ktebxaney_roman

ktebxaney_roman Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ktebxaney_roman, Book shop, 46001, Slemani.

ناونیشان: جادووگەرە ناوازەکەی ئۆز نووسەر: فرانک باوم مژار: منداڵان، خەیاڵیی باڵاژمارەی لاپەڕە: ٢٧٨    بەمزووانە ڕۆمانی ن...
09/08/2026

ناونیشان: جادووگەرە ناوازەکەی ئۆز
نووسەر: فرانک باوم
مژار: منداڵان، خەیاڵیی باڵا
ژمارەی لاپەڕە: ٢٧٨
بەمزووانە ڕۆمانی ناوازە و کەموێنەی «جادووگەرە ناوازەکەی ئۆز»ـی فرانک باوم لە ناوەندی ڕۆمان بەردەست دەبێت!
———
ناوەند و کتێبخانەی ڕۆمان، لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی سێیەمە.
لە ڕۆمان، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کتێب بەردەستە؛ گەیاندنیش بەردەستە بۆ سەرانسەری ئێراق.
ڕۆمان، چڕینی وشەکان بە زمانی شیرینی کوردی و… پردی وێژەیی جیهان!

08/08/2026

بەمزووانە ناوەندی ڕۆمان پێنج نوێترین چاپکراوی بڵاو دەکاتەوە و کایەی وێژەیی دەخرۆشێنێت!
———
ناوەند و کتێبخانەی ڕۆمان، لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی سێیەمە.
لە ڕۆمان، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کتێب بەردەستە؛ گەیاندنیش بەردەستە بۆ سەرانسەری ئێراق.
ڕۆمان، چڕینی وشەکان بە زمانی شیرینی کوردی و… پردی وێژەیی جیهان!

———   ناوەند و کتێبخانەی ڕۆمان، لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی سێیەمە.    ل...
07/08/2026

———
ناوەند و کتێبخانەی ڕۆمان، لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی سێیەمە.
لە ڕۆمان، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کتێب بەردەستە؛ گەیاندنیش بەردەستە بۆ سەرانسەری ئێراق.
ڕۆمان، چڕینی وشەکان بە زمانی شیرینی کوردی و… پردی وێژەیی جیهان!

05/08/2026

بۆ ئەوەی لە ناخی مرۆڤ تێ بگەین، دەبێت ڕوو بکەینە وشە و چیرۆکەکان. عەباس مەعرووفی مەرگەساتی ئاڵۆزی خێزانێک شی دەکاتەوە و دەیکاتە پەژارەیەکی جەرگبڕی وا، حەز ناکەیت هەرگیز بە خەیاڵیش شتی وا ببیستیتەوە؛ گۆگۆل لە ڕێی لووتێکەوە پەردە لەسەر پڕوپووچی و کەشوفشی مرۆڤایەتی لادەدات؛ گۆرکی بە تاکە کەسێک ژیانی سەردەم و داڕمانی دەروونیی تاک لەژێر زەبردا دەخاتە ڕوو. ساراماگۆش کەسایەتییەکانی کوێر دەکات و دەیانکاتە نەمر، بۆ ئەوەی بزانین مرۆڤ هەمیشە بە چاو نابینێت و بێ مەرگیش ناتوانێت بژی. ئەم کتێبە بەپێزانە، ئەم وێژە ناوازانە، تیشک دەخەنە سەر تارترین گۆشەکانی ناخ و دەروونی مرۆڤ و بۆ ساتێک پیشانمان دەدەن دەکرێت چی بین و چۆن بیر بکەینەوە.
لە ئێستادا کتێبە ناوازەکانی «سەمفۆنیی مردووەکان»ـی عەباس مەعرووفی، «لووت»ـی نیکۆلای گۆگۆل، «ژیانی پیاوێکی بێکەڵک»ـی ماکسیم گۆرکی، «کوێری» و «لە چاوەڕوانیی مەرگدا»ـی خۆزێ ساراماگۆ لە ناوەندی ڕۆمان بەردەستن.
———
ناوەند و کتێبخانەی ڕۆمان، لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی سێیەمە.
لە ڕۆمان، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کتێب بەردەستە؛ گەیاندنیش بەردەستە بۆ سەرانسەری ئێراق.
ڕۆمان، چڕینی وشەکان بە زمانی شیرینی کوردی و… پردی وێژەیی جیهان!

لەم کتێبەدا سنووری نێوان زیندووان و مردووان کاڵ دەبێتەوە و  دەبێتە گفتوگۆیەکی گەرموگڕ و زڕەزڕی کووپ و چایەکی گەرمتر. تیا...
04/08/2026

لەم کتێبەدا سنووری نێوان زیندووان و مردووان کاڵ دەبێتەوە و دەبێتە گفتوگۆیەکی گەرموگڕ و زڕەزڕی کووپ و چایەکی گەرمتر. تیایدا یەکێک لە بلیمەتانی دەروونناسی و دەروونشیکاری پەرجووئاسا دەگەڕێتەوە و بەدەم خواردنەوەی چاوە، دانایی و زانایی خۆیمان لە ڕێی ئەزموونەوە بۆ دەخاتە ڕوو. جگە لەوەی برێت کار وینیکۆت بۆ باسی زانستی زیندوو دەکاتەوە، باسی ژیانی و چەندان باسی نەبیستراوی تریش دەگێڕێتەوە. لە ڕێی گفتوگۆی دۆستانەوە و شیرینەوە، دانەری بیرۆکەی «دایکێکی بەش خۆی باش» دەم هەڵدەهێنێتەوە و چای پاشنیوەڕۆ دەکاتە وانە و شرۆڤە لەمەڕ دەروونشیکاری.
لە ئێستادا «دەروونشیکاریی دۆناڵد وینیکۆت» لە ناوەندی ڕۆمان بەردەستە.
———
ناوەند و کتێبخانەی ڕۆمان، لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی سێیەمە.
لە ڕۆمان، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کتێب بەردەستە؛ گەیاندنیش بەردەستە بۆ سەرانسەری ئێراق.
ڕۆمان، چڕینی وشەکان بە زمانی شیرینی کوردی و… پردی وێژەیی جیهان!

چیرۆکەکان قەفەزۆچکێک دروست دەکەن، سنوورێک بۆ ئەو لاوازییە مرۆڤانەمان دەکێشن بۆ ئەوەی پیشانمان بدەن مرۆڤایەتی تاکوو چەند ...
02/08/2026

چیرۆکەکان قەفەزۆچکێک دروست دەکەن، سنوورێک بۆ ئەو لاوازییە مرۆڤانەمان دەکێشن بۆ ئەوەی پیشانمان بدەن مرۆڤایەتی تاکوو چەند بەرگە دەگرێت. بەڵام بە زانینی سنوورەکانمان، چیرۆکەکان ئەو ئاستانەمان بۆ دیاری دەکەن دەبێت بیانبەزێنین. ئاسۆ دەبێتە شتێک بۆ چاو لەودیوی بڕوانێت؛ سنوورێک لەسەر پەڕە و بە زوخاڵ نووسرابێت، پیشانمان دەدات لە کوێوە لێی دەربچین. بە سنووردارکردنی پشێوییە نەبڕاوەکەمان، وێژە و هونەر دیوارێک دروست دەکەن، دیوارێک… بۆ ڕووخاندن کراوە.
لە ئێستادا شاکارەکانی «ڤی»ـی نیکۆلای گۆگۆل، «خاکە خوێناوییەکان»ـی زیزۆ شوتیریو و «ژیانی ئەم کوڕە»ـی توبیاس وۆڵف لە ناوەندی ڕۆمان بەردەستن.
———
ناوەند و کتێبخانەی ڕۆمان، لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی سێیەمە.
لە ڕۆمان، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کتێب بەردەستە؛ گەیاندنیش بەردەستە بۆ سەرانسەری ئێراق.
ڕۆمان، چڕینی وشەکان بە زمانی شیرینی کوردی و… پردی وێژەیی جیهان!

01/08/2026

کاتێک خامۆشی باڵ بەسەر جیهاندا دەکێشێت و خەویش نامانباتەوە، چەندان پرسیاری گەورە لەنێو تاریکیدا دێن و دەچن: من چیم و کێم لەنێو ئەم گێژاوە نەبڕاوەدا؟ چۆن بەسەر خۆمدا زاڵ ببم لە کاتێکدا هەمووشت دەگۆڕێت؟
مارکەس ئۆرلیۆس بیروبۆچوونەکانی لەمەڕ ئەم پرسیارانەی لەژێر خێمەیەکدا نووسییەوە؛ هێراکلیتۆس لەنێو تەوژمی ڕووبارێکدا بینینییەوە؛ میامۆتۆ موساشی کردنی بە هونەری جەنگ. دورانت لەنێویاندا بۆ واتا گەڕا و لە کۆتاییدا کردنی بە چێژێک بۆ گیان و دەروونی. پەڕاوی بەپێزی ئەم بیرمەندانە، دەستەچرای ئێمەن بۆ ڕێکردن بەنێو تاریکیدا.
لە ئێستادا «تێڕامانەکان»ـی مارکۆس ئۆرلیۆس، «فراگمێنتەکان»ـی هێراکلیتۆس، «کتێبی پێنج بازنە»ـی میامۆتۆ موساشی، «سەبارەت بە واتای ژیان» و «چێژەکانی فەلسەفە»ـی ویڵ دورانت لە ناوەندی ڕۆمان بەردەستن.
———
ناوەند و کتێبخانەی ڕۆمان، لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی سێیەمە.
لە ڕۆمان، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کتێب بەردەستە؛ گەیاندنیش بەردەستە بۆ سەرانسەری ئێراق.
ڕۆمان، چڕینی وشەکان بە زمانی شیرینی کوردی و… پردی وێژەیی جیهان!

لەم بەرهەمەیاندا ڕەنگدانەوەی سیمای نەک تەنیا شوکری خۆی، هیی چەندان سیمای فەرامۆشکراو و پەراوێزخراو دەبینین. بە چەند دیمە...
31/07/2026

لەم بەرهەمەیاندا ڕەنگدانەوەی سیمای نەک تەنیا شوکری خۆی، هیی چەندان سیمای فەرامۆشکراو و پەراوێزخراو دەبینین. بە چەند دیمەنێکی زیندوو و ڕاستەوخۆ، شوکری بە نیشتەجێیانی تانجەیەکمان ئاشنا دەکات، زۆر دەمێکە پەردەی نەناسییان بەسەردا دراوە و لەنێو ئەم کەسایەتییانەدا شکۆی مرۆڤایەتی دەدۆزێتەوە. زمانی نووسینی کورتبڕە بەڵام جەرگبڕە، چەندوچوون زۆر ناکات و خۆی لە درێژدادڕی دەگرێتەوە. لەگەڵ خوێندنەوەی ئەم پەڕاوەیدا تێڕامانیش زۆر پێویستە، چونکە لە ڕێیەوە دەبینیت خەڵکی بە چ چنگەکڕێ و کردوکۆشێک ژیانیان بەڕێ دەکەن. تیایدا شوکری لە تارترین قوژبنەکانی ناخی مرۆڤ و تانجەوە، ڕووناکییەک دەدۆزێتەوە بە ڕۆژی ڕووناکیش نابینرێت.
لە ئێستادا «سیماکان»ـی موحەممەد شوکری لە ناوەندی ڕۆمان بەردەستە.
———
ناوەند و کتێبخانەی ڕۆمان، لە هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی سێیەمە.
لە ڕۆمان، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کتێب بەردەستە؛ گەیاندنیش بەردەستە بۆ سەرانسەری ئێراق.
ڕۆمان، چڕینی وشەکان بە زمانی شیرینی کوردی و… پردی وێژەیی جیهان!

Address

46001
Slemani
شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی چ

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ktebxaney_roman posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category