08/08/2026
کاتێک میهرەبانی دەکەوێتە پێش بازرگانی
لە دونیای پارە پەیداکردن و سەرمایەداریدا کەمن ئەو پزیشکانەی کە هەستی میهرەبانی دەخەنە پێش بازرگانی ، نمونەی یەکێک لەو پزیشکە بەڕێز و میهرەبان و دۆستی هەژارانەش بەڕێز (د . باوەڕ عیسا ) یە
بەڕێزیان پزیشکی هەناوی و خێزانییە بۆردی پزیشکی لە ئەڵمانیا بەدەست هێناوە ، ئێستا لەناو ئەو کەمە پزیشکەی هەناوی لە پشدەردا کەلێنێکی باشی پرکردۆتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا جێ پەنجەی خۆی بەدەر خستووە ، جگە لەوەش بە گوێرەی توانا هاوکاری و خزمەتی کەسانی کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەتی کردووە ، بۆیە ئێمەش سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین ، هیوادارین لەسەر ئەم ڕێچکە خێرخوازیە و مرۆڤ دۆستیە بەردەوام بێت . ..شایەنی باسە کاک دکتۆر باورەڕ ڕۆژانە لەئێستادا لەناوەندی پزیشکی قەندیل لەقەڵادزێ دادەنیشێت
Bawar Haji Issa