22/04/2015
ڕاوه‌ســتـن پـێـتـان بــڵــێـم، ئــه‌م دنــیــایــه چـلـــۆنه
ئێستـا كـچـــان تـێـر ناخـــۆن به دراوی پـیاوی كــۆنـه
ئــای ئامـان ئامـان سووتام، خۆشه وه‌ك نوقڵی بادام
ڕه‌گــی رۆحیان ده‌ركێــشام، لیـــره‌كانیان ده‌رهـێـنـام
جاده‌ی تازه ته‌ی ئه‌كــه‌ن، ئیسكارپین له‌پــێ ئه‌كه‌ن
كـــردوویانه به مــۆده، به قسه خــۆیان شــل ئه‌كه‌ن
میراتــی زۆرم بــۆ مــا، كــچـــان لێمیـــان ده‌رهـێـنـــا
لــه ڕێــی سه‌ودای كچــانـــا ده‌رپێـــم لــه پێدا نه‌مـا
هه‌مووش پێم پێ ئه‌كه‌نن، ئای ئامان ئامان سووتام!
شیرینن وه‌كــوو بادام، ره‌گـی ڕۆحیــان ده‌ركێــشـام
لیره‌كانیان ده‌رهێنام!
پیره‌مێرد