سولتانه كه م

سولتانه كه م Sasan

21/08/2019
By Sasan
04/06/2017

By Sasan

18/01/2017

By SASAN

‎ئه‌ی عاشقه‌ لووت به‌رزه‌که‌
‎ رویشتیت و
‎ وات ئه‌زانی
‎ له‌ دوای تۆ رۆژ نابێته‌وه‌
‎ هه‌وری تاسه‌ت
‎... له‌ ئاسمانی شێعره‌کانم ناچێته‌وه‌؟
‎ خۆتت به‌ چی هاته‌ به‌رچاو؟
‎ تیشکی هه‌تاو؟
‎ فێنکاوی ئاو؟
‎ هیچیان نه‌بووی
‎ بۆیه‌ زه‌وی خۆشه‌ویستیم
‎ به‌ بێ تۆش هه‌ر پڕ به‌هره‌یه‌
‎ ده‌می شێعرم پڕ خه‌نده‌یه‌
‎ ئه‌ی عاشقه‌ لووت به‌رزه‌که‌
‎ دڵنیام گه‌ر
‎ جارێکی تر رێت بکه‌وێته‌ ئه‌م ناوه‌
‎ له‌به‌ر گرشه‌ی پێکه‌نینما خۆت ناگری
‎ له‌به‌ر چاوی حه‌په‌ساوی بێ به‌زه‌تدا
‎ ئه‌و ژنه‌ی وا دڵت ئه‌کرد به‌ ژێر سیغار
‎ چرای چاوی هیواکانی داگیرساوه‌و
‎ له‌ دووری تۆ قه‌د ناگری

14/12/2016

‏مرۆڤ
کە بێتاقەت بوو حەزی هيچی نامێنێت،
هەر ئەمەشه شەوی درێژ کردۆتەوه.
ئەوه خراپ ترين جۆری بێتاقەتيه
sulltan

13/12/2016

دەستێک تۆز لەسەر تەنیاییم کەوتوە
مرۆڤێک
کە جگەرەی کێشا
بێدەنگی ناسنامەیەتی نەوەک ئەشق
sulltan

13/12/2016

دەمـم داخـست بـەڵام
بــە سـەد ڕێگای بـێدەنگی قـسەم لەگـەڵ كـردی،،،،!
sulltan

کە باران خۆشدەکاتەوە تۆ دەباری چەترەکان دەشکێنم "قوباد جلیزادە"       sulltan
06/12/2016

کە باران خۆشدەکاتەوە
تۆ دەباری
چەترەکان دەشکێنم
"قوباد جلیزادە"
sulltan

کێ دەلێـێ گـرانـی هـاتووە؟مـن دەلێـم سـەدەی هـەرزانییـە!دڵ شـکان هەرزان!رق و قـینە هەرزان!دووژمـنایـەتی هـەرزان!درۆ لە ه...
06/12/2016

کێ دەلێـێ گـرانـی هـاتووە؟
مـن دەلێـم سـەدەی هـەرزانییـە!
دڵ شـکان هەرزان!
رق و قـینە هەرزان!
دووژمـنایـەتی هـەرزان!
درۆ لە هـــەموو شتێك هــەرزانــتر!
نـرخـی مـرۆڤ چـەند دابـەزیــوە!!!!
کەمـتر لە ئــاوی رەوان!
داشــکانێــکی گەورە کـراوە
لە نــــــــرخـی مــرۆڤ!!
sulltan

18/10/2016

By Sasan

ئەگەر ڕۆژێ
سەرت نا بە سنگمەوە
گوێت لە ترپەی دڵم نەبوو
دڵگیر مەبە...
دڵم بۆ هیچ کوێ نەفڕیوە
بۆتە فەڕشێ لە بەر پێت و
هەر لە جێگەی خۆی خزیوە

Address

Ranya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سولتانه كه م posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category