Ktebxanae Medeya

Ktebxanae Medeya For sale books

وتەیەکی دۆستیۆڤسکیم بیرە، لەسەر زاری میرزادە موشکینەوە، دەڵێ: هەمیشە کتێبی باش لەو ناوەند و کتێب ــ فرۆشانە دەستدەکەوێت ...
12/01/2020

وتەیەکی دۆستیۆڤسکیم بیرە، لەسەر زاری میرزادە موشکینەوە، دەڵێ: هەمیشە کتێبی باش لەو ناوەند و کتێب ــ فرۆشانە دەستدەکەوێت کە ناوبانگێکی وایان نییە و نادیارن.

ھەرمرۆڤێك لەعەقلی خۆیدا چوارچێوەیەکی ھەیە سنور بۆ بیرکردنەوەی دادەنێت،بۆیە ناتوانێت شتێك ببینێ تەنھا ئەوکاتە نەبێت شتەکە...
10/01/2020

ھەرمرۆڤێك لەعەقلی خۆیدا چوارچێوەیەکی ھەیە سنور بۆ بیرکردنەوەی دادەنێت،بۆیە ناتوانێت شتێك ببینێ تەنھا ئەوکاتە نەبێت شتەکە بکەوێتە مەودای ئەو
چوارچێوەیە.

علی وەردی

هاوڕێیان لەئێستادا کتێبی کڵێشا لەناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند و جەمال عیرفان و کافێ 64 لەڕانیە و کتێب خانەی میدیا لەحاجیاوا،ه...
22/12/2019

هاوڕێیان لەئێستادا کتێبی کڵێشا لەناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند و جەمال عیرفان و کافێ 64 لەڕانیە و کتێب خانەی میدیا لەحاجیاوا،هۆلا کافێ لەحاجیاوا،کتێب خانەیتەبایی لەهەولێر ئەتوانن دەست خەن
بەوزوانە لەتەواوی شارەکان بەردەست ئەبێ...

ئەگەر نووسەر بمرێ، دەمرێ، ئەگەر لە نووسین کەوت دەمرێ، ئەگەر خۆی سووک کرد دەمرێ، ئەگەر رای خۆی بفرۆشێ دەمرێ، ئەگەر دووروو...
20/12/2019

ئەگەر نووسەر بمرێ، دەمرێ، ئەگەر لە نووسین کەوت دەمرێ، ئەگەر خۆی سووک کرد دەمرێ، ئەگەر رای خۆی بفرۆشێ دەمرێ، ئەگەر دووروویی کرد دەمرێ،. خۆ ئەگەر لە یەکێ لەمانەدا، جگە لەحاڵەتی یەکەم، نەمرد، دەبێ خوێنەران بیمرێنن.

مەسعوود محەممە

: جاحز :: ده‌ڵێت: كتێب میوانێكه!!!یان ده‌گمه‌ن دێته‌ سه‌ردانت، یان زوو،یاخود ده‌بێته سێبه‌رێك به‌رده‌وام دوات ده‌كه‌وێت ...
24/08/2019

: جاحز :: ده‌ڵێت: كتێب میوانێكه!!!
یان ده‌گمه‌ن دێته‌ سه‌ردانت، یان زوو،
یاخود ده‌بێته سێبه‌رێك به‌رده‌وام دوات ده‌كه‌وێت تاده‌بێته به‌شێك له‌ تۆ...

🌷جەژنتان پیرۆزبێت  ئازیزان 🌷
10/08/2019

🌷جەژنتان پیرۆزبێت ئازیزان 🌷

له‌ کۆتایی ناماکه‌تا له‌نامه‌که‌ی ئه‌م جاره‌تاگیانه‌.. ئه‌ڵێی :من به‌قه‌د چه‌ند خۆشم ئه‌وێیئازیزه‌که‌م وه‌ک چۆن به‌هار ئ...
04/08/2019

له‌ کۆتایی ناماکه‌تا
له‌نامه‌که‌ی ئه‌م جاره‌تا
گیانه‌.. ئه‌ڵێی :
من به‌قه‌د چه‌ند خۆشم ئه‌وێی
ئازیزه‌که‌م وه‌ک چۆن به‌هار
ئاسمانی شینی خۆش ئه‌وێ
یان په‌پوله‌ی هه‌رده‌و نزار
هه‌نگی دڵدار
گوڵی باخی ژینی خۆش ئه‌وێ
شیله‌ی شیرینی خۆش ئه‌وێ، خۆشم ئه‌وێی‌
یان چۆن به‌فری چیای کوێستان
کانی روونی ناو دارستان
تریفه‌ی مانگیان خۆش ئه‌وێ
گزنگی خۆریان خۆشئه‌وێ
خۆشم ئه‌وێی

شێرکۆ بێکه‌س

دوای ماوەیەک، هەواڵی دژ بە یەک سەبارت بە جەنگ دەگەیشتنەوە ئاوایی. لەو دەمەی خودی دەوڵەت دانی بە ئەوەدا دەنا کە یاخیبووەک...
24/07/2019

دوای ماوەیەک، هەواڵی دژ بە یەک سەبارت بە جەنگ دەگەیشتنەوە ئاوایی. لەو دەمەی خودی دەوڵەت دانی بە ئەوەدا دەنا کە یاخیبووەکان لە پێشکەوتندان، فەرماندەی باڵای گوندی ماکۆندۆ بە شێوەیەکی نهێنی ئاگادار کرابووەوە، کە دانوساندنێکی جیددی لەمەڕ ئاشتییەوە بەڕێوەیە. سەرەتای مانگی نیسان، نێردراوێکی تایبەت چووە لای خێرینێلدۆ مارکێزی سەرهەنگ. ئەوەی بۆ پشتڕات کردەوە. کە سەرکردەکانی حیزب پەیوەندییان لەگەڵ سەرکردەی یاخیبووەکان کردووە، ئەوانەی لە ناوەوەی وڵاتن و هێندەشی نەماوە بڕیاری ئاگربەست واژۆ بکرێت و سێ وەزارەت بدرێت بە لیبڕاڵەکان، نماییندەیەک بۆ کەمینەکان لەناو پەرلەمان و لێبووردنی گشتی بۆ گشت ئەو یاخییانەی چەک دادەنێن، بەڕێوەیە.

🌼سەد ساڵ تەنیایی🌼

"گابرێل گارسییا مارکێز"
وەرگێڕ: ئەحمەدی مەلا

"یانی ژیان دەستوورە وەک ئازادی، ئەوانە دەینووسنەوە کە بەشی ئەوانی تر دەخۆن. بیرت نەچێت لە هەر شوێنێکی ئەم سەرزەمینە بژیت...
24/07/2019

"یانی ژیان دەستوورە وەک ئازادی، ئەوانە دەینووسنەوە کە بەشی ئەوانی تر دەخۆن. بیرت نەچێت لە هەر شوێنێکی ئەم سەرزەمینە بژیت، بەشی ئەوە سنوور هەیە تۆ نەتوانی بە کامی دڵ ئازاد بیت، ئەو ئازادییەی لە خەیاڵی مرۆڤەکاندا هەیە لەسەر زەمین بوونی نیە، هەر ئەمەشە وا دەکات مرۆڤ بە شوێن بە هەشتێکدا بگەڕێت. ئەزانی؟ بەهەشت هیچ نییە جگە لە سەرزەمینێکی ئازاد، پێغەمبەرەکان بۆ ئەوە هاتن تا بە نەتەوەکان و مرۆڤەکان بڵێن ئەم سەرزەمینە ئازادی تێدا نییە، ئەوەی ئازادی تێدایە شوێنێکی ترە. ئەم فریوخواردنە بووە خوویەکی مرۆڤ و لە خەیاڵی خۆیدا ئەو ئازادییەی تاشی کە لەم سەر زەمینە نییە.

🌸سەر سنوور🌸

"نەبەز گۆران"

تاڵترین جۆری شەراب چاوەڕوانییە..!بەختیارعەلیدواهەمین هەناری دونیا
24/07/2019

تاڵترین جۆری شەراب چاوەڕوانییە..!

بەختیارعەلی
دواهەمین هەناری دونیا

23/07/2019

ئه‌وه‌ ده‌ردی‌ قووڵی‌ ئینسانه‌ هه‌ر شتێك به‌ خۆشه‌ویستی‌ نایگه‌ینێ‌ ده‌مانه‌وێت به‌ ده‌سه‌ڵات پڕیبكه‌ینه‌وه‌، هه‌ر شتێكیش به‌ ده‌سه‌ڵات نایگه‌ینێ‌ ده‌مانه‌وێت به‌ خۆشه‌ویستی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا بگرین... بۆ سیاسییه‌كان ده‌سه‌ڵات چه‌ند گرنگه‌، خۆشه‌ویستیش هێنده‌ گرنگه‌، شتێكی‌ ئاساییه‌ به‌ چاویلكه‌ ئه‌وروپییه‌كه‌ت مه‌یبینه‌، ده‌مێك ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدا نه‌بێت، ده‌بێت بۆ خۆشه‌ویستی‌ و مه‌حه‌به‌تی‌ خه‌ڵك بگه‌ڕێن، ده‌مێكیش خۆشه‌ویستیی‌ خه‌ڵك به‌ده‌ست ناهێنن، به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ زۆرتر و زۆرتر ئه‌و بۆشاییه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌. خۆشه‌ویستی‌ و ده‌سه‌ڵات له‌ یه‌كدی‌ ناترازێن، هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ن، به‌لام كه‌م جار به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ست كه‌سێك، ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤ هه‌م ده‌سه‌لاتی‌ زۆری‌ هه‌بێت و هه‌م خۆشه‌ویستیی‌ خه‌ڵك شتێكی‌ ده‌گمه‌نه‌، شتێكی‌ ترسناكیشه‌.

ئه‌رشه‌د ساحیب بۆ ده‌ریاس
لە ڕۆمانی «دەریاس و لاشەكان» لاپه‌ڕه‌ 207
"بەختیار عەلی"

Address

Hajiawa

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ktebxanae Medeya posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category