گوڵێکی وەریو ئاوابونی ڕۆژێک ونبونی ئەستێرەیەک زیزبونی مانگ

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • گوڵێکی وەریو ئاوابونی ڕۆژێک ونبونی ئەستێرەیەک زیزبونی مانگ
Call Directions Contact the business

گوڵێکی وەریو ئاوابونی ڕۆژێک ونبونی ئەستێرەیەک زیزبونی مانگ SHETAKAN

چونکە ئەوحاڵی نەبوو حاڵی نەبوو..
31/12/2020

چونکە ئەوحاڵی نەبوو حاڵی نەبوو..

31/12/2020

من ببورە کە ناتوانم چیتر نامەت بۆ نەنێرم خەدیجە، ‎خەدیجە ئەمڕۆ بارانێکی خۆش باری ئەو قسەیەم کەوتەوە یاد کە جارێکیان پێم وتیت ئاواتی منە بۆ یەک جار لە گەڵ تۆ بم و باران ببارێت و تۆ لە تەنیشتم بیت و بە دەستەکانم چەترەکەت بۆ بگرم و پێکەوە بەناو ئەو گەڵا زەردانەی پایز دا ڕێ بكەین کە باران تەڕی کردوون خۆ بیرتە ..؟ بەڵام ئەمڕۆ دیسان باران باریەوە و برینەکانم سەر لە نوێ کولایەوەو تۆ لێرە نەبوویت خەدیجە ... تۆ لێرە نەبوویت بەڵام تۆ وەک ھەمیشە لە دڵم بوویت ... ئەمڕۆ دڵم بۆت تەنگ بوو خەدیجە وەک دڵی پەنابەرێک لە ئاوی ئیجەدا بۆ دایکە پیرەکەی ، وەک دڵی دایکێک کە کوڕەکەی لە بەرەکانی شەڕ بگەڕێتەوە... ‎لە ھەر کوێ ھەیت تۆ باش بە تا من لە دووریشەوە ھەست بە باشیبکەم تەواوی دوعای من ھەر ئەوەیە تۆ ھەمیشە دڵ خۆشبیت لە ھەردوو دوونیا...

06/10/2014
"__"
19/09/2014

"__"

نامه‌ ی باوکێک بۆ کچه‌که‌ی له‌ رۆژی شوو کردنی...بسم اڵه الرحمن الرحيمکچه‌که‌م...ئه‌مرۆ ده‌گوازرێیه‌وه‌ بۆ ده‌ستێکی غه‌ری...
19/04/2014

نامه‌ ی باوکێک بۆ کچه‌که‌ی له‌ رۆژی شوو کردنی...
بسم اڵه الرحمن الرحيم
کچه‌که‌م...ئه‌مرۆ ده‌گوازرێیه‌وه‌ بۆ ده‌ستێکی غه‌ریب....له‌م شه‌وه‌وه‌ ئه‌چیته‌ ژیر سایه‌ی سه‌قفێکی نامۆ له‌ماڵی پیاوێکی نامۆ!!!
له‌م شه‌وه‌وه‌ له‌سه‌ر جێگای خه‌وتنه‌ پاکه‌که‌ت ئه‌وه‌ستم له‌ ماڵه‌که‌م.....که‌ به‌تاڵه‌ له‌ داوی پرچه‌ ره‌شه‌که‌ت فرمێسک له‌ چاوه‌کانم دێته‌ خواره‌وه‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ ژیانم...
ئه‌مرۆ روخساری کچه‌که‌م ون ئه‌بێ له‌ چاوانم ماڵی پیاوێکی غه‌ریبه‌ روناک ئه‌کاته‌وه
ئه‌مرۆ شعورو ئیحساسی که‌سو کاری دایکتم بیر ئه‌که‌ویته‌وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ کچه‌که‌یان دایه‌ ده‌ستم....فرمێسک له‌ چاوه‌کانیان ئه‌باری.....من وام هه‌ست ئه‌کرد که‌ فرمێسکی خۆشیه‌ یه‌ن وه‌کو عاده‌تێک ده‌گرین نه‌م زانیبو تا کو ئه‌مرۆ هه‌مان هه‌ستم هه‌یه‌.......،ئه‌و شته‌ی ئه‌مرۆ من ئازار ئه‌دا هه‌مان ئه‌و شته‌ بو که‌ ئه‌وانی ئازار ئه‌دا،،وه‌ دڵم ئه‌مری له‌و ساته‌ی که‌ تۆ ئه‌ده‌مه‌ ده‌ستی پیاوێکی غه‌ریب وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دایکتیان دایه‌ ده‌ستم...باوه‌رم پێبکه‌ کچه‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی دایکتم هێنا هه‌ستی باوکایه‌تیم هه‌بوایه‌ وه‌ک ئێستا ئه‌وا هه‌موو ته‌مه‌نم له‌ خۆشبه‌ختی دایکتا سه‌رف ئه‌کرد...وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ پێم خۆشه‌ مێرده‌که‌ت ته‌مه‌نی له‌ خۆشبه‌ختی تۆدا سه‌رف بکا...له‌و ده‌قه‌یه‌یا په‌شیمانم له‌ هه‌ر چرکه‌یه که‌ به‌ فیرۆم داوه‌ له‌ خۆشبه‌خت کردنی دایکت..له‌و رۆوه‌ قه‌ره‌بوی رابردو ئه‌که‌مه‌وه‌...،وه‌ڵامی داهاتوش ئه‌ده‌مه‌وه‌....
رۆژێک دێ تۆ دێیته‌ به‌رامبه‌رم و پێم ئه‌ڵێی باوکه‌ مێرده‌که‌م خه‌فه‌ت باری کردوم و ئازارم ئه‌دا.....چی بکه‌م ؟؟؟
ئێستا بهێڵه‌ چه‌ند خالیک بخه‌مه‌ به‌ر چاوه‌ جوانه‌کانت
ئه‌گه‌ر بۆ پیاوه‌که‌ت ئه‌و شتانه‌ بکه‌ی ماڵێکی به‌خته‌وه‌رو دور له‌ ناخۆشیتان ئه‌بێ..
گیانی من پیاو هه‌مو کات شانازی به‌وه‌وه‌ ئه‌کا ژنه‌که‌ی خۆشی ده‌وێ بۆیه‌ هه‌مو کات لای که‌سو کاری خۆشه‌ویستی بۆ ده‌رببره‌ به‌ هه‌ڵسوکه‌وتی جوان...
نوری چاوه‌که‌نم پیاو شانازی به‌وه‌وه‌ ئه‌کا که‌ ئه‌بینی خێزانه‌که‌ی لای که‌سوکاری شه‌رمه‌زاری ناکاو رێزیان لێئه‌گرێ و خۆشی ئه‌وێن،بۆیه‌ خۆشیانت بوێو به‌ باشترین شێوه‌ پێشوازیان لێبکه‌ که‌ سه‌ردانت ده‌که‌ن.
وه‌هه‌روه‌ها کچه‌که‌م.....
ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بوو زیاده‌رۆیی مه‌که‌ له‌ سه‌رف کردن...ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی کرد چاره‌سه‌ری بۆ بکه‌ به‌ ئارام گرتنت..
کچه‌که‌م ....
بۆی ببه‌ به‌ زه‌ویه‌کی گوێرایه‌ڵ بۆت ئه‌بێته‌ ئاسمان...بۆی ببه‌ به‌ بێشکه‌ بۆت ئه‌بێته‌ کۆڵه‌که‌....
گوێ ولوت و چاوی بپاریزه‌....،هیچ له‌تۆ نه‌بیستی جگه‌ له‌ باشه‌ وه‌ هیچ بۆنێکت لێنه‌کا ته‌نها بۆنی خۆش نه‌بێ وه‌ ته‌نها جوانیت لێوه‌ ببینێ...

بێش مردنم ئه‌تگریاندم ، یاریت کرد به‌ هه‌سته‌کانمئێستاکه‌ش مه‌یه‌ سه‌ر گۆڕم ، هاوار بکه‌یت په‌شیمانمئێستا سه‌ره‌ی تۆیه‌ ...
29/03/2014

بێش مردنم ئه‌تگریاندم ، یاریت کرد به‌ هه‌سته‌کانم
ئێستاکه‌ش مه‌یه‌ سه‌ر گۆڕم ، هاوار بکه‌یت په‌شیمانم
ئێستا سه‌ره‌ی تۆیه‌ بگریت ، بیچێژیت ئازاره‌کانم
به‌ هۆی خیانه‌تی تۆوه‌ بوو من روحم ده‌رچوو له‌ گیانم
تازه‌ منت له‌ ده‌ست چووه‌ گریانت نامهێنێته‌وه‌
سه‌د هێنده‌ی تر په‌شیمان بیت مه‌حاڵه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌

کەس دوو جار لەدایک نابێت, کەس نیە دوو جار بمرێتھەموو شتە مەزنەکان یەک جار ڕوو ئەدەنبۆیە منیش ترسم ھەیە جارێکی تر تۆم خۆش...
29/03/2014

کەس دوو جار لەدایک نابێت, کەس نیە دوو جار بمرێت
ھەموو شتە مەزنەکان یەک جار ڕوو ئەدەن
بۆیە منیش ترسم ھەیە جارێکی تر تۆم خۆشبوێ..

29/03/2014

ڕۆیشتی ؟
به‌ڵام من دڵگران نیم هیواخوازم له‌ من باشتر بدۆزییه‌وه‌ به‌ڵام گه‌ر نه‌تدۆزییه‌وه‌ مه‌گه‌رێوه‌ ، چونكه‌ من له‌ تۆ باشتر ده‌دۆزمه‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌ی ڕۆیشتنی لێ ونكرابێت

Address

Marzabot
Halabja
1701692

Telephone

123445456667

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گوڵێکی وەریو ئاوابونی ڕۆژێک ونبونی ئەستێرەیەک زیزبونی مانگ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to گوڵێکی وەریو ئاوابونی ڕۆژێک ونبونی ئەستێرەیەک زیزبونی مانگ:

Shortcuts

Share

Category