ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەدیبان

ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەدیبان کوالێتیی بەرز لە چاپدا؛ ڕێنووسی دروست؛ زمانی پاراو؛ ویژدان لە فرۆشتندا، لە تایبەتمەندییەکانی ناوەندەکەمانن.

چیرۆکی “پاڵتۆ” لە نووسینی: نیکۆلای گۆگۆلوەرگێڕانی: بەڕێز “کەیوان هەورامی” ئەکاکی ئەکاکیڤیچ، کارمەندێکی سادە و هەژاری ناو...
04/09/2026

چیرۆکی “پاڵتۆ” لە نووسینی: نیکۆلای گۆگۆل
وەرگێڕانی: بەڕێز “کەیوان هەورامی”

ئەکاکی ئەکاکیڤیچ، کارمەندێکی سادە و هەژاری ناو فەرمانگەیەکی شاری پیترسبۆرگی ڕووسیایە. کارەکەی کۆپیکردنەوەی دەقی نامە و دەستنووسەکانە.
بە موچەیەکی کەم و بە ژیانێکی سادەی مەمرە و مەژییەوە، ئەم مرۆڤە سادە و بچوکە، کات تێدەپەڕێنێ و ڕازییە بەوەی هەیەتی.
مرۆڤێک، نە لە بەژن و باڵادا، نە لە ڕوخسار و پێگەی بنەماڵەیی و ساماندا، تەنانەت لەباری ڕەوانبێژی و توانای کەسیشەوە؛ هیچی وای نیە کە بۆ خەڵک شایەنی گرنگی پێدان و سەرنجدان بێت. ئەکاکی لەو جۆرە مرۆڤانەیە کە بون و نەبونیان بۆ کەسێکی ئەوتۆ گرنگ نیە.
لەم چیرۆکەدا کۆمەڵێک مەبەستی قوڵ هەیە؛ لەوانە: نیشاندان و ناساندنی مرۆڤە هەرە سادە و پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگە. ئەوانەی بە تەنیشتتدا دەڕۆن و هیچیان نیە سەرنجت ڕابکێشێ، نە پۆشاکی جوانیان، نە بۆنی خۆش و نە ڕوخساری جوان و نە ناوبانگیان. نە هێندەش بە زەبر و بە دەم و پلن کە سنور بۆ زیادەڕەوی بەرامبەرەکانیان دابنێن. کاتێک ئەم مرۆڤانە بەر نیگای توندوتیژی کۆمەڵگە دەکەون، زۆرجار دەبن بە کەرەستەی ڕابواردن و لاقرتێ. کۆمەڵگە هێندە سەر دەخاتە سەریان تا لە پڕێکدا بەبێ ویستی خۆیان، تراژیدیای ژیان و ئازارەکانیان خۆی نیشان دەدات و ئەوسا دەبن بە جێی بەزەیی. هەندێکجار ئەو بەزەییەی کۆمەڵگە بۆیان، لە خودی ژیانە پڕ ئازار و مەینەتەکەیان تراژیدی ترە، چونکە دەکەوێتە پاش مەرگیان!
خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج لەم چیرۆکەدا، هەستکردنە بەو جیاوازیە لە خواست و هیوای مرۆڤەکان، کە پلە و پایە و توانای گیرفانیان بڕیاری لەسەر دەدا. بۆ کەسێکی هەژار و بێ نەوای وەک ئەکاکی ئەکاکیڤیچ، پاڵتۆیەکی تازە؛ هێندەی هاوسەرێک، نەوەیەک، سامانێکی بێ ژمار، چێژ و شکۆی خۆیی هەیە.
پاڵتۆ بۆ هەژارێکی سەرمابردەڵە، دەکرێ ئەو ئامانجەبێ کە لە پێناویدا برسی دەبێ و شەوان وەک ڕوخساری یار، دێتە نێو خەون و خەیاڵەکانیەوە. پاڵتۆیەک هەم گەرمی بکاتەوە، هەم لەناو کارمەندانی فەرمانگەکەیدا، ڕێز و شکۆی پێ ببەخشێت. بۆیە لێرەدا پاڵتۆکە تەنها پۆشاک نیە، بەڵکوو شکۆ و مافی ژیانە. بۆیە لە دەستدانی، دەکرێ ژیانیش بەدوای خۆیدا بەرێت.
ئاریان ئومێد حەمەتاڵ

“سەحەر “یەکێک لەخوێنراوەکانم  کە .کەتێدا نوسەر کە سیاستمەداری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاشە  لەنێو زینداندا نوسیویەتی، بەگشتی...
29/08/2026

“سەحەر “

یەکێک لەخوێنراوەکانم کە .کەتێدا نوسەر کە سیاستمەداری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاشە لەنێو زینداندا نوسیویەتی، بەگشتی زمانێکی ڕوون سادەی بەکارهێناوە ، پێکهاتووە لە کۆمەڵێک کورتە چیرۆک تێدا نوسەر هەوڵیداوە ئەو ئازارو نەهامەتیەکانی بخاتە پێش چاو کە بەناوی ناموس یاخود شەرەف، زۆر کات ڕووبەڕوی ئافرەتان دەبێتەوە سەرەڕای بێتاوانی و قوربانی بوونی ئافرەت لەدەست کۆمەڵگاو کۆمەڵێک نەریت ویاسای دروستکراوی خودی مرۆڤ...

سەحەر لەسەر ئەرزەکە ئەژنۆی دادا، ئینگین چەکەکی هەڵگرتەوە، لولوی بە پشتە ملی دا دایەوە نا ، لولەکە لەرزایەوە”من قووربانت بم ئینگینەکەم “ من قوربانت بم مەترسە لە هیچ کەس و هیچ شتێک مەترسە لە زیندان بەم قسانە ورەی وەبەر براکەی دەدا
ئینگین توند چاوەکانی نوقاندو هاواری کرد” دادە سەحەر”! دەنگی تێکەڵ بە دەنگی تەقەکە بوو، لەدوورەوە پۆلێک قەلەڕەشی ناو کوولەکان فڕین .
سەحەر کەوتە سەرزەویەکە خوێنە گەرمەکەی ڕژایە نێو عەرزە ساردەکە، تکایە سەر سەهۆڵەکە، دەستی کەوتە نێو خوێنی خۆی.
سێ پیاو ئێوارەیەک خەونەکانی سەحەریان دزی.
سێ پیاو لە نیوەشەدا لە پەرێزێکی چۆڵ گیانی سەحەریان سەند..

بەگشتی لای من کتێبێکی جوان و بە چێژ بوو بە هیوای سود.

جوانی...📚

25/08/2026

بڵاوکراوەکانمان ئێستا لە هەموو ئەوروپا بەردەستە.
‪+44 7405 896767‬

25/08/2026

بەرهەمەکانی ئەدیبان لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا بەردەستە

«دەبێت ئەوەندە بەهێزبیت گەر کلتورەکەت بەکەڵکت نەهات قبووڵی نەکەیت و کلتورێکی تازه بۆ خۆت دروست بکه یت»​کتێب: سێشەممان لە...
23/08/2026

«دەبێت ئەوەندە بەهێزبیت گەر کلتورەکەت بەکەڵکت نەهات قبووڵی نەکەیت و کلتورێکی تازه بۆ خۆت دروست بکه یت»

​کتێب: سێشەممان لەگەڵ مۆری
نووسەر: میچ ئەلبوم

بە تاک و کۆ بەردەستن دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن
21/08/2026

بە تاک و کۆ بەردەستن
دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن

14/08/2026
پەروەردەکردنی منداڵان و سەرقاڵکردنیان بە بابەتی ئەخلاقیەوە ئەرکی هەمووانە، ئەمە نموونەی ٢٠ کتێبی پەروەدەیی و ئەخلاخییە ک...
12/08/2026

پەروەردەکردنی منداڵان و سەرقاڵکردنیان بە بابەتی ئەخلاقیەوە ئەرکی هەمووانە، ئەمە نموونەی ٢٠ کتێبی پەروەدەیی و ئەخلاخییە کە هەرزانترین نرخیان هەیە لەسەر ئاستی جیهان، نرخی هەردانەیەکیان تەنها ١٠٠٠ هەزار دینارە، ئێستا لە هەر جێیەکی ئەم جیهانەدای دەتوانی ئەم بەرهەمە ناوازە و پڕ گەوهەرانە بۆ منداڵەکانت داوا بکەیت و دەگاتە دەستت، ئەم بەرهەمانە لە هەموو شتێکی تر گرنگتر و بە نرخترن بۆ ئێستا و داهاتوی نەوەیەکی بە ڕەوشت.

وریا چۆن بوو بە نێچیری تەوری ئەو کەسانەی فەرمانی چەندین کوشتنیان پێ جێبەجێکردبوو؟لە هاوینی 1981دا و لەڕێی نامەیەکی فەرمی...
07/08/2026

وریا چۆن بوو بە نێچیری تەوری ئەو کەسانەی فەرمانی چەندین کوشتنیان پێ جێبەجێکردبوو؟

لە هاوینی 1981دا و لەڕێی نامەیەکی فەرمی و بە مۆری سەرکردایەتی ناوخۆی کۆمەڵەوە، فەرمانی کوشتنی چەند کەسێک، ڕادەستی وریای وەستا وەهاب دەکرێ، لە پایزی ئەو ساڵەدا، عەبدولی سۆران، سدیق ئەمین، نوری حەمە عەلی، شەفیق عەبدولفەتاح چەلەبی(شەفیق ئاغا) و ژمارەیەکی تر، لە ناو شارى سلێمانیدا کوژران، ئەوانه، نه بەعسی بوون و نه لەبەعسیشەوە نزیکبوون، هەر ئەوەبوو، کۆنه پارتی و لە شۆڕشی ئەیلولیشدا بەرپرس بوون.

کوشتنی ئەوانه، ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە و پەنجەی تۆمەتیش بۆ یەکێتی ڕادەکێشرا، یەکێتی لە ترسی لەکەداربوونی ناوی خۆی، بێبەریبوونی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو کاره ڕاگەیاند، مام جەلال بەیانێکی توندی بۆ ئیدانەکردنی ئەو کاره نووسی و کارەکەشی بە تاوان و قوربانیەکانی بە شەهید ناوبردن، لەوەش زیاتر، هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ئەگەر دەربکەوێ ئەو کاره دەستی یەکێتی تێدایه، ئەوا دەست لە کاردەکێشێتەوە و کوردستانیش بە جێدێڵی.

وریا، دەبێته پێشمەرگه و دواتر دەبێته ئەندامی کەرتێکی ڕێکخستنی ئەو ڕێکخراوەی جەبار فەرمان بەرپرسیەتی، سەرکردایەتی، بۆ ڕادەستکردنەوەی نامەکان، وریا بەگیروگاز دێنن، ئەوان داوای ڕادەستکردنەوەی نامەکان لە وریا دەکەن و ئەویش مل بەو داوایه نادات.

ئەوان پێیانوایه ئەگەر ئەو نامانه بکەونه دەستی نەیاران، وەک بەڵگه لەدژیان بەکاردێنن، وریاش پێی وایه، ئەگەر نامەکان ڕادەستکاتەوە، بۆ لادانی ئەو بەپرسیاریەتیه لەسەرخۆیان، بەتاوانی ئەو کوشتنانه دەیکوژن، بەو ناوهشەوه نەیکوژن، هەر ناهێڵن وەک بەڵگەیەکی زیندوو بمێنێ.

وریا پێی وایه، پاراستنی ئەو نامانه لەلای خۆی، دەبیته قەڵغان و لە تەوری دەستی ئەوانی دەپارێزێ، ئەو پێی وایه و ناشزانی ڕیسکی پاراستنی هەقیقتێکی مەترسیدار، لەسەر بە تاوانباردەرچوونی ئەوان، لە ڕیسکی ڕادەستکردنەوەی نامەکان کوشندەتره، ریسکێک کە دواجار دەبێته فەرمانی کوشتن و ئەرکی جێبەجێکردنەکەشی بە هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی خۆی دەسپێردرێ. وریا نەیدەزانی وەک فێردریک نیچه دەڵێ “ئەو کەسەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەژدیهادا بجەنگێ، دواجار خۆیشی دەبێته ئەژدیها.

وریا کوژرا و بکوژەکان هێنده بەدڕندانه کوشتیان ئەگەر وریا مەسیحیش با، داوای لە خوا نەدەکرد، بکوژەکانی ببەخشێ، ئەگەر بکوژەکانی مەسیح نەیانزانیبێ چیدەکەن، ئەوا بکوژەکانی وریا دەیانزانی.

هەڤاڵ کوێستانی، ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو

پڕخوێنەرترین زنجیرە ڕۆمانی وەرگێڕدراوی کوردی.زنجیرەی ئەبابیل
30/07/2026

پڕخوێنەرترین زنجیرە ڕۆمانی وەرگێڕدراوی کوردی.
زنجیرەی ئەبابیل

Address

سلێمانی/شەقامی ئیبراهیم پاشا/فولكەی گۆزەكان/نزیك ماركێتی پروشە
Penjwin

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەدیبان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەدیبان:

Shortcuts

Share

Category