24/08/2026
﷽
۞ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ ۞
(ﷺ)
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان، حەزرەتی محمد ﷺ، بە دڵێکی پڕ لە خۆشحاڵی و ڕێزەوە، جوانترین پیرۆزبایی و پێزانینم ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان، بە تایبەتی خەڵکی بەڕێزی کوردستان دەکەم.
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە، سەرەتای هاتنی خێر و بەرەکەت و ئارامی و خۆشی زیاتر بێت بۆ میللەت و نیشتمانە خۆشەویستەکەمان.
لە یادی لەدایکبوونی ئەو پێغەمبەرە مەزنەدا، با پەیامی مرۆڤدۆستی، خۆشەویستی، لێبوردەیی، دادپەروەری و خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی، ڕێنوێنی ڕێگامان بێت و وەک بنەمایەک بۆ کار و خزمەتکردن بە کۆمەڵگە و نیشتمانمان لەبەرچاو بگرین.
🌙✨ پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن، حەزرەتی محمد ﷺ
٢٠٢٦