Mostafa Noya

Mostafa Noya home appliances

من تەباییی ناکۆکییەکانم: کۆنی تازەم. زامی ساغم. سوێی تریقەی پێکەنینم. ماڵی بێجێم. بەهەشتییەکی دۆزەخیم. ڕەشەبایەکی لەسەرخ...
18/02/2026

من تەباییی ناکۆکییەکانم:
کۆنی تازەم.
زامی ساغم.
سوێی تریقەی پێکەنینم.
ماڵی بێجێم.
بەهەشتییەکی دۆزەخیم.
ڕەشەبایەکی لەسەرخۆم.
شەماڵێکی پڕ لە پشکۆم.
شەرابی بێدارکەرەوەم.
تۆبەی مەستم.
پەپوولەیەکی زۆر دڕم.
کڵپەیەکی سارد و سڕم.
خۆرەتاوێکی تاریکم.
تاریکاییی چراخانم.
کوێستانێکی پڕووکاو و
بیابانێکی پاراوم..
تەم و مژ و لێڵیی: ڕوونم.
من ئەشکەنجەی کامەرانی و پێکەنینم.
ئاخ لە من ئاخ لە من ئاخ.
نامۆی ناو ماڵەکەی خۆم و
غەریبی ناو گیانی خۆمم.
سپیی ڕەش و ڕەشی سپی و
دەنگدانەوەی ناو بێدەنگی و
ڕەنگدانەوەی ناو بێڕەنگی و
سووڕانەوەی ناو وەستانی جەستەی خۆمم.
من بیناییی نابیناییم،
من کەسدارێکی بێکەس و
جوگرافیای بێخەریتە و
ماتماتیکی بێژمارە و
کارەساتی بێدیرۆک و
ڕێزمانی بێزمانی دەنگی خۆمم!
من لە تەمتوومانی سەدەی خۆمدا
لە ئاگری جەستەی خۆمدا و
لەسەر کورسیی خاچەکەی خۆم
هەموو جارێ
بە دیداری ئەو ئازارە سووتاوانە شاد ئەبم
کە دوای من ڕسکان و نەمدین.


______________________

Address

Baneh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mostafa Noya posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category