08/03/2026
پرسیار و وەڵامی شەرعی:
السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ
📣 ڕێنمایی و زانیارییەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی تەفسیر 📖
رێنماییەکانی تاقیکردنەوەی خولی تەفسیر - بنکەی بەحرکە: 🕌
١. رۆژ و کاتی تاقیکردنەوەکە: 🗓️⏰
تاقیکردنەوەکە لە ڕێکەوتی ١٤ی ٣ی ٢٠٢٦ کە دەکاتە رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 9:30ی شەو ئەنجام دەدرێت (واتە لە شەوی شەممە لە سەر یەكشەممە کاتژمێر 9:30ی شەو). 🌙✨
٢. شێوازی تاقیکردنەوەکە: 📱🌐
تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئونلاین ئەنجام دەدرێت، نیو کاتژمێر پێش تاقیکردنەوەکە لینکی تاقیکردنەوەکە لە چەنەلی تێلیگرامی خولەکە دادەنرێت 📢، لە رێگەی موبایل کلیک لە سەر لینکەکە دەکەی و داخلی تاقیکردنەوەکە دەبیت، یەکەم جار ئەمانەی خوارەوە داخل دەکەی:
* ناوی سیانی 👤
* ناونیشان 📍
* ژمارەی مۆبایل 📱
دواتر دەست دەکەی بە وەلامدانەوەی پرسیارەکان، دوای ئەوەی هەموو پرسیارەکانت وەلامداوە پێویستە دوگمەی سەبمیت (Submit) داگری ✅ بۆ ئەوەی وەلامەکانت داخلی ناو سیستەم ببێت ئەگەرنا بێبەش دەبی لە تاقیکردنەوەکە. ⚠️
٣. ژمارە و جۆری پرسیارەکان: 📝🔢
لە تاقیکردنەوەکەدا (50) پرسیاری جۆری هەلبژاردن دێتەوە، لە هەر پرسیارێك چوار بژاردە دادەنرێت بۆ ئەوەی قوتابی یەك بژاردە دیاریبکات وەک وەڵامی راست ✔️، ماوەی تاقیکردنەوەکە (75) خۆلەکە واتە یەك کاتژمێر و چارەگەك ⏳، ئەگەر لەم ماوەیەدا هەموو پرسیارەکان وەلام نەدەیەوە و دوگمەی سەبمیت (Submit) دانەگری ئیتر وەلامەکانت داخلی سیستەم نابن و بێبەش دەبی لە تاقیکردنەوەکە. 🚫
٤. چەند ئامۆژگاریەک بۆ قوتابیان: 💡🎓
* هەول بدە هێلی ئەنتەرنێتەكەت بەهێز بێت 📶 ئەگەرنا لەوانەیە لە بەر لاوازی هێلی ئەنتەرنێت نەتوانی داخلی تاقیکردنەوەکە ببی و وەڵامی پرسیارەکان بدەیەوە.
* دەکرێت لە رووی تەکنیکیەوە کەسێک یارمەتی قوتابی بدات 🤝 بۆ ئەوەی لە رێگەی لینکەکەوە داخلی تاقیکردنەوەکەی بکات و شێوازی وەلامدانەوەی پرسیارەکانی بۆ روون بکاتەوە بەلام بە هیچ شێوەیەک نابێت هیچ کەسێک یارمەتی قوتابی بدات لە دیاریکردنی وەلامی راست چونکە ئەمە بە غەشکردن هەژمار دەکرێت و گوناهبار دەبێت لە لای خوای گەورە. ❌🕋
* ئەمەی خوارەوە نموونەیەکی بچوککراوەی تاقیکردنەوەکەیە و وەک تێست دانراوە 🧪 بۆ ئەوەی قوتابی پێشوەختە بە کرداری بزانێت چوون داخلی تاقیکردنەوە دەبێت، چوون وەلامی پرسیارەکان دەداتەوە و چوون سەبمیت دەکات. 👇
ئەمە نموونەی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەی کۆتاییە