Piran Shopping

Piran  Shopping Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Piran Shopping, Shopping & retail, kurdistan, Irbil.

01/05/2026
سەرۆک بارزانی.. باوکی رۆحیی نەتەوە و سێبەری دڵنیاییدکتۆر. شێرزاد ئازاد سوڵتانلە لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەیەکدا کە بەردەوا...
09/04/2026

سەرۆک بارزانی.. باوکی رۆحیی نەتەوە و سێبەری دڵنیایی

دکتۆر. شێرزاد ئازاد سوڵتان

لە لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەیەکدا کە بەردەوام لە خەباتدایە، ڕۆژگارە سەختەکان و زامە قووڵەکان، تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەن بۆ دەرکەوتنی شکۆ و مەزنیی سەرکردەکان. کاتێک دەستی تاریکی و پەلاماری ترسنۆکانە، خوێنی پاکی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی دەڕژێنێت، ئەوە تەنیا خێزانێک نییە کە دڵی دەشکێت، بەڵکوو تەواوی نیشتمان زامدار دەبێت، بەڵام ڕێک لەو ساتە تاریک و پڕ لە نیگەرانییەدا، کاتێک ڕێبەرێک، وەک باوکێکی میهرەبان و شاخێکی پتەو دەردەکەوێت و سێبەری دڵنیایی بەسەر برینەکاندا دەدات، فرمێسکی خەم دەگۆڕێت بۆ هێز و شکاویی ڕۆحی نەتەوە دەبێتەوە بە پەیکەری خۆڕاگری.

لە ڕۆژێکی پڕ لە خەم و نیگەرانیدا، کاتێک دەستی ڕەشی تیرۆر و ڕق، پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی بە ناحەق شەهید کرد، ڕووداوەکە دڵی هەموومانی هەژاند و تەمێکی قووڵی بەسەر کوردستاندا کێشا، بەڵام لە ناوجەرگەی ئەو ئازارەدا، هەڵوێستی خێرای مەرجەع و سەرۆکمان بۆ گەیشتنە ناو ماڵی شەهیدان و دەربڕینی هاوسۆزی، مانا و ڕەهەندێکی دیكەی بەخشییە ئەو ساتە تەنگانەیە.

ئەم ئامادەبوونە تەنیا سەرەخۆشییەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو نیشانەی دڵسۆزی، میهرەبانی و شکۆی سەرکردەیەک بوو کە خۆی بە بەشێک لە هێزی دەروونیی کوردستان دەزانێت.

سەرۆک بارزانی تەنیا کەسایەتییەکی سیاسی نییە، بەڵکوو ئەو ڕێبوارە ماندووەی ڕێگای مێژووە، کوڕی ئەو قوتابخانەیەیە کە ناسنامەی کوردستانی بە خەبات و کەرامەتەوە گرێ داوە.

هێزی جەنابیان تەنیا لە سەنگەری شەڕ و مەیدانی خەباتدا بەرجەستە نابێت، بەڵکوو هێزی ڕاستەقینەی ئەو لە میهرەبانی، ئارامی و بوونیدایە وەک باوکێک بۆ خێزانی شەهیدان.

لە کولتووری ئێمەدا، "باوک" تەنها ناوێکی خێزانی نییە، بەڵکوو هێمایەکە بۆ متمانە، پشتگیری و قەڵایەک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان.

جەنابی سەرۆک بۆ نەتەوەکەمان ڕێک ئەو پێگەیەی هەیە: وەک باوکێک کاتێک دەزانیت لە ماڵدایە، ترس دەڕەوێتەوە، دڵەکان ئارام دەگرن و چرای هیوا لە ناخماندا دووبارە دادەگیرسێتەوە. لەو ڕۆژانەی دەنگی تەقینەوە و هەواڵی ناخۆش مێشک و دەروونمان دەهەژێنێت، تەنیا هەستکردن بەوەی کەسێک هەیە چاوێکی بێدار و قەڵغانێکی بەهێزە بۆ بەرگریكردن لێتەوە، گەورەترین ئارامییە.

لە کاتی قەیرانەکاندا، هێزی ڕاستەقینەی نەتەوە دەردەکەوێت.

هێز تەنیا چەک و تەقەمەنی نییە، بەڵکوو هێز بوونی ڕێبەرێکی نەترسە کە لە ناوجەرگەی خەڵکدایە و خەمی میللەتەکەی بە خەمی خۆی دەزانێت. سەرۆکی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە کاتێک ناوی دێت، ورەی مرۆڤەکان بەرز دەبێتەوە و هیوایەکان چەکەرە دەکەنەوە.

ڕێبەرە ڕاستەقینەکان لە کاتی ئازاردا، لەدوورەوە و لەپشتی پەردەکانەوە قسە ناکەن، ئەوان دەچنە ناو ئازارەکان. چوونە ناو خێزانی شەهیدان و سڕینی فرمێسکی هەتیوان، پەیامێکی قووڵی تێدایە: "ئێمە لەگەڵتانین... لە هەر خەم و لە هەر سەنگەرێکدا."

بۆ خێزانێکی دڵشکاو، ئەم ئامادەبوونەی جەنابیان دەبێتە سەرچاوەی سەبووری و هێز. سەرۆک بارزانی بۆ نەتەوەی کورد وەک ئەو باوکە میهرەبانەیە کە بوونی لە هەر شوێنێک بێت، هێز، دڵگەرمی و شکۆ دەبەخشێتە تەواوی کوردستان.

ئێمە هەمیشە لەگەڵتانین..
29/03/2026

ئێمە هەمیشە لەگەڵتانین..

سەرۆکوەزیرانێكی بەهێز لە گێژاوی قەیرانەکاندا.. کاتێک ئەنجامەکان دەدوێن

17/01/2026

لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد لەنێوان باڵیۆز تۆماس باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و ویندی گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژەنراڵ كێڤن لامبارت فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و كۆڵۆنێڵ زاكاریا كۆرك و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە.

16/10/2025
لە کاتی قەیراندا کار بکە، نەک هاوار.ڕۆژێک، ئاگرێکی گەورە لە گوندێکی بچووک بەر بوو. شەڕی نێوان ماڵەکان و سووتان دەستی پێک...
15/07/2025

لە کاتی قەیراندا کار بکە، نەک هاوار.

ڕۆژێک، ئاگرێکی گەورە لە گوندێکی بچووک بەر بوو. شەڕی نێوان ماڵەکان و سووتان دەستی پێکرد. خەڵک بە شتومەکی جۆراوجۆرەوە ـ سەتڵی ئاو و تەنەکە ـ ڕایانکرد بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
لەو کاتە مەترسیدارەدا، کۆمەڵێک کەس لە جیاتی یارمەتیدان، لەسەر بانێکدا کۆ بوونەوە و دەستیان بە هاوار کرد:
“ئەم ئاگرە کاری ئەنجومەنی گوندە! ئەگەر ئەوان باشتر کاریان دەکرد، ئەم ڕووداوە ڕووی نەدەدا! وەرن هەموو شتێک بسووتێنین تا لە ناویان ببەین و ئاسوودە ببین!

کۆمەڵێک خەڵکی ساختەکار گوێیان لەم قسانە گرت. سەتڵیان فڕێ دا، کارەکەیان بەجێ هێشت و، تەنها هاواریان دەکرد؛ بەڵام ئاگرەکە بەزەیی نەکرد؛ پێچەوانەوە، وەک دڕندەیەکی برسی، بڵاوەی زیاتری کرد.
کاتێک تاریکی و شەو داهات، دەرئەنجامەکە ڕوون بووەوە؛ ئەوانەی بێدەنگ مانەوە و کاریان کرد: ماڵەکانی خۆیان پاراست، منداڵەکانیان ساغ دەرچوون.
ئەوانەی هاواریان دەکرد: لە ژێر ئاسماندا، بێ سەقف مانەوە، بێ ماڵ و بێ سەرپەنا.

لە کاتی قەیراندا کار بکە، نەک هاوار.
لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا، ئەگەر لەگەڵ ئاگردا نەجەنگیت، ماڵت دەسووتێت. هیچ هاوار و گلەییەک ئاگر ناکوژێنێتەوە، تەنها کردار و تێکۆشان.
رخنەگر بە، نەک نیشتمانفروش!
ئەوەی لە تۆفاندا هێرش دەکاتە سەر فەرماندەی کەشتیەکە، خۆیشی نقومی دەریا دەبێت.

د.شێرزاد ئازاد سوڵتان.

هیوا و ئـومێد و ســـەرکەوتـــن.ئەمڕۆ لەنوێ ترین دەرکەوتنی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی.15 November 2023
15/11/2023

هیوا و ئـومێد و ســـەرکەوتـــن.
ئەمڕۆ لەنوێ ترین دەرکەوتنی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی.

15 November 2023

پیرۆزە سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتیمان لە دهۆك پرۆتۆکۆڵێکی نایاب بوو...به‌رێز    هه‌مووكات وه‌ك سه‌ربازێكی ون كاره‌كانی ...
08/11/2022

پیرۆزە سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتیمان لە دهۆك

پرۆتۆکۆڵێکی نایاب بوو...

به‌رێز هه‌مووكات وه‌ك سه‌ربازێكی ون كاره‌كانی كردووه‌و خزمه‌تی سه‌رۆك بارزانی كردووه‌
ئه‌ركێكی قورسی له‌سه‌ر شان بوو و توانی ئه‌وئه‌ركه‌ی كه‌ سه‌رۆك پێی سپارد له‌كۆنگره‌دا به‌جوانی جێ به‌جێی بكات
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.

Address

Kurdistan
Irbil
44000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Piran Shopping posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share