08/09/2026
خەڵکی توەسپی حاڵ پەرێشانە
چاوەڕێی ئێوەو ڕەحمی یەزدانە
هەرچی بەرپرسەو کاری بە دەستە
خزمەتی خەڵکی لە لا مەبەستە
قۆڵی هەڵماڵئ بە بئ یەکو دوو
کێشەی توەسپی چارە بکا زوو
وەعدو بەڵێنێک کەوا داوتانە
جێ بە جێی بکەن مەردو پیاوانە
حەمام بە بای سک قەد گەرم نابئ
زەوی بە بئ ئاو چی لئ شین نابئ
ئەوەی بە باشە دێتە دەر لە زار
جئ بە جئی بکە بیکە بە کردار
مێژوو خاتری کەس ناگرئ کاکە
ناوتی بە جوانی تێدا تۆمار کە
ئەمڕۆ بەرپرسی لە جێو مەکانئ
سبەی چی دەبی خودا ئەزانئ