Abdulla pashew

Call Directions Contact the business

Abdulla pashew لاپەڕەیەکی عیرفانیە لاپەڕەیەکی عیرفانیە تایبەتە بە بڵاوکراوە عیفانیەکان

12/11/2017

بێ تۆ ـ
نوخته‌يه‌كم،
چه‌رخه‌ ده‌ده‌م ... له‌ناو جه‌غزێكى مه‌زندا
له‌گه‌ڵ تۆدا ـ
جه‌غزى دنيا وێكدێته‌وه‌ و
ده‌بێته‌ ئه‌نگوستيله‌يه‌ك
له‌ په‌نجه‌ى پيتێكى مندا

*********
*هارمۆنيا*
ديوانى *شه‌و نييه‌ خه‌ونتان پێوه‌ نه‌بينم*
1979 ـ مۆسكۆ

07/11/2017

سڵاو لە دەنگ خۆشەکانی باکوری کوردستان

07/11/2017

تەنھا بۆ زاخاوی مێشکتان گوێی لی بگرن

لەو رۆژەوە لەگەڵما نیتسبەینان خۆر درەنگ هەڵدێئەستێرەکانچاوی دایکی شەهیدانن - کز دەسوتێنکێشوولەکانلەسەر شیشی پەنجەرەکەم ه...
01/11/2017

لەو رۆژەوە لەگەڵما نیت
سبەینان خۆر درەنگ هەڵدێ
ئەستێرەکان
چاوی دایکی شەهیدانن - کز دەسوتێن
کێشوولەکان
لەسەر شیشی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن
***
ئەگەر هاتو ونم کردی
ئەگەر هاتو … ئەم جیهانەی پان و بەرین
لەژێر ساپیتەی زنجیرێکدا
بەیەکەوە ڕاینەگرتین:
کە گەرامەوە کوردستان
من تینێتیم هەر بە ئاوی کانی دەشکێ
کانی هەموو بنارانت بە ناو دەکەم
کارمامزم زۆر خۆش دەوێن
کارمامزی پێدەشتانت بەناو دەکەم
من تامردن چیا پەرستم
بڵندترین چیای کوێستانت بەناو دەکەم
------
پەشێو پەشێو
١٩٧٦-١-٢٨
مۆسکۆ

31/10/2017
‎لێواری شەو‎تۆ نانویت و‎مانگیش هێندەی شه‌وقی مۆمێکی پێ ماوه‌‎تۆ نانویت و ‎شه‌وه‌زه‌نگیش چاوه‌ڕێی ساتێ هه‌تاوه‌‎سه‌رینێكم...
31/10/2017

‎لێواری شەو

‎تۆ نانویت و
‎مانگیش هێندەی شه‌وقی مۆمێکی پێ ماوه‌
‎تۆ نانویت و
‎شه‌وه‌زه‌نگیش چاوه‌ڕێی ساتێ هه‌تاوه‌
‎سه‌رینێكم
‎ له‌گه‌ڵای زه‌ردی پاییزان بۆ چنیووی
‎په‌رده‌یه‌کم
‎له‌ ئاوریشمی خۆشه‌ویستی بۆ دووریوی
‎باسی هه‌نارت بۆ ئه‌که‌م
‎ساتێ ئاو ده‌زێته‌ ده‌می،
‎باسی که‌روێشکت بۆ ئه‌که‌م
‎که‌ به‌سه‌ر ترسا بازئه‌دا
‎باسی به‌له‌مت بۆ ئه‌که‌م
‎که‌ چارۆکه‌که‌ی با ئه‌یبا،
‎چارەنووسی بەرەو ناو شەپۆل هەڵ ئەدا
‎تۆ نانویت و
‎شەو گەشتۆتە سەر ئەژنۆم و
‎پەرداخیشم خڵتەی مەستی
‎تۆ نیوەی ڕۆشناییت سووتاندم
‎منیش نیوەی ئاوەدانیم
‎سبەینێ زوو
‎پەرچەمی پەخشی هەتاوی سەر پەنجەرەکە لا ئەدەین
‎نێوچەوانی تەڕی ئەسڕین
‎سبەینێ زوو
‎هەور ئەگرینە چوارچێوە
‎بە چوار دڵۆپی باران دای ئەکوتین
‎دوایی ئەچینە باژێرێ
‎مشتێک خۆشەویستی ئەکڕین
‎سبەینێ زوو
‎سبەینێ زوو، بەو مەرجەی
‎هەر ئێستا بنوو

‎عیرفان ئه‌حمه‌د

لە زاری عەدنان کەریمەوە :هەمــوو شەوێ دێــم ..           لە دەرگای دڵتان ئەدەم ...                      هاوار ئەکەم بـــ...
29/10/2017

لە زاری عەدنان کەریمەوە :

هەمــوو شەوێ دێــم ..
لە دەرگای دڵتان ئەدەم ...
هاوار ئەکەم بـــیرتـــان ئــــەکــــەم ...

ئەزیزانت تاگ بکە ....

گرنگکورسیەکی سار د و سریوەک تابوتی بن مردووە،گرنگتریش :ئەو دۆلارە چاو سەوزانەن،کەبۆ غوربەت سەری خۆیان هەڵگرتوە!>> کۆمێنت...
27/10/2017

گرنگ
کورسیەکی سار د و سری
وەک تابوتی بن مردووە،

گرنگتریش :
ئەو دۆلارە چاو سەوزانەن،
کەبۆ غوربەت سەری خۆیان هەڵگرتوە!

>> کۆمێنتی یەکەم >>

Address

Irbil
05

Telephone

07504345170

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Abdulla pashew posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Abdulla pashew:

Shortcuts

Share