ سلێمانی
📅 ١٣–٢٢ی ٨ی ٢٠٢٦

ناشوێن، هەوڵێکە بۆ دروستکردنی کونجێکی ئارام کە نە ئاوێنەی ڕاستەقینەی ژیانی خۆرئاوایە و نە ئاوێنەی ڕاستەقینەی ژیانی خۆرهە...
17/08/2026

ناشوێن، هەوڵێکە بۆ دروستکردنی کونجێکی ئارام کە نە ئاوێنەی ڕاستەقینەی ژیانی خۆرئاوایە و نە ئاوێنەی ڕاستەقینەی ژیانی خۆرهەڵاتە. جێگایەکە دەتوانێت شتە دژ بەیەکەکان کۆبکاتەوە و یەکەیەکی تریان لێ دروست بکات.
بەختیار عەلی
کتێبی ناشوێن
چاپکراوی ناوەندی ڕەهەند

📍ئێستا لە پێشانگای کتێبی کوردی لە سلێمانی، لە خانەی ناوەندی ڕەهەند بەردەستە.

لەیادتان بێت، سێ لە چالاکترین هاوڕێی پەیج لە ماوەی پێشانگاکەدا دەبنە براوەی کتێبێک. 🎁📖

نووسەرێک لە خەمی بەکلتوورکردنی خوێندنەوەدایە؛ لە خەمی ئەوەی خوێندنەوە تەنها خوێندنەوەی وشەکان نەبێت، بەڵکو ببێتە شێوازێک...
17/08/2026

نووسەرێک لە خەمی بەکلتوورکردنی خوێندنەوەدایە؛
لە خەمی ئەوەی خوێندنەوە تەنها خوێندنەوەی وشەکان نەبێت، بەڵکو ببێتە شێوازێک بۆ دروستکردنی مرۆڤێکی هۆشیار و داهێنەر.

کتێبەکانی ئارام سدیق تەنها هەوڵێکن بۆ دروستکردنی خوێنەرێکی ڕاستەقینە و داهێنەر و ڕەخنەگر، هاندانی دایباب بۆ دروستکردنی نەوەیەکی خوێنەر، بیرخستنەوەی ئەوەی پەروەردە و سیستەمی پەروەردە چۆن دەتوانێت نەوەیەکی هۆشیار و بیرکەرەوە گەورە بکات کە نەک ڕەخنە بگرێت بەڵکو توانای ڕەتکردنەوەی هەبێت .

ئامانجی تەنیا ئەوە نییە خوێنەری زۆرمان هەبێت؛ بەڵکو ئەوەیە خوێنەرێک پەروەردە بکرێت کە بتوانێت کتێبی باش لە خراپ، نووسەری گەورەکراو لە نووسەرێکی داهێنەر، بیرۆکەی دروست لە بیرۆکەی هەڵە جیا بکاتەوە.

ئارام سدیق لە ڕێگەی کتێبەکانییەوە بانگەوازێک بۆ خوێندنەوە دەکات؛ بانگەوازێک بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەک کە نەک تەنها بخوێنێتەوە، بەڵکو بیر بکاتەوە، هەڵبژێرێت و داهێنان بکات.

📍ئێستا بەشێک لە بەرهەمەکانی ئارام سدیق لە پێشانگای کتێبی کوردی لە سلێمانی، لە خانەی ناوەندی ڕەهەند بەردەستە.

لەیادتان بێت، سێ لە چالاکترین هاوڕێی پەیج لە ماوەی پێشانگاکەدا دەبنە براوەی کتێبێک. 🎁📖

😍 پێنجەم ڕۆژی پێشانگا! 📚پێشوازیی خوێنەرانی خۆشەویست لە  چاپکراوەکانی ناوەندی ڕەهەند. 💚📖تۆش سەردانی پێشانگاکە بکە و سوود ...
17/08/2026

😍 پێنجەم ڕۆژی پێشانگا! 📚

پێشوازیی خوێنەرانی خۆشەویست لە چاپکراوەکانی ناوەندی ڕەهەند. 💚📖

تۆش سەردانی پێشانگاکە بکە و سوود لە ئۆفەر، دیاری، داشکاندنە تایبەتەکان وەربگرە. 🎁📚

📅 ١٣ـ٢٢ی٨ی٢٠٢٦
🕚 ١١ی بەیانی بۆ ١١ی شەو
📍 فاملی مۆڵ ـ سلێمانی

📚 بەشێک لە بەرهەمەکانی ئومێد حەمە عەلی، چاپکراوی ناوەندی ڕەهەند، لە پێشانگای کتێبی کوردی لە خانەی ڕەهەند بەردەستن.📖 سەرد...
17/08/2026

📚 بەشێک لە بەرهەمەکانی ئومێد حەمە عەلی، چاپکراوی ناوەندی ڕەهەند، لە پێشانگای کتێبی کوردی لە خانەی ڕەهەند بەردەستن.

📖 سەردانی پێشانگا بکە و بەرهەم لە بوارە جیاوازەکان بەدەست بهێنە 💚

📍 فاملی مۆڵ ـ سلێمانی
📅 ١٣–٢٢ی ٨ی ٢٠٢٦

17/08/2026

ناساندنی ڕۆمانی شەبەنگی حەللاج. 📘
مەقبوول ئەلعەلەوی. 🖋️
وەرگێڕانی شوانە عەبدوڵڵا📝

Address

سلێمانی/کاسۆ مۆڵ/نهۆمی دووەم/دوکانی ژمارە 41
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 18:00
Tuesday 09:00 - 18:00
Wednesday 09:00 - 18:00
Thursday 09:00 - 18:00
Saturday 09:00 - 18:00
Sunday 09:00 - 18:00

Telephone

07709309121

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند:

Shortcuts

Share

Category