ريكاي راست

ريكاي راست like

چیرۆكی ئەحمەدی تۆبەكارباسی چیرۆكی كۆن ناكەین، بۆ ئەوەی كەس نەڵێ‌:ئەوە سەردەمی رسول الله بوە -صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَل...
26/02/2016

چیرۆكی ئەحمەدی تۆبەكار
باسی چیرۆكی كۆن ناكەین، بۆ ئەوەی كەس نەڵێ‌:
ئەوە سەردەمی رسول الله بوە -صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.
ئەوە سەردەمی صەحابە بوە -ڕەزای خوایان لێبێت-.
ئەوە سەردەمی پیاوچاكان بوە ڕەحمەتی خوایان لێبێت.
باسی سەردەمی خۆمان دەكەین:

شیخێك (*١) كە خەڵكی وڵاتی عەرەبستانە، بۆ هەندێ‌ كار و باری خۆی سەفەر دەكات بۆ یەكێك لەو وڵاتانەی دەوروبەری خۆیان، دوای تەواوبونی كارەكانی كە ڕۆژێك دەخایەنێت، بە مەبەستی گەڕانەوە بەرەو فڕۆكەخانە دەكەوێتە ڕێ، لەبەر ئەوەی سەفەرەكەی زۆر ماندوی كردوە، پشویەك دەدات لە ناو مزگەوتی فرۆكەخانەكەدا، ئەڵێ‌: خەوتم و ئاگام نەبوو تا نزیك نوێژی نیوەڕۆ لە گریانی گەنجێكدا بەخەبەر هاتم كە خەریكی نوێژكردن بو، تەمەنی لەسەروی بیستەوە ولەخوار سیەوە بو، بە كوڵی دەگریا، وەكو گریانی ئافرەتێك بە پێش چاویەوە مێردەكەی لە دەست بچێت، وەكو دایكێك بە پێش چاویەوە جگەر گۆشەكەی تیا بچێت، هاتە پێشەوە و بێداری كردمەوە، ووتی: تۆ خەوت لێدەكەوێ‌؟! دەتوانی بخەوی؟! وتم: بەڵێ، وتی: بەڵام من خەوم لێناكەوێ‌، ناتوانم بخەوم، ناتوانم تامی خەو بچەژم. منیش وتم: خێرە، با نوێزەكەمان بكەین پاشان پێكەوە قسە دەكەین [لِيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا]، ئەڵێ‌: كە نوێزمان تەواو كرد، وتی: من خەڵكی «رياز»م (*٢)، لەخێزانێكی دەوڵەمەندم، خۆشگوزەرانم، حەزمان لە هەرچی بێت دەیكەین، حەزم كرد لە ژیانی ڕۆژانە و ئەو ژیانەی كە عادەتیە و هەمو ڕۆژێك دوبارە دەبێتەوە بێزار بوم، حەزم كرد جەوێك بگۆڕم، سەفەرم كرد بۆ ئەم ووڵاتەی كە ئێستا من و تۆ لە فڕۆكەخانەكەی دانیشتوین، لەگەڵ هەندێ‌ برادەری خراپ سەفەرم كرد، مەبەستیشم ئەوە نەبو توشی داوێن پیسی ببم، بەڵكو تەنها بۆ ڕابواردن وبەسەر بردنی كاتێكی خۆش بو، بەڵام برادەرە خراپەكانی دەوری دەگرن، وازیان لێنەهێنا لەم شوێن بۆ ئەو شوێنی خراپ، هەتا بەرە بەرە لە پێشەكیەكانی زینا نزیكیان كردەوە، لەگەڵ ئافرەت وكیژۆڵەی جوان دایاننا، تا ئەوەبو لەگەڵ یەكێكیان تەنها كەوت و پاش قسەی خۆش كردن و یاری كردن، توشی فاحیشە هات، و هەرچی شەهوەتی هەبوو بەتاڵی كرد، گەرمی تاوان بەر لاشەی كەوت، وەكو قامچی لە دڵی دەدا، لە پشتی دەدا، ئاگر بەربو لە گیانی، هاواری كرد: چۆن ئەم كارەم كرد؟ چۆن ئەو پەرژینەم شكاند؟ من ئیتر مەحروم دەبم لە حۆریەكانی بەهەشت! دەستی كرد بە گریان و بەرەو دەشت كەوتە ڕێ، تەماشا دەكات ئەوە یەكێكە لەو خراپەكارانە لە دەرەوە وەستاوە، وتی: بۆ دەگریت؟ وتم: ئەزانی چیمكرد من زینام كرد، من زینام كرد!! ئەو خراپەكارە پێی ووت: ها بگرە ئەوە پەرداخێكی مەیە بیخۆرەوە هەموو شتێكت لە بیر دەچێ‌!!! دەڵێ‌ وتم: هەر وازم لێناهێنن لە حۆریەكان بێ بەشتان كردم، ئەتانەوێ‌ لە مەی بەهەشتیش مەحرومم بكەن.

پاكی بۆ ئەو خوایەی دڵەكان دەگۆڕێت! تۆزێك پێش ئێستا زیناكار بو، ئێستا دەگری وپەشیمانە.
پاشان ئەو خراپەكارە چی پێدەڵێ‌؟ پێی دەڵێ: «گوێی مەدەرێ‌ خوا غفور و رحیمە. بەڵام لە بیری چوو كە «شديد العقاب»یشە. ئەڵێ‌: زۆر گریا و وتی: خۆگە پارەكەمیان ببردایە، نەك دین و ئیمانەكەمیان بشكاندایە. لەو كاتەوە خەوم لێناكەوێ‌، دڵتەنگم چاو بە گریان، ئیسراحەتم لێبڕاوە.

ئەڵێ‌: منیش ووتم: ئایەتێكت بۆ دەخوێنمەوە وگوێ بگرە بەڵكو سودت پێبگەیەنێت، والله هیچ ئایەتێك لە قورئان نابینم ئومێد دارتر بێت، پڕ هیواتر بێت لەو ئایەتەی كە خوای میهرەبان دەفەرموێ‌: [قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ] واتە: «ئەی ئەو بەندانەم كە ڕۆچون لە گوناهو تاوان، بێ‌ ئومێد مەبن لە ڕەحمەتی خوا، خوا ڕەحمەتی فراوانە»، ئەڵێ‌: وتی: خوا لە هەموو كەسێك خۆش ئەبێ‌ لە من نەبێ‌، من زینام كردووە، دەزانی زینا چیە؟ تۆ قەت لە تەمەنتا زینات كردووە؟! وتم: نە والله لە تەمەنمدا زینام نەكردووە، وتی: دەی بۆیە نازانی ناڕەحەتی زینا چیە؟! ئەڵێ‌: لەم كاتەدا بوین و لە فڕۆكەخانەكەوە وترا: فڕۆكەكە دەكەوێتە ڕێ، منیش ناونیشانەكەیم لێوەرگرت، ماڵئاوایم لێكرد و لە دڵی خۆم وتم: دو سێ‌ ڕۆژێكە و لە بیری دەچێ‌، ئەڵێ‌ پاش ماوەیەكی كەم لە گەیشتنەوەم بۆ شوێنی خۆم، تەلەفۆنێكم بۆ هات تەماشا دەكەم ئەوە، ووتی: حەز ئەكەم بتبینم، ئەوەبو مەوعیدێكمان دانا و یەكترمان بینی، هەر كە چاوی پێم كەوت باوەشی پێمدا كرد و دەستی كرد بە گریان، وتی: والله لەو ڕۆژەوە بە ئیسراحەت نەخەوتوم، خەو لە چاوم ناكەوێ‌ بە كەمی نەبێت! چی بڵێم بە خوا لەو ڕۆژەی كە پرسیارم لێدەكات: زینات كرد؟ بڵێم: بەڵێ خوایە بەم پێیانەی خۆم ڕۆیشتم بۆ زیناكردن؟؟!! وتم: خوا ڕەحمەتی فراوانە. وتی: نەهاتوم بۆ سەردانی كردنت، هاتوم بۆ ماڵئاوایی لێكردنت، ناتبینمەوە لە بەهەشت نەبێت ئەگەر خوا ڕەحمی پێكردم، وتم: خێر بۆ كوێ‌ دەڕۆی؟ وتی: دەمەوێ‌ خۆم ڕادەستی دادگا بكەم ودان بە تاوانەكەمدا بهێنم، تا حەددی خوام لەسەر جێبەجێ بكرێ، وتم: لەخوا بترسە! ئەی تۆ نازانی حەددی زیناكەر بەرد باران كردنە تا مردن، ستری خۆت و خێزانەكەت بكە، تۆ خێزانداری، ستری هاوڕێكانت بكە، وتی: كەسیان لە ئاگری دۆزەخ ڕزگارم ناكەن! ئەڵێ‌: كە بینیم زۆر سورە وپاشگەز نابێتەوە، وتم: باشە بەڵێنێكت لیوەردەگرم، وتی: بەس نەڵێی خۆت مەدە بە دەستەوە، وتم: ئەوە ناڵێم، پێم وت: دەستم بەرێ وگفتم پێ بدە، ئەڕۆین سەردانی فڵان زانا دەكەین، كە یەكێكە لە زانا پایە بەرز و خوا ناسەكان، ئەو هەرچی وت بە قسەی دەكەین، ئەگەر وتی: خۆت بدە بە دستەوە، بە دەستی خۆم دەتبەم تەسلیمت دەكەم، ئەگەریش وتی: نابێ‌ خۆت تەسلیم بكەی پێویستە بە قسەی بكەی، وتی: باشە ڕازیم.

ئەڵێ‌: كە چوم سەردانی ئەو زانا بەڕێزەم كرد وباسەكەم بۆ گێڕایەوە، وتی: با خۆی تەسلیم نەكات، هەروەها پێی وتم: ئەو گەنجە بێزاری كردوم ئەوەندە تەلەفۆنی بۆ كردوم، پێم وتوە: خۆت تەسلیم مەكە و لە نێوان خۆت و خوادا تەوبە و داوای لێخۆشبون بكە، پەروەردگار لە تاوانەكان خۆش دەبێ‌. ئەڵێ‌: وتی بۆ ئەوەندە ئازاری ئەو زانایەت داوە؟ وتی: ویستم ڕازی بكەم و خۆم لەو ئازار و ناڕەحەتیەی دڵ ڕزگار بكەم. ئەڵێ: لەو قسانەی كە ئەو گەنجە بە زاناكەی وتبو: ئەی مامۆستا لە خوا بترسە، لە قیامەتدا یەخەت دەگرم ئەڵێم پەروەردگارا ویستم خۆم بدەم بە دەستەوە ئەم مامۆستایە نەیهێشت، مامۆستاكەش وتی: ئەمە ئەوەیە كە پێی دەگەمەوە بە خوا، فەتواشم بۆ نەداوی بە عیلمەوە نەبێت.

ئەڵێ‌: پاشان پێی وتم: من ماڵئاواییت لێدەكەم، وتم: بۆ كوێ؟ وتی: بۆ حەج ئەڕۆم -جا ئەوكاتە نزیكی حەج بو-، داوام لێكرد لەگەڵ ئێمەدا حەج بكات، وتی: نا، جا من وامزانی هاوسەفەری تری هەیە و ئەیەوێت لەگەڵ ئەواندا بڕوات، ئەڵێ: ڕۆیشتین بۆ حەج، دووەم ڕۆژی جەژن بوو لە دورەوە بینیم، بانگم كرد: «ئەحمەد، ئەحمەد» -جا ناوی ئەحمەد بو-، ئەڵێ: ئاوڕی دایەوە وكە منی بینی ڕوی وەرگێڕا و ڕایكرد، وتم: سبحان الله! تۆ بڵێی ئەحمەد لەبەر چی وایكرد، چی دڵی گۆڕی بێ‌ لە ئاست من؟! وتم: بەشكو گەڕامەوە لە «ڕیاز» بینیم لێی دەپرسم، كە گەڕاینەوە بینیم و پێم وت: ئەحمەد ئەوە بۆ بانگم لێكردی خۆت لێونكردم، وتی: حەزم كرد بە تەنها بم، بە تەنها حەجم كرد لەسەر پێی خۆم هەمو شەعیرەكانم ئەنجامداوە، بەڵكو خوا بمبینێ‌ بە پێ‌ لە میناوە دەڕۆم بۆ عەرەفە، یان دەڕۆم بۆ موزدەلیفە، یان بۆ ڕەمی جەمەرات، بەڵكو خوا بمبینێ‌ و بەزەیی پێمدا بێتەوە، وتم: ئەی كە بانگم لێكردی ڕاتكرد؟ وتی: سەرقاڵی استغفار كردن بوم، سەرقاڵی داوای لێخۆشبون كردن بوم لەو تاوانەی كردبوم. لە حەجەكەیدا جارێك دەیوت: دەترسم بە هۆی شومی تاوانەكەمەوە خوای گەورە لەوانەی دەوروبەریشم خۆش نەوێ، جاروباریش دەیوت: بەڵكو خوا بەهۆی ئەم نوێژكەر و خواناس و تەسبحات كارانەوە لێم خۆش ببێت
جا پێم وت: بۆ نایەی لەگەڵماندا لە كۆڕ و دەرسەكان ئامادە بیت، لەگەڵ ئەو مامۆستایانە دانیشیت و لە زانستی شەرعی سود وەربگری، وتی: نەخێر، ئێوە پاكن و من پیس و زیناكارم، نامەوێ‌ ئێوەش پیس بكەم بە زیناكەی خۆم.
تەماشا بكەن چۆن ملكەچ و زەلیل بووە، كاتێك تاوان كەسێك توشی ملكەچی و زەلیلی دەكات، زۆر لە عابدێك باشترە كە بە هۆی عیبادەتەكەیەوە توشی فیز و لوت بەرزی ببێت، نوزەی گریانی تۆبەكاران خۆشترە لە تەسبیحاتی عابیدانی خۆ بەگەورەزانان.
ئەڵێ: ئەم تۆبەكارە دوای حەجكردنەكەی زیاتر مولەتەزیم بو دینەوە و تەنانەت قورئانی لەبەر كرد و ڕۆژ نە ڕۆژێكیش بە ڕۆژو دەبو.
ئەڵێ: پەیوەندی نێوانمان توند وتۆڵ بو، سەردانی یەكترمان دەكرد و هاتوچۆی یەكترمان دەكرد و بەردەوام بوین لە دەرسەكان، كە ئەو ماوەیە مامۆستا باسی ژیاننامەی پیاوچاكانی دەكرد، لەو چیرۆكانەی كە مامۆستا لە مەجلیسەكەدا باسی دەكرد، چیرۆكی ڕەبیعی كوڕی خوسەیم «الرَّبِيعُ بنُ خُثَيْم» بو، ئەو گەنجەی كە تەمەنی سی ساڵی تێنەپەڕاندوە، خواناس، دیندار، ڕو لە مزگەوت، لە خوا ترس، بەڵام ئەو شوێنەی ئەوی تێدابوو كۆمەڵێك خوانەناس و خراپەكار و مونافیقی تێدا بو -وەكو چۆن لە هەمو شوێنێك هەمو ڕو لە خوایەك هەندێك لەو خەڵكە خراپەی هەر بەر دەكەوێت فمستقل ومستكثر-، جا وتیان: با پیلانێك بۆ لە خشتەبردنی ڕەبیع دابنێین، وتیان: جا چی بكەین؟ وتیان: ئەچین بۆلای «غانية» -كە ئافرەتێك بوو ئەوەندە جوان بو پێیان دەوت غانیە، غانیەش واتە: پێویستی بە خۆ جوانكردنەوە نیە ئەوەندە جوانە-، جا ڕۆیشتن بۆ لای و وتیان: ئەوە هەزار دینار بۆ تۆ، لەسەر چی؟ بەس بە مەرجێ‌ ڕەبیع ماچێكت بكات، ئەگەر ماچێكی كردی ئەوە هەزار دینار بۆ تۆ!! ئەویش وتی: دوو هەزار بۆ ئێوە ئەگەر كەمترین شتم لەگەڵ بكات. ئەڵێ: ڕۆیشت خۆی بۆ ئامادەكرد و كاتێكی گونجاوی بۆ دیاریكرد و چوە بەردەمی ڕەبیع و خۆی پیشانی ڕەبیعدا و هەموو جلەكانی لەبەر خۆی لادا، بەڵام ڕەبیع یوسف -علية السلام- ئاسا كە وتی: [قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ] «پەنا بە الله، ئەی چی بڵێم بە پەروەردگارم كە ڕێزی لێناوم، چۆن دەست دەبەم بۆ حەرامكراوەكانی» (*3) ، بە ئافرەتەكەی وت و هاواری كرد بەسەریدا: لە خوا ناترسی؟! چی دەكەی ئەگەر ئیستا لاشەت گەڕ بێت و ئەو جوانیەی كە هەتە بڕوات؟! چی دەڵێی ئەگەر ملك الموت دابەزێت و پەتی ژیانت بپچڕێنێت، ئەی چی ئەڵێ كە نەكیر و مونكەڕ پرسیاریان لێت كرد؟! هەر ئەوەندەی وت ئافرەتەكە دەستی كرد بە هاوار كردن و وتی: «حسبى حسبى» بەسمە بەسمە، ئەوەبو پەشیمان بویەوە و دەستی كرد بە عیبادەتكردنی خوا، تا وای لێهات ناونرا بە «عابدة الكوفة» «خوا پەرستەكەی كوفە»، ئەو فاجر و فاسیقانە وتیان: بەڕاستی ڕەبیع ئەویشی لێخراپكردین و ئەویشی لێتێكداین!!
ئەڵێ‌: كە ئەحمەد كە گوێی لەم چیرۆكە بوو دەستی كرد بە گریان و وتی ڕەبیع دەڕۆن بۆلای و وەڵامیان ناداتەوە، بەڵام من بە پێی خۆم دەڕۆم بۆ لایان، ئەو بەردەمی لێدەگرن و دەڵێ‌: نەخێر، بەڵام من بە پێی خۆم دەڕۆم بۆ زینا كردن، ئەڵێ‌: بە گریان و دڵشكاوی و دڵتەنگیەوە مەجلیسەكەی بەجێهێشت.

ئەڵێ‌: جارێكیان یەكێك لە زانایانم بینی باسی چیرۆكی ئەحمەدم بۆ كرد، كە چەند ملكەچ و هەمیشە خەریكی قورئان وخویندن و ڕۆژو گرتنە، وتی: بەڵكو ئەو زیناكردنەی ببێتە هۆی چونە بەهەشتی، وا دەزانم هەندێك ئایەت بۆ بۆ ئەو كوڕە زۆر گونجاوە و لەسەر ئەو جێبەجێ دەبێت، خوا سبحانة وتعالى دەفەرموێ‌:[وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا * يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا * إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا * وَمَنْ تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّهِ مَتَابًا] پەروەردگار باسی سیفاتی عباد الرحمن دەكات، سیفاتی بەندەكانی خۆی، جا لەو سیفاتانەیان ئەوەیە: هاوار لە غەیرە خوا ناكەن، نەفس ناكوژن بە ناهەق و حورمەتی نەفس ڕادەگرن، زیناش ناكەن، هەركەسێكیش ئەوە بكات دەخرێتە ناو دۆزەخەوە بە هەتا هەتایی بە سەر شۆڕ تێیدا دەمێنێتەو، مەگەر كەسێك كە تەوبە بكات، وئیمان بهێنێت و كار و كردەوەی چاك ئەنجام بدات، ئا ئەوانە خوا سبحانة وتعالى چیان بۆ دەكات؟ تەماشای بەزەیی و میهرەبانی رب العالمين بكەن: «خراپەكانیان بۆ دەگۆڕیت بە چاكە»، زیناكەی بۆ دەگۆڕێت بە چاكە؟ بەڵێ‌، دەیگوڕێت بە چاكە.

ئەڵێ‌ هەر كە بیستم سەیرم لێهات، وتم: چۆن تا ئێستا لەم ئایەتە بێ ئاگابوم؟!! ئەڵێ‌: ڕاستەوخۆ چوم بۆ ماڵیان، بۆ كۆشكە جوانەكەی ماڵ باوكی ئەحمەد، پێیان وتم: ئەحمەد لە ماڵ نیە و لە مزگەوتدایە، ڕۆیشتم تەماشا دەكەم، گەردنكەچانە خەریكی خوێندنەوەی قورئانە، وتم: مژدەیەكم پێیە بۆت، وتی: چیە؟ وتم: [وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ] ئەڵێ‌ كە گەیشتمە ئەم ئایەتە ئەڵێی بە چەقۆ دات لە جەرگی، بەردەوام بوم لە خوێندنەوە [وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا * يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا * إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا] هەركە تەواوم كرد خۆی بۆم فڕێدا و باوەشی پێمدا كرد وسەری ماچ كردم، وتی: والله هەمو قورئانم لەبەرە، ئەڵێی تا ئێستا ئەم ئایەتەم نەبینیوە، بەڕاستی دەرگایەكی گەورەی هیوات بۆ كردمەوە، بەڵكو بەهۆی ئەم ئایەتەوە خوا بەزەیی پێمدا بێتەوە و لێم خۆش بێت.

ئەڵێ‌ كاتی نوێژی مەغریب هاتو، هاتن نویژ داببەستن ئیمامی مزگەوتەكە نەهاتبو، بانگ خوێنەكە ئەحمەدی خستە پێشەوە، ئەڵێ‌: الله أكبری كرد و سورەتی فاتیحای خوێند و دەستی كرد بە خوێندنی [وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا * يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا * إِلَّا مَنْ تَابَ] كە گەیشتە [إِلَّا مَنْ تَابَ] ئەوەندە گریا نەیتوانی ئایەتەكە تەواو بكات و ڕۆیشتە ڕكوع، كە بۆ ڕكاتی دووەم هەستایەوە دیسانەوە ئەو ئایەتەی خوێندەوە، كە گەیشتە [إِلَّا مَنْ تَابَ] دیسانەوە ئەوەندە گریا نەیتوانی ئایەتەكە تەواو بكات و ڕۆیشتە ڕكوع و نوێژەكەی تەواو كرد، ئەڵێ‌ لەسەر ئەم حاڵەتە ماینەوە تاوەكو ڕۆژێك لە ڕۆژان هات، ڕۆژی هەینی لە پشوی بەهاردا، ساڵی 1409كۆچی (*٤) ، ڕاستەوخۆ پاش نوێژی عیشا تەلەفۆنێكم بۆ هات، وتی: من باوكی ئەحمەدی هاوڕێتم، كارێكی زەرورم پێتە و خێرا وەرە بۆلام، ئەڵێ: خێرا كەوتمە ڕێ و ترسام شتێك ڕویدا بێت، كە گەیشتمەی كۆشكەكەی ماڵی باوكی تەماشا، دەكەم باوكی لەبەر دەرگا ڕاوەستاوە و چاوەڕێمە، وتم: چی بوە، وتی: هاوڕێكەت داوای لێبوردنت لێدەكات، ماڵئاوایی لێدەكات بۆ ئاخیرت، مەغریبی ئەمڕۆ گەڕایەوە لای پەروەردگاری، پاشان باوكی دەستی كرد بە گریان، پاشان ڕۆیشتمە ماڵەوە، وبردمیە ژورێكەوە تەماشا دەكەم ئەمە ئەحمەدە هەڵیان ژاندوە و بان چاویان داوە، بان چاویم لادا، والله نورم بینی نور، نور لە نێو چاوانی دەباری لە جوانی و درەوشاوەیی، زۆر لەوە و پێش جوانتر بو، ئەڵێ‌: باوكی وتی توخوا ئەم كوڕەم چی كردبو؟ بۆ لەم سەفەرەی هاتەوە ئەم كوڕە توشی ئەم حاڵەتە بوو؟ ئەڵێ‌: منیش بەڵینمدا بو باسی لای هیچ كەسێك نەگێڕمەوە، جا وتم: خۆشەویستێكی لە دەستدابوو، هەرواش بوو، چونكە ئەو ئیمانە عەزیزەی لە دەستدابوو، ئەڵێ‌: خێزانەكەی وتی والله لەو رۆژەوە كە لەو سەفەرەی هاتۆتەوە هەرگیز بە ئیسراحەت نە خەوتووە.

وتمە باوكی چیرۆكی مردنی ئەم كوڕە چۆن بو بۆم بگێڕەوە، وتی: وەك خۆت دەزانی ئەم كوڕە رۆژ نە ڕۆژێ‌ بە ڕۆژو دەبوو، ئەمڕۆ ڕۆژی جومعە بە ڕۆژو بوو، لە مزگەوت هەر نەهاتەوە و هەر دەپاڕایەوە بە ئومێدی بەر ئەو ساتە بكەوێت كە دوعای تێدا گیرایە، تۆزێك پێش مەغریب ڕۆیشتم بۆلای وتم: ڕۆڵە گیان! وەرەوە لە ماڵەوە بەربانگ بكەرەوە، وتی: بابەگیان هەست بە ئاسودەییەكی زۆر دەكەم و زۆرم لێمەكە، وتم: ڕۆڵە گیان! وەرەوە لە ماڵەوە بەربانگ بكەرەوە، وتی: بابەگیان شتێكم بۆ بنێرن لێرە بەربانگ دەكەمەوە، دوای نوێژی عیشا دێمەوە، وتی: ڕۆڵەگیان كەیفی خۆتە. باوك ئەڵێ: كە هاتمەوە دوای نوێژ هەستم بە شتێكی سەیر كرد لە ناخمدا و ئاسودە نەبوم كوڕە بچكۆلەكەمم نارد، وتم: بڕۆ بۆ مزگەوت بزان دەنگوباسی براكەت چۆنە، ئەڵێ: منداڵەكە بە هاوەرەوە هاتەوە و وتی: بابەگیان ئەحمەد قسەم لەگەڵدا ناكات، باوكی ئەڵێ: منیش بە خێرا ڕۆیشتم بۆ مزگەوت، تەماشا دەكەم ئەمە ئەحمەدە ڕاكشاوە و لە دوا ساتەكانی ژیانیدایە، شانی دابو بە شتێكەوە كە ئیسراحەتی تێدا دەكرد و پشتی پێدەدایەوە، منیش پشتێكەم لادا و شانیم دابە خۆمەوە، تەماشا دەكەم ناوی مامۆستا ئەحمەد دەهێنێت، وەك ئەوەی وەسیەتی سەلام لێكردنی بكات، پاشان لەو دوا ساتانەی ژیانیدا بزگەیەك گرتی، و والله هەرگیز نەمبینیوە بەو شێوە پێ بكەنێت دوای گەڕانەوەی لەو سەفەرە، پاشان ئا لەو ساتانەدا دەستی كرد بە خوێندنی: [[وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ * وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا * يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا * إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ]، ئەڵێ: كە گەیشتە ئێرە ئیتر ڕوحی دەرچو. پاشان باوكی وتی: والله نازانم بۆ ئاخر خێریەكەی بگیرم، یان بۆ لە دەستدانی جگەر گۆشەكەم. بۆیە ئەم چیرۆكە ئەبێتە مایەی باش بونی خانەوادەكەیی و براكانی و هاوڕێكانی.

(*١) مەبەستم لە شێخ لەم كتێبەدا مامۆستای مزگەوتە، ئەو كەسەیە كە زانایە یان شارەزای شەرعی هەیە، نەك ئەوەی كە لە وڵاتی خۆماندا پێیان دەڵێن شێخ، مەبەستم جۆری یەكەمە نەك دوەم.

(*٢) پایتەختی عەرەبستانە.

(*٣) ئەمە لەسەر ئەو تەفسیرەی كە «رب» لێرەدا: مەبەست پێی الله یە، وتراویشە مەبەست پێی عزیزی میسرە، هەردوكیشیان هەڵدەگرێت ماناكەی والله أعلم.
(*٤) واتە: ساڵی ١٩٨٩-١٩٩٠

21/01/2015

السلام عليكم بؤ ئاشنا بوون به ئايني ئيسلامي حه قيقي و راست و دروست ئه م بيجه لايك بكه ن
https://www.facebook.com/islam.bnassa?pnref=lhc.recent
ئیسلام بناسە

بۆ دڵتەنگ بوونی لەناكاوت قورئان هەیە !
سەرچاوەی سەرەکی خۆشبەختیە �

06/01/2015

السلام عليكم
يه كيك له سیفه تی مايه بوج و بيدعه جي و دؤراوه كان ئه وه يه كاتيك ده سه لاتيان هه بوو ئه جن له مزكه وتي سه له فيه كان مولود ئه كه ن بؤ ئه وه ي سه له فيه كان له كه دار بكه ن به لام الحمدلله سوباس بؤ خوا خه لكي تي كه يشتوه ئيوه بؤجي مولود ئه كه ن و سه له فيه كان بؤجي نايكه ن !

29/03/2014

السلام علیكم
وتاری رؤزي هه يني 28/3/2014 مامۆستا سه باره ت به حه‌ساده ت به راستی وتاریكه پێویسته هه موو كه سێك گوێ ی لی بگرێت بۆ ئه وه ی توشی ئه م نه خۆشیه نه بێت یان
ئه گه ر توش بوبێت وازی لی بێنێت علاجی خۆی بكات.
https://www.facebook.com/sadayhaqmnhajsuuna/posts/638170049594922

02/03/2014

المصدر : أسئلة د. عبد الله الشريكة للشيخ صالح الفوزان حفظه الله

26/01/2014

ئاينى ئيسلام

نووسەر: شێخ محمد صالح العثيمين/وەرگێڕانی:مامۆستا محمد عبد الرحمن

ئاینی ئیسلام
ئاینی ئیسلام: ئەو ئاینەیە كەوا خوا پێغەمبەر (موحەمەدی صلى الله عليه وسلم) پێ‌ ناردووە، و هەموو ئاینەكانی پێ‌ كۆتایی هێناوە، و كامڵی كردووە بۆ بەندەكانی و نیعمەتی خۆیی پێ‌ تەواو كردووە بە سەریاندا، ڕازیش بووە ببێت بە ئاینیان، وە لە هیچ كەسێك هیچ ئاینێكی تر قەبوڵ ناكات جگە لە ئاینی ئیسلام نەبێت.
خوای گەورە فەرموویەتی:: [ مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيماً] (الأحزاب 40).
واتە: موحەمەد باوكی هیچ یەكێك لە پیاوانی ئێوە نەبووە بەڵكو پێغەمبەری خوایە و كۆتاهێنەری پێغەمبەرانە، و خوا زانیاری بە هەموو شتێك هەیە.
وە فەرموویەتی: [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمْ الإِسْلامَ دِيناً] (الـمائدة 3).
واتە: ئەمڕۆ من دینەكەتانم بۆ كامڵا كرد و نیعمەتی خۆمم بە تەواوی دابەسەرتانا و بە ئیسلامیش ڕازی بووم ببێت بە دین و ئاینتان.
وە فەرموویـەتی: [ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الإِسْلام] (آل عمران 19).
واتە: بەڕاستی ئاین لە لای خوا بریتییە لە ئیسلام.
وە فەرموویەتی: [ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنْ الْخَاسِرِينَ] (آل عمران).
واتە: هەر كەسێك بەدوای هەر ئاینێكی تردا بگەڕێت جگـە لە ئیـسـلام
ئەوا لێی قەبوڵا ناكرێت و ئەو كەسەش لە ڕۆژی دوایدا لە دۆڕاو و زەرەرمەندانە.
وە خوای پایەبـەرز لە سەر هەمـوو خەڵكی فەرز كـردووە كەوا دینداری بۆ بكەن بە پێ‌ی ئاینی ئیسلام، بۆیە قسە لە گەڵ پێغەمبەرەكەیدا (صلى الله عليه وسلم) دەكات و دەفەرموێت: [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ يُحْيِ وَيُمِيتُ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ] (الأعراف).
واتە: ئەی پێغەمبەر بڵـێ‌ ئەی خەڵكینە من پێغەمبەری خوام بۆ ئێوە هەر هەمووتان ئەو خوایەی كەوا موڵكی ئاسمانەكان و زەوی هی ئەوە هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها ئەو نەبێت مردوو زیندوو دەكاتەوە و زیندوویش دەمرێنێت لە بەر ئەمە باوەڕ بێنن بە خوا و پێغەمبەرە هەواڵپێدراوە نەخوێندەوارەكەی كەوا باوەڕی هەیە بە خوا و وتەكانی و ئێوەش شوێنی بكەون بەڵكو هیدایەت دراوبن.
وە لە (صحیح مُسلم)دا هاتووە (أبو هریرە رضي الله عنه) لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) دەگێڕێتەوە كەوا فەرموویەتی: ((وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لاَ يَسْمَعُ بِي أَحَدٌ مِنْ هَذِهِ الأُمَّةِ يَهُودِيٌّ وَلاَ نَصْرَانِيٌّ ثُمَّ يَمُوتُ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ إِلاَّ كَانَ مِنْ أَصْحَابِ النَّاڕ)) رواه مسلم، كتاب الإيـمان، باب وجوب الإيـمان برسالة نبينا محمد صلى الله عليه وسلم رقم: (384).
واتە: سوێند بەو خوایەی كە گیانی منی بەدەستە هیچ كەسێك نییە لەم ئوممەتەدا هاتنی من ببیسێت (واتە ئاینی ئیسلامی پێ‌بگات): جوولەكە بێت یاخود گاور ئەنجا بمرێت و باوەڕی بەو ئاینە نەهێنابێت كەوا منی پــێ‌
نێردراوە ئیللا ئەو كەسە دەبێتە خەڵكی ئاگری دۆزەخ.
وە باوەڕ بوون پێ‌ی بریتییە لە: بەڕاست زانینی ئەو ئاینەی كە پێ‌ی هاتووە لە گەڵ قەبوڵ كردن و ملكەچ بووندا، نەك تەنها بەڕاست زانین، لە بەر ئەمە (أبو طالب)ی مامی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) باوەڕدار نەبوو بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە گەڵ بەڕاست زانینی ئەو ئاینەش كە پێ‌ی هاتبوو، وە لە گەڵ شایەتی دانیشی بەوەی كەوا باشترینی ئاینەكانە.
وە ئاینی ئیسلام: هەموو ئەو بەرژەوەندیانەی تێدایە كەوا لە ئاینەكانی پێشوودا هەبووە، لە گەڵ ئەوەشدا ئەو تایبەتمەندی و چاكەیەی تێدایە كەوا شیاو و گونجاوە بۆ هەموو كات و شوێن و ئوممەتێك، خوای گەورە بە پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: [ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنْ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِناً عَلَيْهِ] (الـمائدة).
واتە: ئێمە قورئانمان دابەزاندووە بۆ تۆ بە حەق و ئەو كتێبانەی پێش خۆی بەڕاست دەخاتەوە و هەموو ئەو بەرژەوەندیانەشی تێدایە كەوا لە كتێبەكانی پێشوودا هەبووە و زاڵیشە بەسەر هەموویاندا.
وە مەبەست لە شیاوێتی ئاینی ئیسلام بۆ هەموو كات و شوێن و ئوممەتێك ئەوەیە كەوا دەست گرتن بە ئاینی ئیسلامەوە بەرژەوەندیەكانی ئوممەت ڕەد ناكاتەوە لە هەر كات و شوێنێكدا بێت، بەڵكو چاكێتی ئوممەتی پێوە بەندە، وە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كەوا ئیسلام ملكەچە بۆ هەموو كات و شوێن و ئوممەتێك هەروەكو هەندێك لە خەڵك دەیانەوێت.
ئاینی ئیسلام: ئاینی حەق و ڕاستییە كەوا ئەگەر هەر كەسێك بەڕاستی دەستی پێوەبگرێت ئەوا خوا ئەوەی بۆ مسۆگەر دەكات كەوا سەری بخات و زاڵی بكات بەسەر جگە لە خۆیدا، خوای گەورە فەرموویەتی: [ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ] (الصف 9).
واتە: ئەو خوایەی كەوا پێغەمبەرەكەی ناردووە بە هیدایەت (زانستی بەسوود) و دینی حەق (كردەوەی چاك) بۆ ئەوەی سەری خات بە سەر هەموو ئاینەكاندا ئەگەر چی هاوەڵبڕیاردەرەكانیش پێیان ناخۆش بێت.
وە خوای گەورە فەرموویەتی: [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمْ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْناً يَعْبُدُونَنِي لا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئاً وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ] (النــور 55).
واتە: خوا بەڵێنی داوە بەو كەسانەی كە باوەڕیان هێناوە و كردەوەی چاكە ئەنجام دەدەن كەوا جێنشینیان بكات لە زەویدا هەروەكو چۆن ئەوانەی پێش ئەوانی جێنشین كرد، وە ئەو ئاینەشیان بۆ جێگیر و بەرقەرار كات كەوا پێ‌ی ڕازی بووە بۆیان و ترسەكەشیان بۆ بگۆڕێتەوە بە ئەمن و ئاسایش بوون بۆ ئەوەی من بە تەنها بپەرستن و بە هیچ شتێك هاوەڵ و شیرك ئەنجام نەدەن بۆم، وە هەر كەسێك لە دوای ئەوە بێ‌باوەڕی بكات ئەوا ئەوانە فاسق و لە ڕێدەرچوون.
[وە ئاینی ئیسلام: بیروباوەرِ و شەریعەتە] (واتە: لە گەڵ ئەوەدا كە بیروباوەڕە لە هەمان كاتدا دەستوری بەڕێوەبردنی ژیانیشە)، وە كامڵیشە لە بیروباوەڕ و هەموو بڕیارەكانیدا:
1 ـ فەرمان دەكات بە یەكتاپەرستی خوای گەورە، وە ڕێگری دەكات لە شیرك و هاوەڵبڕیاردان بۆ خوا.
2 ـ فەرمان دەكات بە ڕاستگۆیی، وە ڕێگری دەكات لە درۆكردن.
3 ـ فەرمان دەكات بە دادپەروەری، وە ڕێگری دەكات لە ستەم كردن، وە دادپەروەری بریتییە لە یەكسانی لە نێوان شتە هاوشێوەكان و جیاكردنەوەی نێوان شتە جیاوازەكان، وە دادپەروەری بریتی نییە لە یەكسانیەكی ڕەها هەروەكو چۆن هەندێك لە خەڵك دەریدەبڕن لە كاتێكدا كە دەڵین: ئاینی ئیسلام ئاینی یەكسانیە بە ڕەهایی، چونكە بەڕاستی یەكسانی لە نێوان شتە جیاوازەكاندا ستەمە و ئاینی ئیسلامی پێ‌ نەهاتووە و دەست خۆشیش لە ئەنجامدەری ئەم كارە ناكرێت.
4 ـ فەرمان دەكات بە دڵپاكی و سەرڕاستی و ئەمانەت پارێزی، وە ڕێگری دەكات لە ناپاكی و خیانەت كردن.
5 ـ فەرمان دەكات بە وەفاداری و پەیمان پارێزی، وە ڕێگری دەكات لە غەدر كردن و ناپاكی و پەیمان شكاندن و بێ‌وەفایی.
6 ـ فەرمان دەكات بە چاكە كردن لە گەڵ باوك و دایكدا، وە ڕێگری دەكات لە ئەزێت و ئازار دانیان.
7 ـ فەرمان دەكات بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، وە ڕێگری دەكات لە پچڕاندنی ئەو پەیوەندیە.
8 ـ فەرمان دەكات بە چاكەكـــاری لە گەڵ دراوسێدا، وە ڕێگری دەكات لە خراپەكاری لە گەڵیاندا.
بەگشتی دەڵێم: بەڕاستی ئیسلام فەرمان دەكات بە هەموو ڕەوشتێكی بەرز و چاك، وە ڕێگری دەكات لە هەموو ڕەوشتێكی سووك و خراپ.
وە فەرمان دەكات بە هەموو كردەوەیەكی چاك، وە ڕێگری دەكات لە هەموو كردەوەیەكی خراپ.
خوای گەورە فەرموویەتی: [إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنْ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ] (النحل 90).
واتە: بەڕاستی خوا فەرمان دەكات بە دادپەروەری و چاكەكاری و بەخشینی ماڵا بە خزمانی نزیك و ڕێگریش دەكات لە خراپەكاری و تاوان و ستەم، بەمە ئامۆژگاریتان دەكات بۆ ئەوەی بیربكەنەوە.

26/01/2014

بايةكانى ئيسلام كةزوربةى كةنجى ئيستا رونكردنةوةى نزانن

پایەكانی ئیسلام: بریتییە لەو بنچینانەی كەوا ئاینی ئیسلامی لە سەر بنیات نراوە و بریتییە لە پێنج پایە كە باسكراون لەو فەرموودەیەی كە (ابن عمر رضي الله عنه) لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) دەیگێڕێتەوە كەوا فەرموویەتی: ((بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسَةٍ: عَلَى أَنْ يُوَحَّدَ اللَّهُ ـ وفي رواية: عَلَى خَمْسٍ ـ: شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدَاً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَصِيَامِ رَمَضَانَ، وَالْحَجِّ))، فَقَالَ رَجُلٌ: الْحَجِّ وَصِيَامِ رَمَضَانَ، قَالَ: لاَ، ((صِيَامِ رَمَضَانَ وَالْحَجِّ)) هَكَذَا سَمِعْتُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم)(1)
واتە: ئیسلام بنیات نراوە لە سەر پێنج پایە: لە سەر ئەوەی كەوا خوا بە تەنها بپەرسترێت ـ وە لە ریوایەتێكی تردا هاتووە: شایەتی دان بەوەی كەوا هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا، وە بەڕاستی (مُحمَّد صلى الله عليه وسلم) عەبد و پێغەمبەری خوایە، و ئەنجامدانی نوێژ، و زەكات دان، و ڕۆژووی ڕەمەزان، و حەج كردن، پیاوێك وتی: حەج كردن و ڕۆژووی ڕەمەزان، (ابن عمر) فەرمووی: نەخێر، ڕۆژووی ڕەمەزان و حەج كردن، بەم شێوە بیستوومە لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم).
1 ـ شایەتی دان بەوەی كەوا هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا، وە بەڕاستی (مُحمَّد صلى الله عليه وسلم) عەبد و پێغەمبەری خوایە: بریتییە لە باوەڕێكی یەكلا و بێ‌گومان كەوا بە شایەتی دان بە زمان دەریدەبڕێت، ئەوەندە یەكلا و بێ‌گومانە لەو باوەڕەیدا وەكو بڵێی بە چاو دەیبینێت، وە ئەم شایەتی دانە كراوە بە یەك پایە لە گەڵا ئەوەی كە شایەتی پێ‌دراو لە دانەیەك زیاترە:
ئەمەش یان لە بەر ئەوەیە كەوا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕاگەیەنەرە لە لایەن خوای گەورەوە، ئەوا شایەتی دان بۆی بە عەبدایەتی و پێغەمبەرایەتی لە تەواوكەری شایەتی دانە بەوەی كە هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا.
وە یان لە بەر ئەوەیە كەوا ئەم دوو شایەتی دانە بنچینە و بنەمای ڕاست و دروستێتی و قەبوڵاكردنی كردەوەكانە، چونكە هیچ كردەوەیەك ڕاست و دروست نییە و قەبوڵیش ناكرێت ئیللا بە نیەت پاكی بۆ خوای گەورە و شوێنكەوتنیش بۆ پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم) نەبێت:
چونكە بە (نیەت پاكی بۆ خوای گەورە / الإخلاص لله) شایەتی (هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا) بە دی دێت، وە بە (شوێنكەوتن بۆ پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم) شایەتی (بەڕاستی مُحمَّد صلى الله عليه وسلم عەبد و پێغەمبەری خوایە) بە دی دێت.
وە لە بەرهەمەكانی ئەم شایەتومانە گەورەیە: ئازادكردنی دڵ و دەروونە لە بەندایەتی كردن بۆ دروستكراوەكان و هەروەها لە شوێنكەوتنیش بۆ جگە لە پێغەمبەران.
2 ـ وە ئەنجامدانی نوێژ بە ڕێكوپێكی بریتییە لە: پەرستنی خوای گەورە بە كردنی نوێژەكان لە سەر شێوازێكی ڕێك و ڕاست و بەردەوام و تەواو و كامڵ لە ڕووی كاتەكان و شێوەی ئەنجامدانیەوە.
وە لە بەرهەمەكانی نوێژ كردن: فراوان بوونی سنگ و ئۆقرەگرتنی چاو و ڕێگری كردن لە خراپەكاری و تاوان.
3 ـ زەكات دان بریتییە لە: پەرستنی خوای گەورە بە بەخشینی ئەندازەی واجب كراو لەو ماڵانەدا كەوا حەقی زەكاتی تێدایە.
وە لە بەرهەمەكانی زەكات دان: پاك كردنەوەی دەروونە لە ڕەوشتی سوكی ڕەزیلی و چاوچنۆكی، هەروەها پڕكردنەوەی پێداویستی ئیسلام و موسڵمانان.
4 ـ ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بریتییە لە: پەرستنی خوای گەورە بە خۆگرتنەوە لە بەتاڵكەرەوەكانی ڕۆژوو لە ڕۆژی ڕەمەزاندا.
وە لە بەرهەمەكانی ڕۆژوو: ڕاهێنانی دەروونە لە سەر وازهێنان لە شتە خۆش و خوازراوەكان بە مەبەستی دەستخستنی ڕەزامەندی خوای گەورە.
5 ـ حەج كردنی ماڵی خوا بریتییە لە: پەرستنی خوای گەورە بە ڕۆیشتن بۆ ماڵە حورمەتگیراوەكەی بۆ ئەنجامدانی دروشمەكانی حەج.
وە لە بەرهەمەكانی حەج كردن: ڕاهێنانی دەروونە لە سەر بەخشینی توانای ماڵی و جەستەیی لە گوێــڕایەڵـی كردنی خـوای گەورە، لە بەر ئەمە
حەج كردن جۆرێكە لە جیهاد و تێكۆشان لە پێناوی خوای گەورە.
ئەم بەرهەمانەی كە باسمان كردن بۆ ئەم پایە و بنەمایانەی ئیسلام و ئەوانەش كە باسمان نەكردوون ئەم ئوممەتە وا لێدەكات كەوا ببێت بە ئوممەتێكی موسڵمانی پاك و بێ‌گەرد و دینداری ئەنجامبدات بۆ خوا بە دینی حەق و ڕاستی، وە ڕەفتار بكات لە گەڵ دروستكراوەكانی خوادا بە دادپەروەری و ڕاستگۆیەتی، چونكە دروشم و ئەحكامە شەرعیەكانی تری جگە لەم پایانە چاك دەبێت بە چاك بوونی ئەمانە، وە بارودۆخ و حاڵی ئوممەت چاك دەبێت بە چاك بوونی باری ئاینی ئوممەت، وە بە ئەندازەی لە دەست چوونی چاكێتی باری ئاینی ئوممەت چاكێتی و باش بوونی حاڵ و بارودۆخی لە دەست دەچێت و دەفەوتێت.
جا هەر كەسێك دەیەوێت ئەمەی بۆ ڕوونببێتەوە ئەوا با ئەم ئایەتانە بخوێنێتەوە:
خوای گەورە فەرموویەتی: [وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنْ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنْ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (96) أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتاً وَهُمْ نَائِمُونَ (97) أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ (98) أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ فَلا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ (99)] (الأعراف).
واتە: بەڕاستی ئەگەر خەڵكی شار و دێهاتەكان باوەڕبێنن و لە خوا بترسن و خۆپارێزی بكەن لە تاوان ئەوا ئێمە دەرگاكانی خێر و فەڕی ئاسمان و زەوییان بۆ دەكەینەوە بەڵام ئەوان حەق و ڕاستیان بە درۆ خستەوە بۆیە ئێمەش لەناویانمان برد بە هۆی كردەوەكانی خۆیانەوە، ئایا خەڵكی شار و دێهاتەكان دڵنیان لەوەی كەوا لە شەودا سزامان نایانگرێتەوە لە كاتێكدا كە خەوتوون ؟ یان ئایا خەڵكی شار و دێهاتەكان دڵنیان لەوەی كەوا لە كاتی چێشتەنگاودا سزامان نایانگرێـتەوە لە كاتێكدا كە یاری دەكەن ؟ ئایا ئەوان دڵنیان لە مەكری خوا بەڕاستی كەس دڵنیا نییە لە مەكری خوا ئیللا خەڵكانێـكی خەسارۆمـەند نەبن.
وە با بڕوانێتە مێژووی خەڵكانی ڕابردوو، چونكە بەڕاستی مێژوو پەند و ئامۆژگارییە بۆ خاوەن بیر و هۆشەكان، وە چاو ڕۆشنییە بۆ ئەوانەی كەوا پەردە سەر دڵی نەگرتوون، خواش یارمەتیدەرە.
=======================
(1) رواه البخاري، كتاب الإيـمان، باب الإيـمان وقول النبي صلى الله عليه وسلم: "بُنِيَ الإسلام على خمس"، رقم: (8)، ورواه مسلم، كتاب الإيـمان، باب بيان أركان الإسلام ودعائمه العظام، رقم: (111).

05/01/2014

سورةالنباء شیخ:علی كركوكی شه‌وی 16رمضان 1434 مزگه‌وتی(به‌هه‌شت)سلێمانی ..................................

30/12/2013

ئانا مانا ؟؟؟؟

Address

Wasta Rajeb
Soran

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ريكاي راست posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share