پڕۆفیسۆر دکتۆرە بوشرا خۆشناو

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • پڕۆفیسۆر دکتۆرە بوشرا خۆشناو

پڕۆفیسۆر دکتۆرە بوشرا خۆشناو Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from پڕۆفیسۆر دکتۆرە بوشرا خۆشناو, Book shop, Irbil.

10/07/2026

ئازارەکان هەرچەندە زۆربن دواجار کۆتایی پێدێت
( کچێکی گەنج و دەیان هیوا و ئومێد دواجار کەوتەوە سەر پێیەکانی)
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن . . .

ماذا لوماذا لو تعاملنا مع كل مشاكل العراق بنفس الروح والجدية التي تعاملنا بها نحن ( الكرد ) في البحث عن الطفلة (رقية) رح...
19/06/2026

ماذا لو
ماذا لو تعاملنا مع كل مشاكل العراق بنفس الروح والجدية التي تعاملنا بها نحن ( الكرد ) في البحث عن الطفلة (رقية) رحمها الله

عێراق لە لەبەردەم قەیرانێکی مەترسیداری ژینگەیی، ئێستا هەنگاو بنێین یان چاوەڕێی قەیرانێکی قووڵتر بکەین ؟   (هەرێمی کوردست...
03/05/2026

عێراق لە لەبەردەم قەیرانێکی مەترسیداری ژینگەیی، ئێستا هەنگاو بنێین یان چاوەڕێی قەیرانێکی قووڵتر بکەین ؟
(هەرێمی کوردستان وەک نمونەی چارەسەری
قەیرانی ژینگەیی لەناوچەکە)

نووسینی: پرۆفیسۆر د. بوشرا کریم خۆشناو

قەیرانی ژینگە لە عێراق ئێستا تەنها بابەتێکی خزمەتگوزاری یان کێشەیەکی لاوەکی نییە، بەڵکوو بووەتە یەکێک لە گەورەترین هەڕەشە ستراتیژییەکان کە ئاسایشی تەندروستی و خۆراک و ئابووریی وڵات دەخاتە مەترسییەوە.

عێراق ئێستا لە قۆناغێکی هەستیار و مەترسیدایە، کە تێیدا کێشە سروشتییەکان و لاوازی بەڕێوەبردن تێکەڵ بوون و دۆخێکی ئاڵۆزی دروست کردووە کە دەتوانێت کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر نەوەکانی داهاتوو جێبهێڵێت

قەیرانێک کە بە خێرایی گەشە دەکات
وەک دیاردە جیهانییەکان
( Climate Change و Global Warming )
ئەمە تەنها بابەتی زانستی نین، بەڵکوو بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی عێراق

نائاسایی بوونی بارانبارین تا بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، کەمبوونی سەرچاوەکانی ئاو تا خێرابوونی بە بیابانبوون، هەموویان نیشانەی ئەوەیە کە ژینگەی عێراق دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدار کە پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرا هەیە.

کاریگەرییەکان تەنها ژینگە نییە
کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە سنووری ژینگە تێدەپەڕن و دەگەنە:

- دابەزینی بەرهەمی کشتوکاڵی و مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک

- زیادبوونی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بە پیسبوون

-فشاری زیاتری ئابووری

- دابەزینی کوالێتی ژیان لە شارەکان
ئەمە قەیرانێکی گشتییە کە کاریگەری لەسەر
هەر ماڵێک هەیە.

“ بەڕێوەبردنی لاواز… هۆکاری قووڵتر بوونی
کێشە”

لەگەڵ مەترسییەکانی سروشت، لاوازی لە سیستەمی بەڕێوەبردن کاریگەرییەکان دووبارە زیاد دەکات بە تایبەتی لە:

- بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو

- کۆنترۆڵی پیسبوونی پیشەسازی

- سیستەمی پاشماوە

ئینجا کێشەکە لە قەیرانی سروشتی دەگۆڕێت بۆ قەیرانی بەڕێوەبردن.

پاشماوە… مەترسییەکی ڕۆژانە

یەکێک لە دیاردە ئاشکرا و مەترسیدارەکان، کێشەی پاشماوەیە، بە تایبەتی لە شوێنە گەشتییەکان.

پاشماوەی بەجێهێڵدراو دوای سەیران تەنها ڕەفتارێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکوو نیشانەی کەمبوونی هۆشیاری و لاوازی خزمەتگوزارییەکانە.

ئەم دۆخە دەبێتە هۆی:

- پیسبوونی خاک و ئاو

- زیان بە ڕووپۆشی سەوز

- زیادبوونی مەترسییە تەندروستییەکان

ئایا چارەسەر هەیە؟

“ بەڵێ چارەسەر هەیە بەڵام پێویستی بە بڕیارە’

رەوڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە پێویستی بە هەنگاوی ڕاستەوخۆی حکومەت هەیە وەک:

- دانانی ستراتیژییەکی نەتەوەیی بۆ ئاو

- نوێکردنەوە و بەهێزکردنی یاساکانی ژینگە

- سنووردارکردنی پیسبوونی پیشەسازی

- پشتگیری لە وزەی پاک

- دامەزراندنی سیستەمێکی نوێی پاشماوە

- لە هەمان کاتدا، ڕۆڵی هاوڵاتی و میدیا گرنگە بۆ گۆڕینی ڕەفتار و بەرزکردنەوەی هۆشیاری.

زانست چارەسەر پێشکەش دەکات… ئایا
بەکاری دەهێنین؟

ئەمڕۆ زانست ڕێگا نوێکان پێشکەش دەکات، وەک Bioremediation، کە بە بەکارهێنانی میکرۆئۆرگانیزمەکان دەکرێت:

- ئاو و خاک پاک بکرێنەوە

- ماددە پیسکەرەکان بشکنرێن

- ژینگە بپارێزرێت بە شێوەی سروشتی

ئەم ڕێگایانە لە جیهاندا جێبەجێ کراون و
دەتوانرێت لە عێراقیش بەکاربهێنرێن.

( هەرێمی کوردستان وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو)

هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگەکەی چی بوون :

- دروستکردنی بەنداو و پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان

- دابینکردنی کارەبای بەردەوام و
کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆلیدەکان، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پاکی هەوا دروست کردووە.

- پشتێنەی سەوزایی

ئەم نموونەیە دەریدەخات کە کاتێک پلاندانان و ئیرادە هەبێت، گۆڕانکاری دەکرێت.

بڕیار ئێستا دەدرێت… نەک سبەی
عێراق لە بەردەم هەڵبژاردنێکی ڕووندايە:
یان هەنگاوی خێرا بگرێت بۆ چارەسەری قەیرانەکە،
یان بچێتە ڕێگەیەک کە دەگاتە قەیرانێکی قووڵتر و گرانتر.
ئەمە تەنها کێشەی ژینگە نییە…
بەڵکوو کێشەی بوون و ئاسایش و داهاتووە.

30/04/2026

ژینگە ماڵی هەمووانە ئەرکە لەسەرمان پارێزگاری لەم ژینگەیە بکەین

هەبوونی (ئینتیما) بۆ نیشتیمان تا چەند گرنگە؟نووسینی : پرۆفیسۆر د. بوشرا کریم خۆشناو لە ناوکوردان و کوردستان، ئینتیمای نە...
15/04/2026

هەبوونی (ئینتیما) بۆ نیشتیمان تا چەند گرنگە؟
نووسینی : پرۆفیسۆر د. بوشرا کریم خۆشناو

لە ناوکوردان و کوردستان، ئینتیمای نەتەوەیی ناتوانرێت وەک دروشمێکی سادە یان هەستێکی کاتی سەیربکرێت. ئەمە چەمکێکە کە لە ناو مێژوویەکی قورس و پڕ لە قوربانی دروست بووە، و لە هەمان کاتدا، لە ژێر فشاری گیان فیدایی و ئابڵوقەی ئابووری فشارە دەروونیەکان کە لە ئێستادا تاقی دەکرێتەوەلەلایەن ناحەزانی کورد. بۆیە ئینتیمای نیشتیمانی لێرەدا تەنها هەست نییە، بەڵکو هۆشیاری و هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەیە.
ئینتیمای نەتەوەیی پەیوەندییەکی دوو-لایەنەیە نێوان هاوڵاتی و نیشتیمان. ئەم پەیوەندییە بە دادپەروەری، هەلی یەکسان، و هەست بە کرامەتی مرۆڤ پێوەندیدارە. کاتێک ئەم بنەمایانە لاواز دەبن، هاوبەشبوونەکە نەدەکوژێت، بەڵکو دەگۆڕێت بۆ پرسیارێکی قورس و بێ‌وەڵام.. چۆن دەتوانین بەردەوام بین لە ئینتیما بۆ نیشتیمانێک کە لە ئاستی پێویست نەبێت بۆ خزمەتکردنت؟

لە کوردستان ، ئینتیمای ڕاستەقینە لە دووبارەکردنەوەی وتەکاندا نییە، بەڵکو لە بوێری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییەکاندا دەردەکەوێت. خۆشەویستی نیشتیمان واتە ڕەتکردنەوەی هەڵە، نەشاردنەوەی گەندەڵی، و داواکاری بۆ باشترکردن. ئەو کەسەی بەڕاستی نیشتیمانی خۆش دەوێت هەرگیز بە خراپی ڕازی نابێت.

بەراوردێک لە نێوان وڵاتانی دراوسێ
نزیکترین نمونەی ئەم ئینتیما و خۆشەویستیەی هاووڵاتی بۆ وڵاتەکەیان وڵاتی تورکیایە، ئینتیمای نەتەوەیی بە شێوەیەکی ڕوون لە هەڵسوکەوتی ڕۆژانەدا دەردەکەوێت؛ لە پابەندبوون بە یاسا، ڕێزگرتن لە دامەزراوەکان، و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان. ئەمە تەنها هەست نییە، بەڵکو سیستەمێکی کارایە کە لە ڕێگەی دامەزراوەکانەوە پەروەردە کراوە.
لە بەرامبەر ئەوە، لە کوردستانی عێراق، خۆشەویستی نیشتیمان لە دڵی خەڵکدا زۆر قووڵە، بەڵام هێشتا بە تەواوی نەگۆڕاوە بۆ هەڵسوکەوتێکی گشتی و ڕێکخراو. ئەمە نە بەهۆی کەمبوونی خۆشەویستییە، بەڵکو بەهۆی کەمبوونی متمانە، قەیرانە ئابوورییەکان، و دابەشبوونی ناوخۆییەکانە.
جیاوازییەکانەوەیە، لە کاتێکدا لە تورکیا ئینتیما بووە بە کەلتوورێکی ڕۆژانە، لە کوردستان هێشتا لە نێوان هەست و کرداردا دوورییەک هەیە. ئەمەش پێویستی بە کارکردنی قووڵ و درێژخایەن هەیە.
کۆمەڵگای ئێمە بە قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان تێپەڕیوە کە کاریگەرییان هەبووە لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان. بەتایبەتی گەنجان، کە لە نێوان هیوای داهاتوو و ترسی نەبوونی هەلدا ژیان دەکەن. لەم دۆخەدا ( ئینتیما )دەبێتە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی ئەم هەستە نە بە قەیران و نە کوشتن و لەناچوون کۆتایی نایەت، چونکە ئامانجی سەرەکی دوژمنی گەلان لە هەر وڵاتێک لێدانە لە هەستی خەڵک و ساردکردنەوەی هاوڵاتیە لە هەستی خۆشەویستی نیشتیمان بەم کردارە دوژمن زۆر بە ئاسانی دەست داخڵی خاک و دامەزراوەکانی وڵات دەبێت
دوژمنان لە رێگەی نەهێشتنی ئینتیما جاسوس یاخود خەڵکی خیانەتکار بە وڵات درەست دەکات وا دەکات مرۆڤ رقی لە خاک و خەڵک بێت و هەموو شتێک بفرۆشیت بە دوژمن لە پێناو بەدەستهێنانی قازانجێکی کەم


ئایا ئینتیما واتە بێ دەنگی بەرامبەر هەموو شتێک؟

ئینتیمای نەتەوەیی واتە بێدەنگی نییە. واتە ڕەخنەی بنیاتنەر، واتە داواکاری بۆ دادپەروەری، واتە بەشداری لە دروستکردنی کۆمەڵگا. وە ئەو کۆمەڵگایەی پرسیار ناکات هەرگیز پێش ناکەوێت.
کوردستانی عێراق هەموو تواناکانی گۆڕانکاری تێدایە: مێژوو، مرۆڤ، و ئیرادە. بەڵام پێویستی بە ئەوەیە ئەم توانایانە بگۆڕدرێن بۆ کردار. چونکە هاوبەشبوون بە قسە ناپێورێت، بە کردار دەپێورێت.

لە کۆتایدا :
لە کۆتاییدا، خۆشەویستی نەتەوەیی هەڵوێستێکە کە سازشی لەسەر ناکرێت

خۆشەویستی نیشتیمان ( ئینتیما) دەبێت هاوڵاتی چاوکراوەتر بکات و خیانەت و گەندەڵی و هەڵە و کەم و کوڕی لە وڵاتدا قبوڵ نەکات و بەرپەرچی هەر خراپەکاریەک بداتەوە کە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە کۆمەڵگا، ئینتیما وا لە مرۆڤ دەکات هەر شەقام و کۆڵانێکی ئەم کوردستانە بە ماڵی خۆی بزانێت، ژینگەی وڵاتەکەی کاری لە پێشینەی بێت، رەخنە و پیشنیار و سەرنجی بونیاتنەرانەی بۆ بەرپرسانی وڵاتەکەی بخاتەروو کە دواجار کۆی کۆمەڵگا سوودمەندبن، لە کۆتایی دا خۆشویستی نیشتیمان هەم هەستە هەم کردارە پێویستە لە ئێستای کوردستان گرنگترین شتێک کە بیکەین هەستی نەتەوەیی بکەین بە کردار پیشانی هەموو دونیا بدەین بستێک خاکی وەتەن نادەین بە قەسری قەیسەری هەر

وەک شاعیر دەڵێ …

تا دێ خاکی خۆم خۆشتر دەوێت
چونکە وڵات لە دڵمایە
وەک دایک لە دڵمایە
ئەگەر بەردێک لەو بنارە دابتاشرێت
ئازارێکە و لە بن نایە

ماددەی هۆشبەر و کاریگەری نەرێنی لەسەر جیناتی مرۆڤنووسینی : پرۆفیسۆر د. بوشرا کریم خۆشناو پسپۆڕی ئەندازیاری جینات و جینۆس...
24/12/2025

ماددەی هۆشبەر و کاریگەری نەرێنی لەسەر جیناتی مرۆڤ

نووسینی :
پرۆفیسۆر د. بوشرا کریم خۆشناو
پسپۆڕی ئەندازیاری جینات و جینۆساید

ماددە هۆشبەرەکان تەنها کێشەی ئەخلاقیی و تاوانێک نییە تاکو بە سزا و زیندان چارەسەر بکرێت، ئەم کێشەیە بووەتە قەیرانی تەندروستی، کۆمەڵایەتی، شەڕ و ئەنجامدانی تاوان، فشارە دەروونیەکان ، بێکاری دواتر لە ئەنجامدا دروستبوونی تاکێکی موشەخۆر بێ بەرهەم.

کەسێک کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە لەڕووی زانستی جینات چی بەسەر دێت ؟

لێرەدا زانست بەتایبەتی (زانستی جینات) Epigenetics دەتوانێت ڕوونکردنەوەیەکی قوڵ بۆ ئەم دیاردەیە بدات، ئەم فشارە لە ئاستی هەست و هۆش دا نامینێت بەڵکو دەبێتە هۆکاری گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنی جینات لە مێشکدا بە تایبەتی لەو جینانە کە پەیوەندیان بە فشاری دەروونی هەیە بریتییە لە میزاج و سیستەمی خۆشبەخشی. ئەو گۆڕانکاریە پێی دەگوترێت Epigenetics واتا DNA ناگۆڕێت بەڵکو ئیشی جینات دەگۆڕێت. کاتێک کۆمەڵگاکان پڕ لە فشار دەبن، تەنها کێشەکە قورس ناکەن، بەڵکو مێشک بە شێوەیەکی بایۆلۆجی دووبارە ڕێکخستنەوە دەکەن .
بە گشتی، ماددە هۆشبەرەکان دەتوانن چالاکیان هەبێت لەسەر جینەکان، بەڵام هەمان کاریگەری نییە بۆ هەموو کەسێک، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک:
جیاوازی ماددەکان، ماوەی وەرگرتنی ماددە هۆشبەرەکان، تەمەنی کەسەکە. هەر کەسێک ماددە هۆشبەرەکان بەکاربهێنێت نیشانەیەکی بایۆلۆجی لە مێشکدا جێ دەهێڵێت، بەڵام ئەم نیشانەیە بۆ هەموو کەسێک یەکسان نییە.
ئاڵودەبوون تەنها بە سزا و زیندان چارەسەر نابێت چونکە ڕاستیەکی گرینگی زانستی پشتگوێ دەخات، گۆڕانکاری Epigenetic بە سزا نامرێت، یاسا تەنها چارەسەر نییە ئەگەر چارەسەری تەندروستی یان دەروونی ڵەگەڵ نەبێت، ماددە هۆشبەرەکان دەتوانن نیشانەیەکی بایۆلۆجی درێژخایەن جێبهێڵن لەسەر داهاتوویان، لەدەستدانی گەنج زیانێکی تاکەکەسی نییە بەڵکو زیانێکی کۆمەڵایەتیە، لێرەدا دەتوانین بڵێین ناساندنی ئاڵوودەبوون وەک نەخۆشیەک دەبێت چارەسەربکرێت و وەبەرهێنان بکرێت لە تەندروستی دەروونی و خۆ پاراستن، لە ئەنجامدا دەڵێین ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان تەنها کێشەیەکی ئەخلاقی نین بەڵکو ئاوێنەی فشاری کۆمەڵایەتین کە هەتا ئاستی جینات کاریگەری دروستدەکەن لەسەر تەندروستی و جەستەی مرۆڤ

ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمبەر ڕێگریکردن و کەمکردنەوەی بەکارهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر

ماددە هۆشبەرەکان یەکێکن لەو مەترسیانەی کۆمەڵایەتی و تەندروستییە گەورانەی کە کاریگەریی خراپیان هەیە لەسەر تاک و کۆمەڵگا. لەم ڕوانگەیەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێگریکردن و کەمکردنەوەی بەکارهێنان و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، بە تایبەتی لە ڕێگەی سیاسەت، یاسا و کارەکردنە هاوبەشەکان.

یەکەم: لە بواری یاسا و یاساسازی، حکومەت دەبێت یاسا و ڕێساکانی توند و ڕوون دابنێت بۆ ڕێگریکردن لە هێنان، فرۆشتن و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، و سزادانانی گونجاو بۆ ئەوانەی یاسا دەشکێنن. ئەمەش دەبێت بە شێوەیەکی یەکسان جێبەجێ بکرێت بۆ هەموو کەسێک، بێ جیاوازی.

دووەم: لە بواری ئەمنی و هێزەکاندا، ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس زۆر گرنگە لە بەدواداچوون و تێکشکاندنی تۆڕەکانی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان. هاوبەشکاری نێوان دەزگاکانی ئەمنی، هاتنە ناوەوەی ماددەی هۆشبەر لە سنوورەکان هەر بۆیە دەبێت بەهێز بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی ئەم ماددانە.

سێیەم: لە بواری پەروەردە و هۆشیاری کۆمەڵایەتی، حکومەت دەتوانێت لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەردە، تەندروستی و کۆمەڵایەتی، پڕۆگرامە فێرکاری و هۆشیاریکردنەوە لە قوتابخانە، زانکۆ و میدیا جێبەجێ بکات بۆ ناساندنی زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە خراپەکانیان.

چوارەم: لە بواری چارەسەری و پاڵپشتی تەندروستی، پێویستە ناوەندی چارەسەری و ڕێکخستنی بەکارهێنەران دروست بکرێت و پاڵپشتی دارایی و پزیشکییان بکرێت، بۆ ئەوەی ئەوانەی تووشی هۆشبەری بوون بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی و بەرهەمدار.

پێنجەم: هاوبەشکاری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، گرنگە حکومەت هاوبەشکاری بکات لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتە ناوخۆییەکان بۆ گۆڕینی زانیاری، فێرکاری و ڕێگریکردن لە بازرگانی سنووری ماددە هۆشبەرەکان.

لە کۆتاییدا، سەرکەوتنی سیاسەتی ڕێگریکردن لە ماددە هۆشبەرەکان پێویستی بە پلانی هاوبەش هەیە کە یاسا، ئەمنی، پەروەردە و تەندروستی لەگەڵ یەکتریدا کار بکەن. ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بوارەدا دەبێت بەردەوام و بەهێز بێت بۆ پاراستنی گەنجان و داهاتووی کۆمەڵگا

گرنگی ریساکلینی ئاو نووسینی : پرۆفیسۆر د. بوشرا کریم خۆشناو خاوێنکردنەوەی ئاوی پیس دووبارە بەکارهێنانەوەی پێدەگوترێت  (R...
13/12/2025

گرنگی ریساکلینی ئاو
نووسینی : پرۆفیسۆر د. بوشرا کریم خۆشناو

خاوێنکردنەوەی ئاوی پیس دووبارە بەکارهێنانەوەی پێدەگوترێت (Recycling )

گرنگی ئەم پرۆسەیە چییە ؟

پاراستنی ئاوی پاک ، پاراستنی ژینگە ، پارێزگاریکردن لە ڕووبار و ئاوی ژێر زەمین ، گرنگە بۆ ئاودانی سەوزایی

هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان چی بوون ؟

گرنگیدان بە ئاسایشی ئاو یەکێک بووە لە کارە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین بەنداو و پۆندی نوێ و پرۆژەی ئاوی پاك دروست کراون
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو، 9 بەنداوی دروستکردووە بە گشتی توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە. هەروەها 23 پۆند دروست کراون و 58 پۆندی دیکەش لە جێبەجێکردندان

هاوكات چەندین پرۆژەی گرنگ بۆ دابینکردنی ئاوی پاک جێبەجێ دەکرێن، ئەو پڕۆژانەش بۆ دەیان ساڵ کێشەی ئاو لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بنبڕ دەکەن، كە گرنگترینیان پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێرە.
جگە لەوەی پۆند و بەنداوەکان ئاو گل دەدەنەوە و بۆ پاراوكردنەوەی ئاوی ژێرزەوی سوودیان دەبێ، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاودێری و گەشتیاری و چەندین بواری تر سوود بە كوردستان دەگەیەنن

ریساکلینی ئاو
هەر لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی گرنگترین پڕۆژە داندرا ئەویش ( ریساکلینی ئاو ) بوو کە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ دابین کردن و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئاوی پاک، پرۆژەکە بە تەواوبوونی لە رۆژێکدا 52هەزار مەتر سێجا ئاو ریساکلین دەکات

بەڵام ئەو پڕۆژەیە کە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت بۆ خواردنەوە دەست نادات.
هەندێک وڵات پرۆسەی پێشکەوتوو بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی ئاوی پیس بەکاربێت بۆ خواردنەوە، وەک ئەمریکا، ئیمارات، ئوسترالیا.......... .. هتد.. یەکەم هەنگاو لەم پرۆسەیە، ئاوە پیسەکە کۆدەکرێتەوە, دواتر خاوێنکردنەوەی سەرەتایی" فیزیکی"(physical treatment) بۆ ئەنجام دەدرێت
ئەوەش لابردنی بەشە گەورەکان و خۆڵ دەگرێتەوە، قۆناغی دوای ئەمە لە هەمووان گرینگترە ئەویش خاوێنکردنەوەی بایۆلۆجی( biological treatment) ئەنجام دەدرێت، لێرەوە بەشە گرینگەکە دەست پێ دەکات ئەویش بەکارهێنانی بەکتریا(bacteria) بۆ شیکردنەوەو لابردنی ئەم پیسەی ناو ئاوەکە، شێوازی شیکردنەوەی بەکتریا زۆر ڕێگا لەخۆ دەگرێت، بەڵام ئەوەی بۆ وڵاتی ئێمە گونجاوە پێدەگوترێت (oxidation pond)

ئاوی پیس کۆدەکرێتەوە لەناو پۆند بە تیشکی خۆر ئاوەکە گەرم دەکرێت، ئینجا قەوزە ( algae ) لەناو ئاوەکە گەشە دەکات دواتر بەکتریایەک (bacteria) هەڵدەبژێرین جینی(gene) خاوێنکردنەوەی تێدا بێت .

سوودەکانی بەکارهێنانی ئەم رێگایە چییە ؟
تێچووەکەی کەمە ، کارپێکردنی ئاسانە، رێگایەکی سروشتیە ، بۆ دەوڵەتە گەرمەکان سوودی هەیە و ماددەی کیمیایی بەکار ناهێندرێت

دەتوانین بەكتريای (دەستکرد) دروست بکەین بە ڕێگای ئەندازیاری جینات(gene engineering) چەند توانایەکی هەبێت بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو ، بە گشتی بەکتریا کۆمەڵێک جینی ( gene ) تێدایە ، هەر یەک لەو جینانە ئینزیمێک دروست دەکات بۆ کارێکی تایبەت ئینجا ئەو جینانە دەست نیشان دەکرێت کە بەکاردێت بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو
، لێرە دەتوانین بە ڕێگای ئەندازیاری جینات چەند جینەک هەڵبژێرین لەناو چەند بەکتریایەک کە بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێن ،ئەو جینانە بە مەقەستی جینات( restriction enzyme) دەبڕێن دوای بڕینی جین بە ڕێی لکاندنی جینات ( ligase )لێک دەدرێنەوە لەناو یەک بەکتریادا دادەندرێت، هەر یەک لەو جینانە ڕۆڵی تایبەتی خۆی هەیە بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو، ئەم بەکتریایە پێی دەگوترێت بەکتریای زەبەلاح

ئەگەر بمانەوێت ئاوەکە بەکار بێت بۆ خواردنەوە چەند هەنگاوی پێشکەوتووی پێویستە تا بەکار بێت بۆ ئەو رێگایەی باسمان کرد دەکرێت سوودی لێ ببیندرێت بۆ بەرهەمهێنانی ( ئاوی پاک) بە شێوەکی گشتی بەم رێگایە دەوترێت ریساکلین واتە دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو بەشێوەیەکی تەندروست و گۆڕینی ( ئاوی پیس بۆ ئاوی پاک) .

زۆر ئەو پرسیارە دەکرێت  پەیوەندی جینات چییە بە ئەنفال و جینۆساید؟هەر کەس لە ئێمە DNAی تایبەتی خۆی هەیە، وەک پەنجەمۆری دە...
01/12/2025

زۆر ئەو پرسیارە دەکرێت
پەیوەندی جینات چییە بە ئەنفال و جینۆساید؟
هەر کەس لە ئێمە DNAی تایبەتی خۆی هەیە، وەک پەنجەمۆری دەستەکان بەڕێی ئەو DNAەیە مردووەکان دەناسرێنەوە، کاتێک کە بەراورد دەکرێت لەگەڵ (DNA)ی خێزانەکەی، لە جینۆمی مرۆڤ(DNA) نزیکەی 3 ملیار پیت هەیە، خۆشمان دەزانین 99.9% مرۆڤەکان یەکسانن، 0.1% مرۆڤەکان جیاوازن، ڕەنگە بڵێی ئەو ڕێژە جیاوازیە زۆر کەمە بۆ ناسینەوەی مرۆڤ بەڵام ئەو ڕێژە کەمە (0.1%) دەکاتە ( 3 ملیۆن ) پیت کە بەکاردێت بۆ ناسینەوەی مرۆڤەکان

18/11/2025

✌️پیرۆزە سەرکەوتنی دەنگی ملیۆنی پارتیمان

سوپاس بۆ ئەو ئەزیزانەی دەنگیان بە من و پارتیمان دا
پرۆفیسۆر د. بوشرا کریم خۆشناو

بەدەستهێنانی یەک ملیۆن دەنگ لەخۆم و جەنابی سەرۆک بارزانی پیرۆز دەکەم  ئەم سەرکەوتنە مەزنەی پارتیمان هەموومانی دڵخۆش کرد ...
13/11/2025

بەدەستهێنانی یەک ملیۆن دەنگ لەخۆم و جەنابی سەرۆک بارزانی پیرۆز دەکەم

ئەم سەرکەوتنە مەزنەی پارتیمان هەموومانی دڵخۆش کرد
بەهیوام ئەم سەرکەوتنە ببێتە مایەیی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان
من هەرچەندە دەنگی پێویستم بەدەست نەهێنە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵام سەرکەوتنی پارتی و هەڤاڵانم سەرکەوتنی منە هەزار جار پیرۆزبێت لێمان ئەم سەرکەوتنە مەزنە،
ژیان هەردەم پڕە لە خاڵی جیاواز، هەر خاڵێک چیرۆکێکە بۆ خۆی، لە ژیانی مندا کاندیدکردنم بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمانی عیراق خۆی لە خۆیدا وەچەرخانێک بوو لە ژیانم، گەر من دەریش نەچووم بەڵام ئەم تاقیکردنەوەی ژیان دەیەها وانەی فێرکردم ، هەزارەها خەڵکی ئەمکداری پێناساندم.
دەمەوێت لە کۆتایی ئەم پرۆسەیە سوپاسێکی بێ پایەنم بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی دووبارە بکەمەوە کە متمانەی بە لێهاتووی من بوو و منی کاندیدکرد، سوپاسم بۆ هەردوو جێگرانی سەرۆک کە هەردەم
پاڵپشتی بێ سنووری کاندیدەکان بوون، سوپاس بۆ گشت ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیەوە تا بچووکترین ئەندام ، سوپاس لۆ خانەوادەم بە تایبەتی دوو برا نازدارەکەم پرۆفیسۆر دکتۆر عبدالخالق کریم و پرۆفیسۆر دکتۆر بسام کریم کە یەک چرکەش درێخیان نەکرد بۆم، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی دەنگیان پێدام و لەم رێگەیەدا لە ماوەی ئەم دوو مانگە دەست بە دەست لەگەڵم بوون.
پێم وایە ئەمە سەرەتایە و لە کارکردن ناوەستم
پیرۆزبایەکی گەرمیش لە دەرچووان دەکەم ، دڵنیام دەبن بە دەنگی کورد و کوردستان.
بژی کورد ، بژی پارتی

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پڕۆفیسۆر دکتۆرە بوشرا خۆشناو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category