23/07/2023
پەیمانی لۆزان (بە فەڕەنسی: Traité de Lausanne، بە تورکی: Lozan Antlaşması) پەیماننامەیەکی ئاشتییە کە لە کاتی کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵانی ١٩٢٢–١٩٢٣ دانوستان لەسەر کراوە و لە کۆشکی ڕوومین، لە شاری لۆزان، سویسڕا، لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا واژوو کرا. ئەم پەیماننامەیە بە فەرمی ئەو ململانێیەی یەکلایی کردەوە کە لە سەرەتادا لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و کۆماری فەڕەنسی ھاوپەیمان و بەریتانیا و شانشینی ئیتاڵیا و ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن و شانشینی یۆنان و شانشینی یوگۆسلاڤیا و شانشینی ڕۆمانیا لە سەرەتای جەنگی جیھانییەوە ھەبووە. دەقی ڕەسەنی پەیماننامەکە بە زمانی فەرەنسییە. پەیمانەکە دەرئەنجامی ھەوڵی دووەمی ئاشتی بوو دوای پەیماننامەی شکستخواردوو و پەسەندنەکراوی سیڤەر کە ئامانجی دابەشکردنی خاکەکانی عوسمانی بوو. پەیماننامەی پێشووتر لە ساڵی ١٩٢٠ واژوو کرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیاوە ڕەتکرایەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەکە خەباتیان کرد. لە ئەنجامی جەنگی نێوان یۆنان و تورکیا ، ئیزمیر وەرگیرایەوە و ئاگربەستی مودانیا لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ ڕاگەیەندرا. لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و ڕامیارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی مووسڵ و سیستەمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستەمی مافی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە بابەتی کورد و کێشە ڕەواکەیدا و نەیھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سیڤەر بێتە دی.
سایکس بیکۆ 1920
سیڤر 1920
لۆزان 1923
کاری گەری ئەم بەیاننامەیە تا سالی 2026 دەر ئەکەوێ ٪١٠٠