نوسینگەی چەمچەماڵ بۆ فێربونی شۆفێری

نوسینگەی چەمچەماڵ بۆ فێربونی شۆفێری نوسینگەی چەمچەماڵ بۆ فێربونی شۆفێری

06/05/2025
16/04/2024

دیاری کردنی ناوچەی کوێر

پاراستنی ماوەی بەینی خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت ، لە کاتی وەستان لە ترافیک لایت🚗    🚗
02/07/2023

پاراستنی ماوەی بەینی خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت ، لە کاتی وەستان لە ترافیک لایت🚗 🚗

10/03/2023

چۆنێتی یوتێرن کردن

‎پێش سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت پێویستە ئەم بابەتە بخوێنیتەوەhttps://www.sultraffic.com/detail/4294گەر دەتەوێت سەردانی بەڕێ...
04/02/2023

‎پێش سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت پێویستە ئەم بابەتە بخوێنیتەوە

https://www.sultraffic.com/detail/4294

گەر دەتەوێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوە، دەرهێنان یان گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری پێویستە پێشوەختە و رۆژێک پێش سەردانیکردن سەردانی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بکەیت بەمەبەستی وەرگرتنی نۆرە بۆ رۆژی دواتر.

دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دوای ئەوە دێت لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا چەند هاوڵاتییەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانیان کردووە بە بێ ئەوەی کۆدیان وەرگرتبێت لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی.
لێرەوە ئاگاداری هاوڵاتییانی بەڕێز دەکەین ئەگەر کۆدی سەردانیکردن وەرنەگرن لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت کارەکانتان بۆ ڕایی ناکرێت.

لە خوارەوە سەرجەم ئەو زانیارییانەی کەپێشتر بڵاومان کردبۆوە بۆ ئەم مەبەستە بۆتان دادەنێینەوە.

‎بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە پێناو کارئاسانی کردن بۆ هاوڵاتییان بڕیاریدا سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت بکات بە شێوەی نۆرە نووسینی ئۆنلاین لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە.
‎پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لۆدێکی زۆر لە سەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دروست بوو بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەدوای چارەسەرێکی گوونجاودا گەڕان بۆ کارئاسانی کردن بۆ هاوڵاتییان تاکو ئەو هاوڵاتییانەی سەردان دەکەن لەهەمان رۆژدا کارەکانیان بۆ تەواو بکرێت، لەو ڕوانگەیەوە بڕیاردرا کە سیستەمی نۆرەگرتنی ئۆنلاین لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانیەوە بخرێتە کار، پێشتر کار بەم سیستەمە کراوەو سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە ئاسانکاری کردن بۆ هاوڵاتییان.
‎پێش سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو هاوڵاتییەی دەیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربکات یان نوێی بکاتەوە دەبێت چی بکات؟
‎سەرەتا و رۆژێک پێش سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویستە هاوڵاتییەکە سەردانی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بکات بەمەبەستی نۆرە گرتن و دوای وەرگرتنی مامەڵەکەی لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە لە ماڵپەڕەکەدا بۆ رۆژی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکات و کارەکانی لەبەشی مۆڵەت بۆ ڕایی دەکرێت
‎- رۆژانە (٣٥٠) مامەڵە لە ماڵپەڕەکەدا وەردەگیرێت و هەر هاوڵاتییەک فریا نەکەوت کۆدی سەردانیکردنی وەربگرێت بۆ رۆژی دواتر دەتوانێت هەوڵ بداتەوە
‎- هاوڵاتی دەتوانێت مانگێک پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی داواکاری پێشکەش بکات بۆ نوێ کردنەوەی مۆڵەت.
‎- هاوڵاتی لە بەرواری بەسەرچوونی مۆڵەت تا ٣٠ رۆژ دوای بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی هیچ سزایەک نادرێت.
‎- دوای ئەوەی هاوڵاتی لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە، داواکارییەکەی وەرگیرا دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکات، ئەگەر لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی داواکارییەکەی هەڵبوەشێتەوە نابێت سەردان بکات و بۆ رۆژی دواتر دەتوانێت دووبارە هەوڵی وەرگرتنەوەی کۆدی سەردانیکردن بدات.
‎- کاتێک مامەڵەکە وەرگیرا لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە، پێویستە ئەو کۆدەی لە ماڵپەڕەکە وەری دەگرێت پێی بێت.
‎ـ لەکاتژمێر ٠٧:٠٠ی شەو وەرگرتنی کۆد لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی دەست پێدەکات
‎ـ کاتی سەردان کردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویستە لەکاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ تێپەڕ نەکات
-ئەو کۆدەی لە ماڵپەڕەکە وەری دەگریت تەنها بۆ یەک رۆژ بەکاردێت
-ماڵپەڕەکە لە رۆژی شەممە بۆ چوارشەممە کراوە دەبێت بەمەبەستی نۆرە گرتن بێجگە لەو رۆژانەی بۆ رۆژی دواتر پشووە
‎- لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ دەرکردن یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەت پێویستە ئەم پێداویستییانەت پێبێت:
‎کۆدی سەردانیکردنی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی پێبێت
‎پشكنینی پزیشکی
‎كارتی نیشتمانی ئەگەر نەبوو رەگەزنامەی عێراقی‌و پێناسی باری كەسێتی
‎كارتی زانیاری
‎پاسپۆرت – یاخود ناوەكەی لای كەسێكی شارەزای زمانی ئینگلیزی بنوسێت‌و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت
‎ئەو كەسانەی كە بیانین، واتە عێراقی نین، پێویستە پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون بە پەسەند كراوی لە قائیمقامیەتی سلێمانی بهێنن.
‎پێویستە و مەرجە هاوڵاتی لەکاتی سەردانیکردن بەڵگەنامە رەسەنەکان ( ئەسڵییەکان)ی پێبێت.

کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی
www.sultraffic.com
کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ کردنەوەی نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەتی شۆفێری
https://www.sultraffic.com/license
کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ کردنەوەی بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکەت
https://dash.sultraffic.com/check

بۆچی نابێت مۆبایل بەکاربهێنین لەکاتی شۆفێریدا؟ 1. لەبەر ئەوەی یاسا بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغە دەکات لەکاتی شۆفێریکردندا و...
03/02/2023

بۆچی نابێت مۆبایل بەکاربهێنین لەکاتی شۆفێریدا؟


1. لەبەر ئەوەی یاسا بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغە دەکات لەکاتی شۆفێریکردندا وە بڕی سزاکەی (40.000) چل هەزار دینارە.
2. پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەیت کە تۆ سەرنشینی ترت لەگەڵە لەناو ئوتومبیلەکەدا.
3. پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەیت کە سوارڕەوی تر لەسەر شەقامەکە هەیە.
4. جگە لە سوارڕەوەکانی تر پیادەکانیش دەکەونە مەترسییەوە ئەگەر تۆ لەکاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنیت.
5. ئەگەر زۆر پێویست بوو کە مۆبایلەکەت بەکاربهێنیت، پارک کردنی ئوتومبیلەکەت ٢ خولەکی پێویستە، ئەو هەموو مەترسییە بۆ تووشی خۆت بکەیت کە چارەسەرێکی ئاسان تر هەبێت!
6. ئەگەری ڕووداو زۆر زۆرە ئەگەر مۆبایل بەکاربهێنیت.
7. نامەنووسین و شۆفێریکردن بەیەکەوە ئەگەری ڕووداو زۆر زیاتر ئەکات وەک لە شۆفێری لەژێر کاریگەری مەی.
8. کەسانی ڕۆشنبیر و تێگەشتوو لە مەترسی ئەم بابەتە تێدەگەن و هەرگیز مۆبایل بەکارناهێنن لەکاتی شۆفێریدا.

ئامادەکردنی / هێمن سالار

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

هۆکارەکانی هەڵ بوونی گڵۆپی ABS چیە لەسەر داشبۆردی ئۆتۆمبێل؟ #هاوڕێیان لایک و کۆمێنت لەبیر مەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵكی س...
28/07/2021

هۆکارەکانی هەڵ بوونی گڵۆپی ABS چیە لەسەر داشبۆردی ئۆتۆمبێل؟

#هاوڕێیان لایک و کۆمێنت لەبیر مەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵكی سوود لە پۆستەکانمان وەربگرن

1. پیسبوون و تێکچوونی حاسەی ABSی سەر تایەکان
2. پچڕانی وایەری حاسەکانی ABS
3. سووتانی فیوز و کەتاوتی تایبەت بە ABS
4. ژەنگ هەڵهێنان و هەبوونی کێشە لە ئەقڵی ABS
5. سووتانی ماتۆڕی ABS و داخورانی وەلفەکانی ناو ABS بلۆک
6. کەمی ڕۆن ئیستۆپ یاخود هەبوونی بڕێکی زۆر لە هەوا لەناو سیستەمی ئیستۆپ
7. ژەنگ هەڵهێنانی ئەڵقەی ددانداری ABSی سەر تەگەرەکان بەتایبەت لە ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن
8. هەبوونی شۆرت لە تاقم وایەر

نووسینی/ ئەندازیار : هاوکار حمەامین

ئایە گەرم بوونی مەکینە کێشەبۆ (گێر) دروست دەکاتبەلێ جەند هۆکار هەیە کەدەبێتە هۆی دروست بوونی گەرم بونی مەکینە بێ ئەوەی ح...
02/07/2021

ئایە گەرم بوونی مەکینە کێشەبۆ (گێر) دروست دەکات

بەلێ جەند هۆکار هەیە کەدەبێتە هۆی دروست بوونی گەرم بونی مەکینە بێ ئەوەی حەماوە هەل بستێ کە دەبتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ(گێر)

1_گیرانی گزۆز یان بەردی گزۆز
2_بیس بوونی رادێتەر یان گیرانی جەند شیشێکی
3_گۆرینی رادێتەر کە خەزانی دەورانی هایدرولیک بجوکە یان لە هی خۆی نیە
4_تێنەکردنی ئەنتفرێس کەدەبێتە هۆی گەرم بوون
5_پیس بوونی هایدرولیکی گێر
6_گیران یان تێکجونی بەراد

Address

Chamchamal

Telephone

+9647700471857

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسینگەی چەمچەماڵ بۆ فێربونی شۆفێری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to نوسینگەی چەمچەماڵ بۆ فێربونی شۆفێری:

Shortcuts

Share