Safar geography

Safar geography Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Safar geography, Book shop, arbil, Irbil.

14/12/2025

شیرازەی ئەدەب وەهاشێواوە
شەرمنی شەرمە بێ شەرمی باوە

28/04/2021

سڵاولەگشت لایەک

پێشکەشە بە حەسەن خەیرییەکان!!ساڵی 1923 نوێنه‌ری‌ توركیا له ڕێككه‌وتنی ‌لۆزان كه‌ ویستیان ڕێككه‌وتننامه‌‌ (په‌یماننامه‌) ...
30/06/2020

پێشکەشە بە حەسەن خەیرییەکان!!
ساڵی 1923 نوێنه‌ری‌ توركیا له ڕێككه‌وتنی ‌لۆزان كه‌ ویستیان ڕێككه‌وتننامه‌‌ (په‌یماننامه‌) له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپادا واژۆ بكه‌ن، رووبه‌ڕووی‌ به‌رهه‌ڵستی‌ نوێنه‌رانی وڵاتانی‌ ئه‌وروپا بوونه‌ته‌وه‌، نوێنه‌رانی ئه‌وروپا رازی‌ نه‌بوون رێككه‌وتننامه‌كه‌ واژۆ بكه‌ن ووتیان له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ توركیا كورد و خاكی كورد هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ واژۆ بكه‌ین كورده‌كان چیان به‌سه‌ردێت؟
وه‌فده‌كه‌ی‌ توركیا له‌وه‌ڵامدا ووتیان: توركیا به‌ته‌نها ده‌وڵه‌تی‌ توركه‌كان نییه‌، به‌ڵكو توركیا بۆ كورد و توركه‌ ئه‌م دوو گه‌له‌ بڕیاریانداوه‌ پێكه‌وه‌ بژین، به‌ڵام ئه‌وكات نوێنه‌رانی ئه‌وروپا به‌م قسانه‌ی وه‌فدی توركیا باوه‌ڕیان نه‌كرد.
سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ توركیا له‌و ڕێككه‌وتنه‌ (عیسمه‌ت پاشا) هاواری بۆ مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك برد و ووتی: ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌ویت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بووه‌، ده‌بێت كارێكی وا بكه‌یت بۆ ئه‌وروپییه‌كان بیسه‌لمێنێت كه‌ كورد و تورك پێكه‌وه‌ ده‌ژین بۆئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی (سییڤه‌ر) هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌.
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك بانگی كوردێكی شاری ده‌رسیمی كرد ناوی(حه‌سه‌ن خه‌یری‌) بوو، داوای‌ لێكرد رۆژی‌ دوایی به‌رگی‌ كوردی‌ بپۆشێت و له‌گه‌ڵی‌ بچێت بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیشانی‌ رۆژنامه‌نووسان و وه‌فدی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ بدات كه‌ حكومه‌تی‌ توركیا كورد و به‌رگی‌ نه‌ته‌وه‌یی و زمان و كه‌لتووری‌ كوردانی‌ په‌سه‌ند كردووه‌.
ژنه‌كه‌ی حه‌سه‌ن خه‌یری زۆر لێی ده‌پاڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كات و خیانه‌ت له‌ گه‌لی كورد نه‌كات به‌ڵام حه‌سه‌ن خه‌یری به‌گوێی ناكات.
چه‌ند جارێك (حه‌سه‌ن خه‌یری‌) به‌جلی كوردییه‌وه‌ ده‌چوو بۆ په‌رله‌مانی توركیا و هاواری ده‌كرد كه‌ كورده‌كان نایانه‌وێت جیاببنه‌وه‌، پاشان ئه‌تاتورك داوای‌ لێكرد ته‌له‌گرافێكی‌ له‌و جۆره‌ ره‌وانه‌ی‌ (لۆزان) بكات، حه‌سه‌ن خه‌یری‌ به‌گوێی‌ كردو به‌ڵگه‌ی‌ حاشاهه‌ڵنه‌گری‌ دایه‌ ده‌ست هه‌موو نوێنه‌رانی ڕێككه‌وتنی (لۆزان) بۆیه‌ ئه‌وانیش رێككه‌وتننامه‌كه‌یان واژۆ كرد و ده‌وڵه‌تی كوردی درووست نه‌بو.
پاش ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م به‌فه‌رمانی ئه‌تاتۆرك (حه‌سه‌ن خه‌یری‌) ده‌ستگیركراو ره‌وانه‌ی‌ دادگای‌ ئیستیقلال كرا، له‌ دادگا (خه‌یری) به‌جوداخوازی‌ و له‌به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو په‌رله‌مان تاوانبار كرا، هه‌رچه‌ند حه‌سه‌ن خه‌یری‌ گوتی‌: من ئه‌و كاره‌م بۆ ڕێگریكردن له‌ سه‌ربه‌خۆیی كورد كرد و ته‌له‌گرافم نارد بۆ لۆزان و ڕێككه‌وتنی (سییڤه‌ر)م هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، دادگاش له‌وه‌ڵامدا ووتی‌: ده‌زانین ڕێگریت كرد له‌ سه‌ربه‌خۆیی كورد به‌ڵام ‌له‌به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو په‌رله‌مانی‌ توركیا پێشێلكردنی ده‌ستوره‌، دادگا حوكمی له‌سێداره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر حه‌سه‌ن خه‌یری‌ دا.
سه‌ره‌نجام لێیان پرسی دوا خواستت چییه‌؟ حه‌سه‌ن خه‌یری‌ هاواری‌ كردو گوتی‌: له‌شوێنێكدا به‌خاكم بسپێرن (قه‌بره‌كه‌م) له‌ سه‌ر ڕێگای كورده‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر كوردێك قه‌بره‌كه‌م ببینێت و تف بارانم بكات
ئەوە ئەنجامی خیانەت کردنە لە خاک و نیشتمان و میللەت!
٭ وەرگیراوە.

مرۆڤ بن به ماناى ووشههيچ شتێك جوانتر نى يه له مرۆڤ بوونخۆتان خالى بكەنەوه له رق و كينه و خۆپەرستىله كۆتادا ژيان و خۆشەوي...
06/08/2019

مرۆڤ بن به ماناى ووشه
هيچ شتێك جوانتر نى يه له مرۆڤ بوون
خۆتان خالى بكەنەوه له رق و كينه و خۆپەرستى
له كۆتادا ژيان و خۆشەويستى هەڵبژێرن
ژيان پريەتى له عەشق له جوانى..وونى مەكەن..!

17/07/2019

سڵاو

داینەسۆڕەكان چۆن لەناوچوونبەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری (سانیس) ی ئەمریكییدا بڵاوكراوەتەوە، ئەو هۆكارانەی كە بوونە لەن...
11/03/2013

داینەسۆڕەكان چۆن لەناوچوون


بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری (سانیس) ی ئەمریكییدا بڵاوكراوەتەوە، ئەو هۆكارانەی كە بوونە لەناوچوونی داینەسۆڕەكان ئەوە بووە، كە كلكدارێك بەر زەوی كەوتووە كە مێژوویەكی دەگڕێتەوە، بۆ (66) ملیۆن ساڵ

بەپێی ئەو توێژینەوەیە كلكدارەكە تیرەكەی (10) كم بووەو كەوتۆتە دەریای كاریبی لە نزیك كەنارەكانی مەكسیك بەهۆیەشەوە لە داوی (33) ساڵ داینەسۆڕەكان لەسەر زەوی بە تەواوی قەڵاچۆ بوونە.

پێشتریش چەند توێژینەوەیەك باسیان لەوە كردووە، لەدوای (300) هەزار ساڵ لەبەركەوتنی كلكدارێك كەوتۆتەخوارەو بۆتە هۆی ناوچونی داینەسۆڕەكان ، بەڵام لە ساڵی (1980) دا بۆ یەكەمجار (لویز ئەلڤارێز) مامۆستا لە زانكۆی بێركڵی، هۆكاری ناوچوونی داینەسۆڕەكانی بەكەوتنەخوارەوەی كلكدارێك گرێدا. هەمان بۆچوونی ئەم توێَژەرە بۆ ئەمڕۆی سەردەم لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت و هەمان پێشبینیان هەیە ، كە بەهۆی ئەو كلكدارێكەوە ئەم كارەساتە رووی داوە.

ئەو توێژینەوەیە پشتی بەستووە بە تەكنەلۆژیای پێوەری تیشكاوەری كاربۆن (14) و ە گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی كە16 ملیۆن و 38 هەزار ساڵ لەمەوبەر كلكدارێك بەرزەوی كەوتووە.لەوكاتەوە داینەسۆڕەكان بە یەكجاری لەناوچوونە.

04/01/2013

راپەڕین ٤ کانونی دوەم / یەنایەر (PNA) – سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بومەلەرزەو کەشناسی ھەرێم ریگەیاند،پێشبینی دەکرێت لە سبەیەوە شەپۆلێکی باران و بەفر ھەرێم بگرێتەوە تا کۆتایی ھەفتە بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەری گشتی بومەلەرزەو کەشناسی ھەرێم فازڵ ئیبراھیم، بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: پێشبینی دەکرێت لە سبەیەەوە ھەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کارێگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای سپی ناوەراست کاریگەریەکانی لە روژی یەکشەممە و دووشەممە زیاد دەبێت و لە روژی سێشەممە لاواز دەبێت بەلام رۆژی چوارشەممە لە سەر ناوچەکانی ھەرێم قولتر دەبێتەوە, لە دوای نیوەرۆی پێنجشەممەش کاریگەری نامێنێت, کاریگەرەکانی ئەم نزمە پالەپەستۆیە دەبێتە ھۆی کەشێکی ھەوراوی لەگەل بارینی باران لەرۆژی شەممە تا پێنجشەممە لە نێوانیدا بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکاندا روودەدات بەتایبەت لەرۆژی چوارشەممە.
ئیبراھیم گوتیشیک ئاراستەی با لە باشوری رۆژھەلات دەبێت خێرایەکەی مامناوەند دەبێت لە نێوان ٢٠ – ٣٠ کم لە کاتژمێر, لە رۆژانی دووشەممە تا پێنجشەممە زیا دەکات بو ٣٠ -٤٠ کم لە کاتژمێرێک, پلەکانی گەرماش روو لە دابەزین دەبێت بە ٥ تا ٧ پلە بە تایبەتی رۆژی بێنجشەممە لە ھەندێ شوێن دەگاتە ژێر پلەی سفری سەدی.
باسی لەوەشکرد: ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ناوەراست و خوارووی عیراقیش دەبێت و وڵاتانی دراوسێ وەک تورکیا و ئیران وسووریا و ئوردەن دەگرێتەوە.
دڵشاد ئەحمەد

26/12/2012
تاڤگەكانی ڤیكتۆریا. ئەفریقا سنووری نێوان هەر دوو وڵاتی زامبیا و زیمبابوە
26/12/2012

تاڤگەكانی ڤیكتۆریا. ئەفریقا سنووری نێوان هەر دوو وڵاتی زامبیا و زیمبابوە

ئيوةراتان جية
26/12/2012

ئيوةراتان جية

Address

Arbil
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Safar geography posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category