Mami Bazzar Real Estate ::: عقارات مامي بازار

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • Mami Bazzar Real Estate ::: عقارات مامي بازار
Call Directions Contact the business

Mami Bazzar Real Estate ::: عقارات مامي بازار زۆرترین خزمەت + کەمترین قازانج+ گونجاوترین نــرخ

گەنمی جوانی ئەدەنە بۆ تۆوکەلار-ناحیەی رزگاری -گەڕەکی ئاوباریک .
20/11/2023

گەنمی جوانی ئەدەنە
بۆ تۆو
کەلار-ناحیەی رزگاری -گەڕەکی ئاوباریک .

🔴🏭 باڵاخانەیەکی ناوازە بۆ فرۆشتن!🔶 لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار:  لە سەر🚦 جووت سایدی گەنجان -ئاسایش لە  گەڕەکی ئا...
11/07/2023

🔴🏭 باڵاخانەیەکی ناوازە بۆ فرۆشتن!
🔶 لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار: لە سەر🚦 جووت سایدی گەنجان -ئاسایش لە گەڕەکی ئاوباریک خانوویەکی سێ نهۆمی بەردەستە بۆ فرۆشتن.

🔶 ڕووبەر : ٢٤٠ م✅
🔶 تاپۆ✅

🔶 نهۆمی ئەرزی پێکهاتووە لە دوو کۆگاو بەشيوازێکی جوان دروست کراوە، کاشی و سەقفی پلاستیکی بۆ کراوە.لەسەر شەقامێکی بازرگانییە و بۆ کرێ زۆر گونجاوە.✅

🔶 ئەم باڵەخانەیە بەشێوازی دوو تاقم خانوو دروست کراوە.✅

🔶 هەر تاقمێکی جگە لە کۆگاکان
دوو نهۆمە.✅
🔶 نهۆمی دووەمو سێیەم پێکهاتووە لە:
🔹 ٢ میوان🙋✅
🔹٢ چێشتخانە🔪🥗✅
🔹٢ نوستن و مشتەمەلات✅

🔶 🍝🍽️چێشتخانەکانی کەوانتەری هەیە و{7} حەوت سپلتی تێدایە.

بۆ زانینی نرخ 💵 پەیوەندی بکەن بەم ژماریەوە 📲📞📳

07719704845📞✅

ئێوەی بەڕێزیش هەر موڵکێکتان هەبوو بۆ فرۆشتن یان ویستان بیکڕن دەتوانن ڕەسم و زانیارییەکانتان بنێرن بۆ ژمارە ڤایبەری 📳✅ 07719704845

نابینایەک لە سلێمانی ٢٢ ساڵە نووسینگەی خانووبەرەی هەیە بەکرد عەلیی ئەحمەد، ناسراو بە خاڵە بەکر، لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە لە شاری...
14/10/2022

نابینایەک لە سلێمانی ٢٢ ساڵە نووسینگەی خانووبەرەی هەیە

بەکرد عەلیی ئەحمەد، ناسراو بە خاڵە بەکر، لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە لە شاری سلێمانی کاری عەقارات دەکات. ئەو لەگەڵ ئەوەی نابینایە، بەڵام بچێتە سەر هەر بینایەک، بە دەست و قاچەکانی دەزانێت ئەو بینایە کۆنە یان نوێ یان نۆژەن کراوەتەوە، دەزانێت نرخی چەندە و تا ئێستاش تووشی هیچ کێشەیەک نەبووە.
بەکر عەلی لدایکبووی گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانییە، هاوسەرگیریی کردووە و دوو منداڵی هەیە. ساڵی ١٩٩٢ بینایی لە دەست دەدات.
خاڵە بەکرد دەڵێت لە کارەکەیدا شارەزایە و تا ئێستاش تووشی گیروگرفتێکی وا نەبووەتەوە و لەو ماوەیەشدا سەدان مامەڵەی کڕین و کرێی ڕێک خستووە.
نووسینگەکەی ئەو لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانییە و ناوبانگێکی زۆریش لە کارەکەی خۆیدا هەیە.

پرۆژەی بەهەشتی کەلار درێژ کرایەوەبڕیار بو پرۆژەی بەهەشتی کەلار "پرۆژەی مامۆستایان" لە ۱۷/١٠/٢٠٢٢ تەواو بکرێت، بەڵام تا ئ...
10/10/2022

پرۆژەی بەهەشتی کەلار درێژ کرایەوە

بڕیار بو پرۆژەی بەهەشتی کەلار "پرۆژەی مامۆستایان" لە ۱۷/١٠/٢٠٢٢ تەواو بکرێت، بەڵام تا ئێستا تەواو نەکراوە و بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیانیش دەڵێت: بەپێی دو نوسراو ٥ مانگ و ۲٤ رۆژمان خستوەتە سەر کاتی پرۆژەکە.

پرۆژەی بەهەشتی کەلار لە رێکەوتی ١٧/١٠/٢٠١٨ دەست بەکارکردن تێیدا کراوە و ماوەی چوار ساڵ بۆ تەواو کردنی دانرابو، بەوپێیەش دەبو لە ۱۷/١٠/٢٠٢٢ کارکردن تیایدا تەواو بێت، بەڵام تا ئێستا تەواو نەکراوە و تەنها سەدا ٥٤٪ـی پرۆژەکە تەواو بوە.

هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەماوەی رابردودا دو نوسراومان بۆ هاتوە، نوسراوێکیان فەرمانی دەستەی وەبەرهێنانە کە ۱۲۰ رۆژی دیاریکردوە وەکو درێژکردنەوە، لە هەمانکاتیشدا نوسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانمان بۆ هاتوە بە ٥٤ رۆژ قەرەبوی ئەو پرۆژانەی کردوەتەوە کە لەماوەی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنادا دروست کراون.

وتیشی: لەئەنجامدا بە هەردو نوسراوەکە، پێنج مانگ و ۲٤ رۆژی تر بۆ پرۆژەکە گەڕاوەتەوە و واتا کۆتا وادە بۆ تەواوکردنی ۱۲/٤/۲۰۲۳ـە.

١٨٦٠ یەکەی نوێ لە گەرمییان دروست دەکرێن سێ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ ١٨٦٠ یەکەی نوێ بۆ سنووری گەرمییان زیاد دەکەن و وەبەره...
09/10/2022

١٨٦٠ یەکەی نوێ لە گەرمییان دروست دەکرێن

سێ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ ١٨٦٠ یەکەی نوێ بۆ سنووری گەرمییان زیاد دەکەن و وەبەرهێنانی ئیدارەکەش ڕایدەگەیەنێت، بە تەواوبوونیان کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون دادەنێن.
هونەر مەحمود، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی لە ئیدارەی گەرمییان بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند: سێ پڕۆژەی نیشتەجێبوون کتابی وەرگرتنی مۆڵەتەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بە مەبەستی ڕەزامەندی.
پڕۆژەکانیش بریتین لە: پڕۆژەی شاری شاران لە ٣٠٠ یەکەی دەبێت و بە شێوەی هایکۆست دروست دەکرێت، پڕۆژەی جەستس تاوەرسیش ١٢ باڵەخانەی ٢٠ نهۆمی دەبێت و ٩٦٠ یەکە لەخۆی دەگرێت، زۆنی دووش لەسەر ڕووباری سیروان ٦٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا دەبێت.
هونەر مەحمود وتیشی: "تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون دەبێت لە دەڤەرەکەدا."

07/09/2022

کلیلی 🔑خانوویەکی نوێ وەربگرە🏛

🎈سوپاس بۆ خودا بۆ متمانەی ھاووڵاتیان، دەستمان کرد بە ڕووخاندنی خانوویەکی كۆن بۆ دروستکردنی خانوویەکی نوێ.

🎈بۆ ھەر کارێکی بیناسازی پەیوەندیمان پێوە بکەن

07719711126☎️
07719704845📞
07701413848☎️

گرووپی تۆکمە:ڕووخاندنی خانوویەکی کۆن بۆ دروست کردنی خانوویەکی نوێ لە گەرمیان.بۆ هەر کارێکی بیناسازی پەیوەندیمان پێوە بکە...
04/09/2022

گرووپی تۆکمە:
ڕووخاندنی خانوویەکی کۆن بۆ دروست کردنی خانوویەکی نوێ لە گەرمیان.

بۆ هەر کارێکی بیناسازی پەیوەندیمان پێوە بکەن.

٠٧٧١٧٣٦٧٢٥١
٠٧٧١٩٧١١١٢٦
٠٧٧١٩٧٠٤٨٤٥

26/07/2022

خانووی 100مەتری نوێ!!

لە ناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان خانوویەکی 100مەتری بەردەستە بۆ فرۆشتن.

کامل کاشییە و سەقفی مەغریبی و سانەوییه.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە عەقاراتی مامی بازاڕەوە بکەن.

07719704845🤳

19/07/2022

گەرمیان/ کەلار - ڕزگاری
#زەوی بۆ فرۆشتن ⛪💒
ناونیشان 📍 گەڕەکی گڵاڵییەکان بەرامبەر بە سەنگاوییەکان

🔷 ڕووی لە خۆری ئێوارەیە.
🔷 ڕووبەری زەوی 12بە 20 = 240 مەترە 📏📐
🔷 تاپۆی یەک ناوە ✅
🔷 دەتوانی نیوەی بکڕی کە دەکاتە 120 م

🔷 شوێنێکی گونجاوە بۆ خانوو
🔷 نرخی زۆر گونجاوە.

🔴 خزمەتگوزاری ئاو و کارەبای بۆ کراوە.

بۆ زانینی نرخ 💵 پەیوەندی بکەن بە:

07719704845

ئێوەی بەڕێزیش هەر موڵکێکتان هەبوو بۆ فرۆشتن یان ویستان بیکڕن دەتوانن ڕەسم و زانیارییەکانتان بنێرن بۆ ژمارە ڤایبەری 📳✅
07719704845
Mami Bazzar Real Estate ::: عقارات مامي بازار

فۆرمی وەرگرتنی شوقەی کرێنشینان پڕ دەکەینەوە!📢📢وا بڕیارە حکومەتی هەرێم فۆرمی شوقەی کرێنشینان بڵاوبکاتەوە کە بە ڕێگای ئۆن ...
16/06/2022

فۆرمی وەرگرتنی شوقەی کرێنشینان پڕ دەکەینەوە!📢📢

وا بڕیارە حکومەتی هەرێم فۆرمی شوقەی کرێنشینان بڵاوبکاتەوە کە بە ڕێگای ئۆن لاین پڕ دەکرێتەوە.

ژمارەی شوقەکان ۲۰هەزار یەکەی نیشتەجێبونەو لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە سەرپەرشتی دەکرێ.
ئەم 20هەزارە دابەش دەکرێ بەسەر پارێزگاکانی هەولێر،دهۆک،سلێمانی،هەڵەبجە،گەرمیان و ڕاپەڕین دا.

تێچووی شوقەکان نزیکەی سێ دەفتەر دەبێ و پارەکە بە قیست و لەماوەی ۱۲ بۆ ۱٥ ساڵ دا دەدرێتەوە بە حکومەت.


بۆ ئەوەی بە دروستی فۆرمەکە پڕ بکەینەوە
پێویستی بە چەند زانیارییەک هەیە لەوانە:

ناوی چواری پێشکەشکار،
ناوی چواری هاوسەرەکەی و دایکی هاوسەرەکەی،
باری کۆمەڵایەتی،ناوی ئەندامانی خێزان،و ژمارەی ناسنامەکانیان.
ژمارەی مۆبایل، ژمارەی کارتی نیشتیمانی،
ناسنامەی باری شارستانی ،کارتی زانیاری،
داواکار فەرمانبەرە یان نا.
داواکار دەبێ ڕوونی بکاتەوە پێشتر سوودمەند بووە یان نا
لە زەوی،
خانوو،شوقە،
زیادەڕەوی،قەرزی عەقارات،
قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون.

عقاراتی مامی بازاڕ ئامادەیە بێ هەڵەو کەموکورتی فۆرمی وەرگرتنی شوقەی کرێنشینان پڕ بکاتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

Mami Bazzar Real Estate ::: عقارات مامي بازار

07719704845📢

Address

Rizgary
Kalar

Telephone

+9647719704845

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mami Bazzar Real Estate ::: عقارات مامي بازار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Mami Bazzar Real Estate ::: عقارات مامي بازار:

Shortcuts

Share